بابه‌ت: مێژوو ... یان دیرۆك .. چیه ... ؟
[center]مێژوو... یان دیرۆک چییه...؟
زاگرۆس زه‌رده‌شتی له سویدیه‌وه کردوویه کوردی.
مێژوو، زانستیکه که وهلآمدهرهوهی پرسیارهسهرهکیهکانی وه‌ک.
چی روویدا..؟
که‌ی روویدا...؟
بۆچی روویدا..؟
ئه‌و دیاردانه‌ی که له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی چین...؟
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی که دوێنی روویدا، گه‌لیک واتا داره بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ رووده‌دات، ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆش رووده‌دات، کاریگه‌ری مه‌زنی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌بێت که سبه‌ینی رووده‌دات. دوێنێ، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ... هه‌ر هه‌موویان په‌یوه‌ندیه‌کی، یه‌کانگیر پێکیانهوهده گریده‌دات.
بۆچی ئێوه هیچ کارێکتان نه‌کرد...؟
زانستی میژوو ده‌کارێت، بۆ پێشهرۆژێکی به‌خته‌وه‌ر یارمه‌تیده‌رمان بێت. به سودوه‌رگرتن له زانست، ده‌توانین، خۆمان له‌و هه‌ڵه و که‌موکوڕیانه لابده‌ین و بپارێزین، که یه‌خه‌یان به نه‌وه‌کانی پێش ئێمه گرتووه بوو.
کاتێک مرۆڤه‌کان له جه‌نگی جیهانی دووه‌م 1939- 1945دا ده‌ژیان و کاریان ده‌کرد. هه‌ر پاش کۆتایی هاتنی جه‌نگه‌که، ئه‌و پرسیاره رووبه‌ڕوویان بووه‌وه، که بۆچی ئه‌وان هیج کارێکیان بۆ روونه‌دانی ئه‌و کاره‌ساته نه‌کرد...؟
بۆ چی ئه‌و ده‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌یان نه‌دا، پێش به‌و کاره‌ساته بگرن، پێش ئه‌وه‌ی که دره‌نگ و ئه‌نجامه‌که‌ی به‌وه بگات...؟
ئه‌و مرۆڤانه به‌م جۆره وه‌لآمیان ده‌دایه‌وه...
ئێه له‌وه نه‌ده‌گه‌یشتین که چی به رێوه‌یه و چی رووده‌دات، له راستیدا کاتێکیش که له‌وه گه‌یشتین، ئیتر دره‌نگ بوو، به‌و درهنگیهش، نه هیچمان بۆ هدهکرا نه هیچیشمان بۆ ده‌گوترا.
پرد له پێناوی ئاشتیدا...
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مۆدێرنی وه‌ک کۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا، نا‌توانیین، ئاوا به ئاسانی ناتوانین خۆمان له‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌رباز بکه‌ین.
له بابه‌تی مێژوو و زانستی کۆمهلآیهیتیدا، ئه‌وه په‌یوه‌ندییه میژوویانه فێرده‌بین. کاتێک که میدیا، ئه‌و هه‌موو هه‌واڵ و لێکۆڵینه‌وه و روونکردنه‌وانه که له هه‌موو کونوسوچێکی ئه‌م جیهانه رووده‌ده‌ن، به‌و رێژه‌یه به‌سه‌رماندا ده‌بارێنن. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ناتوانین، که بڵێین: ئاگامان له هیچ نییه و بێدهستهلآتین...! ئێمه له ئاوروپایهکی دیمۆکرات‌دا ده‌ژین، توانا و هێزه‌مان هه‌یه، که به‌ره‌نگاری (جه‌نگی ژینگه) ببینه‌وه و رایبوهستێنین.
زانستی مێژوو یارمه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌دات، که بزانیین گه‌لی سویدی و گه‌لانی تر له رابردوودا چۆن ژیاون. ئا له‌ویدا ئه‌و هۆکار و و راستی و روونکردنه‌وانه ده‌دۆزینه‌وه و فێرده‌بین، که چۆن هه‌ست به ئه‌مرۆ بکه‌ین و چۆن له ئه‌مڕۆمان تێبگه‌ین. به‌م جۆره زانسته، رووبه‌ڕووی دژه په‌نابه‌ران و ره‌گه‌زپه‌رستان ده‌بینه‌وه. به‌م زانسته، پردی نێوان مرۆڤه‌کان و پرده‌کانی ئاشتی درووستده‌که‌ین. ،
مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و بۆمان روونده‌کاته‌وه.
دیرۆک بابه‌تێکی سهرنجراکێشهره، تۆ ده‌توانی گه‌شتێک به رووداوێکی رابردوودا بکه‌یت، کام رووداوه که دڵتدهخوازێت، له‌و بیرکردنه‌وه و گه‌شته‌دا ده‌توانیت، هه‌موو شته‌کانی دهورووپشتت بهێنیته به‌ر چاوی خۆت، بۆ نمونه له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگه ئه‌و سه‌رده‌م و ژینگه‌دا بژییت، که گه‌لێک جوودایه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیانه‌ی که خۆت له راستیدا تێیدا ده‌ژیت. تۆ پرسیاری ئه‌وه‌ت له خۆتکردووه. که بۆچی نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، شیوه‌کار و فیلمسازه‌کان، به تامه‌زرۆوه، بۆ جیهانی رابردوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بێگومان بۆ به ده‌ستهێنان و په‌یداکردنی بابه‌تی گرنگ و به‌که‌ڵک به مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه و ره‌واج زۆرتر به به‌رهه‌مه‌کانیان.
مێژوو پێش هه‌رشتێک، زانسته...
هه‌ر به‌شێکی گچکه له زانست و زانیاری، که‌ڵکدار و به سوده بۆ به‌ڵگه‌ی راستی ئه‌و رووداوه‌ی که بۆجی روویداوه. توێژهرهوانان، به چه‌شنی پشکێنه‌ران، له‌سه‌ر ئاسه‌واره‌کان، پاشماوه‌کانی مرۆڤ و شوێنی ژیانیان که له سه‌رده‌مه‌کانی چه‌رخی به‌ردیندا ژیاون کارده‌که‌ن، هه‌ر وه‌ک چۆن دێریناسهکان، چنگه‌کڕێ بۆ ده‌رهێنانی پاشماوه‌ی که‌شتییه نقومبووهکانی ناو زه‌ریا ده‌که‌ن، ئابه‌و جۆره‌ش توێژه‌ره‌وان مێژووش وه‌ک سه‌رچاوه به‌کاردێنن.
سه‌رچاوه‌کان بنووسه... نامه، یاداشتنامه‌ی رؤژانه، پرۆتۆکۆل، وێنه، فیلم و ئامیراکانی موسیکیش، بابه‌تن بۆ میژوو.
تۆ مێژوویه‌ک بۆ خۆت بنووسه‌ره‌وه...!
تۆ خۆت به‌شێکی له مێژوو، ئه‌و شتانه‌ی که تۆ ده‌یانکه‌یت، نزیکه‌ی هه‌ر هه‌موویان جێگه‌پێی خۆیان له مێژوودا ده‌که‌نه‌وه. که‌لوپه‌له کۆنه‌کانی یاریکردنت (شتوازی)، که یادگاریت له‌ته‌کیاندا هه‌یه و سه‌رده‌مێکی تهمهنتیان تۆمارکردووه، ده‌شێ له گه‌نجینه‌ی ماڵه‌وه‌تان له‌ناو پاکه‌تێکدا ههڵتگرتبێتن. ئه‌مانه و گه‌لێک مێژووی سه‌رنج راکێشه‌ر له چوارده‌ورت خولده‌خۆن. سه‌یری وێنه‌کانی ناو ئه‌لبوومه‌که‌ت بکه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بابودایکتا، له‌گه‌ڵ نه‌نک و باپیره‌ت بکه. که‌لوپه‌له کۆنه‌کان، ئه‌وانه‌ی که بابوداکیت، هه‌ڵیان گرتووه، ههڵیاندهرهوه و سهرونبیان بکه. بۆ نووسینی مێژوویه‌کی سه‌ربه‌خۆت، کاتێک بۆ نووسینه‌که‌ت دیاریبکه، با خاڵی ده‌ستپێکردنی تێکسته‌که‌ت، له‌وێوه ده‌ستپێبکات، بۆ نمونه، که‌ی دایکت، یان باوکت له دایک بوون، له نووسینه‌که‌دا هه‌موو ئه‌و رووداوه گرنگانه، ساڵ دووای ساڵ، یاداشتبکه که به‌سه‌ریان هاتووه. جارێک له جارانیش سه‌ره دێته سه‌ر خودی خۆت، که رابردووی خۆت بگێڕیته‌وه و ئه‌و بیروبۆچوون و که‌لوپه‌له کۆنانه‌ت، بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو جێبهێڵیت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌شه، نامه کۆنه‌کانی که نووستوتن، یان به‌ده‌ستت گه‌یشتون، ساڵنامهکانت، وینه‌کان، کهلوپهلهکۆن و ئه‌نتیکه‌کان، فڕێمه‌ده و لهنێومهبه. تۆش به‌م کاره‌ت به‌شداری له‌و مێژووه و کاره‌که‌ت ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌نرخ بۆ مێژووی هاوبه
[/center]