بابه‌ت: چیرۆکی چواره‌م(مانه‌وه له‌سه‌ر باوه‌رِ)
[center]چیرۆکی چواره‌م
(مانه‌وه له‌سه‌ر باوه‌رِ)
سوهه‌یبی ڕۆمی(خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه‌و فه‌رمووی سه‌رده‌مانی پێش ئیوه پاشایه‌ك هه‌بوو ساحیرێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو كاتێك سیحربازه‌كه پیربوو، هاته‌لای پاشا‌و پێی ووت گه‌وره‌م من پیر بووم حه‌زده‌كه‌م لاوێكم بۆ ده‌ست نیشان بكه‌یت ڕۆژانه بێته لام تا پێش مردنم فێری ئه‌و سیحرانه‌ی بكه‌م كه‌ده‌یان زانم , ئه‌ویش یه‌كێكی بۆده‌ست نیشان كرد فێری بكات , كوڕه‌كه كه ده‌چوو بۆ لای ساحیره‌كه له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ی (ڕاهێبێك) هه‌بوو هه‌موو جارێ لای ئه‌و پشووی ئه‌دا ئینجا ده‌چوو بۆ لای سیحربازه‌كه له‌وسه‌ریش كه ده‌گه‌ڕایه‌وه لای ئه‌و ڕاهیبه لای ئه‌دا وگوێی لێ ده‌گرت وقسه‌كانی پێ خۆش‌بوو , كه‌دوا ده‌كه‌وت سحربازه‌كه لێی ئه‌دا , ڕاهیبه‌كه ئامۆژگاری كرد هه‌ركاتێك سیحربازه‌كه لێی پرسیت بۆچی دوا ده‌كه‌ویت ؟ بڵێ له‌ماڵه‌وه دره‌نگ به‌ڕێم ده‌كه‌ن كه‌له ماڵه‌وه‌ش لێ یان پرسیت بۆچی دره‌نگ ده‌گه‌ڕێیته‌وه ؟ بڵێ سیحربازه‌كه دوام ده‌خات پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بینی وا گیانله‌به‌رێكی گه‌وره ڕێگای گرتووه و كه‌س ناوێرێت هامووشۆ بكات ئه‌ویش له‌دڵی خۆی دا ووتی ئیمڕۆ بۆم ساغ ده‌بێته‌وه ئاخۆ سیحرباز ڕاست ده‌كات یان ڕاهیب ؟ ده‌ستی دایه به‌ردێك و ڕووی كرده خوای گه‌وره‌و ووتی ئه‌گه‌ر كاری ڕاهیبه‌كه‌ت له‌كاری سیحربازه‌كه به‌لاوه باشتره ئه‌وا ئه‌م گیانله‌به‌ره له‌ناو به‌ره با خه‌ڵكه‌كه له‌ده‌ستی ڕزگاریان ببێت ئیتر به‌رده‌كه‌ی تێگرت وگیانله‌به‌ره‌كه‌ی كوشت .كاتێك چووه لای ڕاهیبه‌كه ڕووداوه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه ئه‌ویش ووتی كوڕم تۆ زۆر له‌من باشتری به‌لاَم ڕۆژێك دێت كه‌توشی
به‌لاَیه‌ك ده‌بیت ئه‌وكاته ناوی من مه‌به.كوڕه‌كه ڕۆژ به ڕۆژ شتی سه‌یری ده‌كرد وه‌ك چاككردنه‌وه‌ی كوێر‌و زگماك و به‌ڵه‌ك وده‌رمانی زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان . وه‌زیری پاشا كه‌تازه كوێر بووبوو هه‌واڵی كوڕه‌ی بیست ، دیاری یه‌كی زۆری كۆكرده‌وه و بۆی بردوو پێ ی ووت به‌مه‌رجێك چاكم بكه‌یته‌وه ئه‌م شتانه هه‌مووی بۆ خۆت ده‌بێت .كوڕه‌ش پێ ی ووت من ناتوانم كه‌س چاك بكه‌مه‌وه (شیفا) به‌ده‌ست خوایه به مه‌رجێك ئیمان به‌خوا بێنیت منیش ده‌پاڕێمه‌وه چاكت بكاته‌وه ئه‌ویش ئیمانی هێنا و خوای گه‌وره‌ش چاكی كرده‌وه .گه‌ڕایه‌وه لای پاشا‌و لێی پرسی ؟ ئه‌وه‌كێ چاوتی چاككرده‌وه ؟ ئه‌ویش ووتی خوای گه‌وره . پاشا به‌توڕه بوونه‌وه پێی ووت بۆچی بێجگه له‌من خوایه‌كی تر هه‌یه ؟ ووتی به‌ڵێ خوای من و تۆش (اللًه)یه ئیتر پاشا ده‌ستی كرد به ئازاردانی وازی لێ نه‌هێنا تا ناوی كوڕه‌كه‌ی دركاند ئه‌ویش ناردی به‌شوێنیدا و لێی پرسی ؟ كوڕم تۆ سیحره‌كه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بتوانیت كوێر‌و به‌ڵه‌ك چاك بكه‌یته‌وه ؟ ئه‌ویش ووتی من ناتوانم كه‌س چاك بكه‌مه‌وه ئه‌وه كاری خوایه . ئیتر كه‌وته ئازاردانی تا ناوی ڕاهیبه‌كه‌ی دركاند پاشا ناردی به‌شوێن ڕاهیبدا ووتی ئه‌بێت له ئاینه‌كه‌ت پاش گه‌زبیته‌وه ئه‌ویش نكووڵی كرد (پاشا) فه‌رمانی دا مشاریان هێنا وخستیانه سه‌ر سه‌ری وكردیان به‌دوو له‌ته‌وه , ئینجا وه‌زیریان هێنا به‌هه‌مان شێوه كاتێك كه نكووڵی كرد له‌وه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه ئه‌ویشیان به‌مشار دووله‌ت كرد , پاشان كوڕه‌كه‌یان هێناو پاشا، داوای لێ‌كرد له‌ئایینه‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه ئه‌ویش نكووڵی كرد (پاشا) فه‌رمانی به‌چه‌ند پیاوێكی دا كه‌بیبه‌نه سه‌ر چیایه‌كی به‌رز ئه‌گه‌ر هه‌ر پاشگه‌ز نه‌بۆوه ئه‌وا له‌به‌رزترین لوتكه‌ی چیاكه‌وه فڕێی بده‌نه خواره‌وه ,كاتێك گه‌یاندیانه چیاكه كوڕه‌كه له‌خوا پاڕایه‌وه كه له ده‌ستیان ڕزگاری بكات به‌فه‌رمانی خوا چیاكه ده‌ستی به‌له‌رزین
كرد و پیاوه‌كانی (پاشا) هه‌موویان كه‌وتنه خواره‌وه كوڕه‌كه هاته‌وه لای (پاشا) لێی پرسی ئه‌ی كوا پیاوه‌كان چیان به‌سه‌ر هات ؟ كوڕه ووتی خوا له‌ناوی بردن . ئینجا كوڕه‌كه‌ی دایه ده‌ست چه‌ند كه‌سێكی تر‌و ڕای سپاردن سواری كه‌شتی بكه‌ن و له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا ڕای بگرن ئه‌گه‌ر پاشگه‌ز نه‌بۆوه به‌كه‌شتیه‌كه‌وه نوقمی بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی بردیانه ناوه‌ڕاستی ده‌ریا كوڕه‌كه له‌خوا پاڕایه‌وه ئه‌وانیش نقوم بوون و خۆی به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه لای پاشا , ئینجا ڕووی كرده پاشا‌و پێی ووت تۆ نا‌توانیت من له ناوبه‌ری مه‌گه‌ر ئه‌وكاره بكه‌یت كه من خۆم بۆت ده‌ست نیشان ده‌كه‌م ئه‌ویش ووتی ئه‌وه چی یه ؟ كوڕه ووتی هه‌موو دانیشتوان له‌ده‌شتێكی فراوان دا كۆبكه‌ره‌وه و به‌دارێكمه‌وه هه‌ڵبواسه ئینجا تیرێك له‌تیردانه‌كه‌م ده‌ربهێنه و بیخه‌ره كه‌وانه‌وه و بڵێ (به‌ناوی خوای ئه‌م كوڕه) هه‌ر كاتێك ئه‌وه‌ت كرد ده‌توانیت من بكووژیت پاشا چی كوڕه وتبووی وای كرد ,كاتێك تیره‌كه‌ی بۆ هاوێشت به‌ر سه‌ری كه‌وت و مرد خه‌ڵكه‌كه هه‌موویان به‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان كرد ئێمه هه‌موومان بڕوامان به‌خوای كوڕه‌كه كرد و ئیمان یان هێنا. كاتێك (پاشا) ئه‌وه‌ی دی زۆر ڕقی هه‌ستاو بڕیاری دا چاڵی گه‌وره گه‌وره هه‌ڵبكه‌نن و پڕیان بكه‌ن له‌ئاگر و هه‌ر كه‌س په‌شیمان نه‌بۆوه بیخه‌نه ناوی هه‌ر خه‌ڵك بوو خۆی فڕێ ده‌دایه ناو ئاگره‌كه تا سه‌ره هاته سه‌ر ئافره‌تێك كه‌مناڵێكی به‌باوه‌شه‌وه بوو ویستی پاشه‌و پاش بگه‌ڕێته‌وه مناڵه‌كه‌ی تێی خوڕی پێی ووت دایكه! ئارام بگره به‌خوا تۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی ئیتر بۆچی ئه‌ترسیت.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]