بابه‌ت: بورهان مه‌جید جه‌ژنانه‌ی نه‌ورۆزی ده‌بێت
[center]
zagrostv
هونه‌رمه‌ند بورهان مه‌جید بڕیاریدا بۆلهمهدواو هه‌موو ساڵێک گۆرانییه‌ک بۆ جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی کورد (نه‌ورۆز) تۆمار بکات، له‌مساڵیشدا به هۆنراوه‌یه‌کی تازه‌و ئاوازێکی نوێوه پیرۆزبایی ئه‌و جه‌ژنه له‌گه‌لی کورد ده‌کات.
له لێدوانێکیدا گوتی : گۆرانیه‌که‌ی ئه‌مساڵم ناوی (نه‌ورۆز)ه و ئێستا له ستۆدیۆ کاری تۆمارکردنی بۆ ده‌که‌ین و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد دوای تۆمارکردنی گۆرانییه‌که له نزیکی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا پێشکه‌شی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی ده‌کات.
گۆرانیه‌که، هۆنراوه‌ی ئیسماعیل خورماڵی شاعیره‌و بورهان مه‌جید خۆی ئاوازی بۆ داناوه، هه‌روه‌ها کاری مۆسیقای گۆرانییه‌که‌ش له‌لایه‌ن کارزان کامیله‌وه ئه‌نجامدراوه.
هۆنراوه‌که:
(نه‌ورۆز)
به‌زم و جۆش و خرۆشی ناو ئێواره‌ی شان به‌ن به یاره
بڵێیۆن پیره‌مێرد با بێت سه‌رێ بدا له‌م هه‌واره
ببینن چۆن کوردستانم نێرگزپۆشه دار و به‌ردی
نه‌سیمی خاک به‌تاو ئهڕۆژێ له جواناوی تۆز و گه‌ردی
ببینن چۆن له‌گه‌ڵ جه‌ژنی سه‌ری ساڵی مێژووماندا
ئه‌وینی خاک وه‌ک بروسکه ئاگر ئه‌ڕژێ به سه‌رماندا
له بابان و له سابڵاحدا له هه‌ولێر و بادیناندا
له بۆتان و له ماردیندا له دواشاری کوردستاندا
خوا هاوار ئه‌م نه‌ورۆزه رۆژ و حه‌شری ژ عه‌شقێکه
خوا هاوار ئه‌م نه‌ورۆزه سه‌فاو جه‌ژنی ژ جه‌ژنێکه
وا یارانی نیشتیمانم ئاڵ‌و واڵا دێن و ده‌چن
وه‌ک یاقوتی بنی ده‌ریا به مه‌وجی ئاو دێن و ده‌چن
بورهان مه‌جید جه‌ژنانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێت

[/center]