بابه‌ت: چیرۆکی پێنجه‌م(دزی و فێڵ كردن)
[center]چیرۆکی پێنجه‌م
(دزی و فێڵ كردن)
ئه‌بو هوریره (خوای لێ ڕازیبێت ) ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروود وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)كه فه‌رموویه‌تی یه‌كێك له پێغه‌مبه‌رانی پێشوو كاتێك كه ده‌چوو بۆ غه‌زاو جیهاد به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت هه‌ركه‌سێك له‌م سێ گروپه بێت نابێت له‌گه‌ڵما بێت هه‌ركه‌سێك ژنی خواستبێ و نه‌ی گواستبێته‌وه ، یان خانووی دروست كردبێت سه‌ره‌كه‌ی نه‌گرتبێ و ته‌واوی نه‌كردبێت ، یان مه‌ڕو مالاَتێكی زۆری هه‌بێت وچاوه‌ڕوان بێت بێچوویان ببێت . پاش جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ره‌و شوێنی دیاریكراو كه‌وته ڕێ .كاتێك گه‌یشتنه شوێنه‌كه ، كات دره‌نگ بوو له‌خوا پاڕایه‌وه كه ڕۆژه‌كه‌ی بۆ درێژ بكاته‌وه تا پێش تاریكی شه‌ڕه‌كه ته‌واو بكات . ئیتر خواش نزاكه‌ی بۆ گیرا كرد و به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا زاڵ بوو. پاش كۆكردنه‌وه‌ی غهنیمهكان له‌شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه ، تا ئاگرێك له خوایی یه‌وه بێت و بیان سوتێنێت ئه‌و كاته كه غه‌نیمه ده‌گیرا ده‌بوو بسوتێنرێت بهلاَم كه ئاگره‌كه هات نه‌ی سوتاند پێغه‌مبه‌ره‌كه ووتی وادیاره له‌ناو ئیوه‌دا ده‌ست پیس هه‌یه و ده‌ست پیسی له‌م غه‌نیمه‌یه كردووه . ئه‌بێت له‌هه‌ر تیره‌یه‌ك یه‌كێك ده‌ست بخاته ناو ده‌ستمه‌وه ، ئه‌وه‌بوو ده‌ستی پیاوێك له‌سه‌رۆك تیره‌كان نووسا به‌ده‌ستییه‌وه ئینجا ووتی ده‌ست پیسه‌كه له ناو ئێوه‌دایه . ئه‌بێت یه‌كه‌یه‌كه ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستمه‌وه.یه‌ك دوانێك ده‌ستیان نووسا به‌ده‌ستیه‌وه ئینجا ووتی ئێوه دزن، چیتان بردووه بیهێننه‌وه ، كههێنایانهوه بارستای سه‌ر مانگایه‌ك ئاڵتونیان دزی بوو . ئه‌ویش خستیه سه‌ر شته‌كانی تر.ئیتر ئاگره‌كه هات و سوتاندی . ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه غه‌نیمه‌یان بۆ حهلاَڵ نه‌بووه ، بهلاَم كاتێك خوای مه‌زن هه‌ژاری و بێ دهستهلاَتی ئێمه‌ی بینی بۆی حهلاَڵ كردین.
[/center]