1

بابه‌ت: گۆرانی هەڵەبجە بە دەنگی سویدی بڵاو دەکرێتەوە

[center]http://www.zagrostv.com/files/articles/large/150312082825.jpg

zagrostv
بەشی موزیکی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد بە هاوکاریی گرووپی (مید ناتس کیۆر) لە سوید، هۆنراوەی (هەڵەبجە)ی شێرکۆ بێکەس دەکەنە گۆرانی و کۆراڵێکی موزیکی و کۆرسێکی دەنگی بە زمانی سویدی و تایتڵی کوردی ئەو گۆرانییە پێشکێش دەکەن.



گۆرانییەکە لەلایەن گۆرانیبێژی سویدی تۆماس ڤییا بە هاوکاری گیتارەکەی پێشکێش دەکرێت و بڕیارە ئەمساڵ لە 24ەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی هەڵەبجەدا ئەو گۆرانییە بڵاو بکرێتەوە و دواتریش بەشێوەی سی دی گۆرانییەکە ببەخشرێتە کەسایەتییە هونەریی و دیارەکانی کوردستان.

موزیککار هێرش عومەر رەزا لەبارەی ئەم کارە هونەرییەوە بۆ (ئاکانیوز) گوتی "ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی هۆنراوەی هەڵەبجەی مامۆستا شێرکۆ بێکەسم و لەگەڵ گرووپی موزیکی مید ناتس کیۆر لە سوید کاری هونەرییمان بۆ کردووە و ئەو گۆرانییە بە زمانی سویدی و بە ئاستێکی هونەریی بەرز پێشکێش دەکەین، زیاتر لە 30 دەنگبێژی بە توانای سویدی بەشداری کۆرسی ئەم گۆرانییەیان کردووە".

پتری گوت "دەنگی گۆرانییەکە لەلایەن گۆرانیبێژی سویدی تۆماس ڤییا دەگوترێ بە هاوکاری و ژەنینی ئامێری گیتار لەلایەن تۆماس ڤییا، شێرکۆ بێکەس بەشێک لە هۆنراوەکەی بە دەنگی خۆی دەخوێنێتەوە و ماوەی گۆرانییەکە نێزیکەی 5 خولەک دەبێت، جگە لە دەنگ، وێنەی کارەساتی هەڵەبجە لەگەڵ گۆرانییەکەدا دەڕوات".


[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: گۆرانی هەڵەبجە بە دەنگی سویدی بڵاو دەکرێتەوە

neutral

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: گۆرانی هەڵەبجە بە دەنگی سویدی بڵاو دەکرێتەوە

yikes

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡