1 (دەستکاری کراوە: Bawar 2012-03-17 05:08:30)

بابه‌ت: زانستی دەرونناسی چی یە؟؟

زانستی دەروونناسی بەبەراوردلەگەڵ زانستەكانیترداشتیكی تازەیە، بەو مانایەی كەبەشێوەیەكی كرداری لەبواری پەروەردەوفێركردن وچارەسەركردندا كاری پێ دەكرێ، ڕەنگەلەنیو سەدە تێپەڕ نەكات وكەمتریش بێ، بەلام وەكو لایەنی مێژوویی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرهەڵدانی فەلسەفەی یۆنانیەكان و فەیلەسوفەكانی ئەو سەردەمە بەتایبەت سوقڕات و ئەرستۆ بەڵكو دێرینتریشە….
ئاشكرایە هەرشتێ تازەبێ ئەگەرچی زۆر ڕاستیش بێ ڕووبەڕووی ڕەخنەو سەرنج و هەندێجار ڕەتكردنەوەش دەبێ،بەهۆی ئەوەی ئێمە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤدادەكەین، واتا زانستی دەروونناسی وهەڵگری ئەو زانستە هەر ناونیشانێكی هەبێ ئەركی قورسترە لەزانستەكانیتر و پسپۆرانی زانستەكانیتر .
من كاتێ لەدەروونناسی ناوم هاتەوە ڕووبەڕووی هەندێ ڕەخنەو توانج وقسە بومەتەوە خەڵكانی دەوروبەرم دەیان ووت(تازەتۆبیروباوەڕت لەدەستدا،دڵنیاین تۆتێك دەچیت،ئەوەی دەروونناس بێت شێتە….هتد!!!) ئەمانە سەرەتای وەرگیرانم بوو لەزانكۆ،دوای تەواوكردنی زانكۆش زۆرجار ڕووبەڕووی ڕەخنەو پرسیاری تردەبینەوە چ لەبارەی زانستی دەروونناسی یان لەبارەی خودی پسپۆڕانی ئەوبوارە، زۆرترین ڕەخنەش كە ڕووبەڕوومان بوبێتەوە سەبارەت بەبیردۆزەكەی فرۆیدبووە، ئەو بیردۆزە هەڵایەكی گەورەی لێكەوتەوە لەسەرئاستی جیهان، دەكرایە بەڵگەی نادرووستی زانستی دەروونناسی، چونكە فرۆید لەبابەتەكانیدا زیاتر تیشكی خستەسەر (غریزە)ڕەمەكه‌كانی ژیان ومردن كەمەبەستی لەڕەمەكی ژیان زیاتر چێژی سێكسی بوو سەرەڕای بوارەكانیتری ژیان، ڕەنگە یەكێك لەوڕەخنانەی لەسەرفرۆید هەمبێ ئەوەیە كە فرۆید توێژینەوەی لەسەر كۆمەڵێ نەخۆش كردبوو كەگرفتاری سێكسیان هەبووە، وەباسی پەیوەندی سێكسیانەی كردووە لەنێوان دایك و كوڕ و باوك وكچدا، بۆ پشت ڕاستكردنەوەی بیردۆزەكەی پشتی بەئەفسانەیەكی یۆنانی بەستبوو، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە ڕەمەكی هەوڵدان بۆتێركردنی گەدەو ڕزگاربوون لەبرسیەتی وخۆخاڵی كردنەوەی لای منداڵ بەوەرگرتنی چێژی سێكسی لێك داوەتەوە!!!
ئەمە لەكاتێكدا فرۆید زۆر ڕەهەندو لایەنی گرنگی سەبارەت بەمرۆڤ و كەسایەتی و هەست ونەستی مرۆڤ ولایەنی تری ژیانی مرۆڤ وبابەتی تری خستەڕوو.
ئەوەی مەبەستی ئێمەیە لەم ووتارەد ائەوەیە كە زۆرجار ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دەبینەوە كەپێمان دەڵێن: باشە بزانە من چ جۆرەكەسێكم؟! یان من چ گرفتێكم هەیە؟ ! یان من چۆنم؟! بزانەچی لەناخی مندایە؟! بەداخەوە هەندێ لەدەروونناسەكان بۆئەوەی بەلاوازو كەم توانا سەیر نەكرێن و بەلای خۆیانەوە توشی شكانەوەو ڕەخنە نەبن و بەكەسانی نەزان و نەشارەزا لەقەڵەم نەدرێن، هەرخۆیان كۆمەڵێ لێكدانەوەو شیكردنەوەی نادرووستیان بۆ كەسەكە كردووە، زۆرجار وەك شێوەیەكی خوڕافی و گالتەجاڕی دەروونناسی دەناسێنرێت، ڕەنگە بەرپرسیاری یەكەم ئێمەبین!! بەڕێزان زانستی دەروونناسی زانستێكی غەیبی وخورافی وسیحری نیەو نەفاڵ گرتنەوەشە، ئێمە بێین بەئارەزووی خۆمان بڕیار لەسەر كەسایەتی مرۆڤ بدەین، چونكە یەكێك لەپێناسەكانی زانستی دەروونناسی
ئەوەیەدەڵێت:(دراسة سلوك كائن الحی الانسان اوالحیوان) واتا دەروونناسی زانستێكە لەڕەفتاری مرۆڤەكان و گیانەواران دەكۆڵێتەوە. ئێمە تەنها لەرٍێگەی ئامرازەكانی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ڕەفتاری كەسەكان دەتوانین بگەینە چەند ئەنجامێك، بەڵام هەرگیز ناتوانین بەتەواوی بڕیار لەسەر كەسێك بدەین بەڕەهای پێی بڵێین تۆ ئەو جۆرە كەسایەتیەت هەیە، چونكە مرۆڤ بونەوەرێكی ئاڵۆزە!! ئەو ئامرازانەش كە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری بەكاردێن بریتین لە:(سەرنجدان وتوێژینەوەو بەدواداچون وچاوپێكەوتن و ڕاپرسی وتاقیكردنەوەو..هتد). ئێمە جیاوازیمان لەگەڵ خەڵكی ئاساییدا ئەوەیە: كە بەشێوەیەكی زانستیانە شیكردنەوەو لێكدانەوە بۆ كێشەكان دەكەین، كاتێ منداڵێك ئامرازێك دەشكێنێ لەماڵەوەو لەخوێندنگە، خەڵكی ئاسایی دەزانن كە ئەو منداڵە لاسارە، بەڵام ئێمە دەڵێین ئەو منداڵە رقێكی لەناخدایەو خۆی خاڵی دەكاتەوە، جا لەلایەن دایكوباوكیەوە یان لەلایەن ئەندامانی خێزانەكەیەوە توندوتیژی بەرامبەر كرابێ یان لەلایەن مامۆستاو خوێندكاران و هاوڕێیەكانیەوە، ئەوا ئەو منداڵە وەك تۆڵەكردنەوەو خۆخاڵیكردنەوە هەوڵ دەدات لاساری و كاری تێكدەرانە بكات ورەفتاری توندوتیژ بنوێنێ، ئەوەیە جیاوازی ئێمەو خەڵكی ئاسایی لەكۆتاییدا ئەو نوكتەیە دەگێڕینەوە كە لەئەنجامی ئەوجۆرە لێكدانەوە سەرپێیانەوە هاتووە:
(جارێك كەسێكی گرفتار بەدەست هەندێ گرفتی دەروونیەوە دەچێتە لای دەروونناسێك وسكاڵای حاڵی خۆی بۆدەكات دوای تەواوبونی، دەروونناسەكە پێی دەڵێت:وابزانە هیچ گرفتێكت نیە وابزانە چاك بویتەوە، پاشان كەسی خاوەن گرفت دەیەوێت بڕوات، دەروونناسەكەش دەڵێت ئەی پارەكەت ئەویش دەڵێت: دكتۆر تۆش وابزانە كەپارەكەت وەرگرتووەو لەباخەڵتدایە )!!

2

وه‌ڵام: زانستی دەرونناسی چی یە؟؟

hmm

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

3

وه‌ڵام: زانستی دەرونناسی چی یە؟؟

hamwem xwendawa  waya chandaha kas han la kurdistan psporn la bware darunn nase balam xalk pean dalen shet

dast xosh mamosta

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: زانستی دەرونناسی چی یە؟؟

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت