بابهت: گەنجێک چوار ئەندامی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت
[size=16](سبەی):
ئێوارەی دوێنێ گەنجێکی عەرەب لە گەڕەکی عروبەی شاری کەرکوک چوار ئەندامی خێزانەکەی خۆی کوشتوە و هێزەکانی پۆلیسیش، سەعات ٩ی شەو بە روداوەکەیان زانیوە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عروبەوە، بە (سبەی) راگەیاند: سەعات ٣ی ئێوارەی دوێنێ، گەنجێکی عەرەب بە هۆی کیشەی کۆمەڵایەتیەوە چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشتوە، کە بریتین لە باوک و دایک و خوشک و برایەکی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا: سەعات ٩ی شەو هێزەکانی پۆلیس بە روداوەکەیان زانیوە، دەستبەجێش گەنجەکە دەستگیرکراوە و ئێستاش لێکۆڵینەوەی لە گەڵدا دەکرێت.
فۆتۆ: سایتی هاوڵاتی[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]