بابه‌ت: نوێژه واجبه‌كان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
***** سڵاو‌و ڕه‌حمه‌تی خواتان لێبێت *****
*** په‌رتوكی نوێژه‌كان ***
1- نوێژه واجبه‌كان :
نوێژه واجبه‌كان پێنجن :
بنچینه‌ی واجب بوونی نوێژ له قورئان و فهرمودهدایه :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : { إن الصلاه كانت علی المۆمنین كتابا موقوتا } النسا‌و/103
واته : نوێژ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران به كاتی دیاری كرا‌و واجبه .
له ئیسرا‌و میعرج نوێژ واجب كرا هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ { ففرض الله علی أمتی خمسین صلاه ... فراجعته قفال هی خمس , هی خمسون ... } رواه الشیخان .
واته خودا نوێژی له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م واجب كردووه به ( 50 ) نوێژ ... گه‌ڕامه‌وه لای تا بوو به ( 5 ) نوێژ , كه خێری 50 نوێژی هه‌یه .
1) نیوه‌ڕۆ :
یه‌كه‌م كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ كاتێكه كه خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان لار ده‌بێته‌وه , وه كۆتا كاتی گه‌ر سێبه‌ری گشت شتێك هێنده‌ی خۆی لێهات ( واته تا كاتی عه‌سر )
عن أبی موسی اڵاشعری ( رضی الله عنه ) , عن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : أنه أتاه سائل یسأله عن مواقیت الصلاه , فلم یردعلیه شیئا . قال : .... فقام بالظهر حین زالت الشمس ,....} رواه مسلم .
واته : له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( درودی خوای لێبێت ) پرسیاركارێك هات پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی كاته‌كانی نوێژ , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه , فه‌رموی : .... هه‌ستایه‌وه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ كاتێك خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان بوو .
2) عه‌سر :
یه‌كه‌م كاتی نوێژی عه‌سر كاتێكه كه سێبه‌ری گشت شتێك له هێنده‌ی خۆی زیاد ده‌بێ , وه كۆتا كاتی له فه‌رموده‌ی هه‌ڵبژارده كاتێكه كه سێبه‌ری گشت شتێك دوو هێنده‌ی خۆی لێهات , له فه‌رمووده‌ی دروستیش تا خۆر ئاوا ده‌بێ .
عن أبی هریره ( رچی الله عنه ) أن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) قال : { ... ومن أدرك ركعه من العصر قبل أن تغرب الشمس فقد أدرك العصر } رواه البخاری .
واته : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ركه‌سێك بگات به نوێژی عه‌سر پێش خۆر ئاوا بوون ئه‌وه به نوێژی عه‌سر گه‌یشتووه , واته نوێژی عه‌سری بۆ بهدهكهوێ به ئه‌دا .
3) مه‌غریب :
یه‌ك كاتی هه‌یه , ئه‌ویش ئاوا بوونی خۆره , وه نوێژی مه‌غریب ده‌مێنی به ئه‌ندازه‌ی بانگ دان و ده‌ستنوێژو , داپۆشینی عه‌وره‌ت و, ڕاوه‌ستان بۆ نوێژ و , كردنی پێنج ڕه‌كعات نوێژ ,
ئه‌مه له سه‌ر ڕێڕه‌وی فه‌رمووده‌ی نوێی شافعیه , به‌ڵام له فه‌رموده‌ی كۆنیدا نوێژی مه‌غریب ده‌مێنێ تا كاتی ڕه‌نگی سۆراتی ئاسۆ له ئاسمان نامێنێ .
عن ابن عباس ( رضی الله عنه ) : ان جبریل علیه السلام صلی بالنبی ( صلی الله علیه وسلم ) المغرب فی الومین حین أفطر الصائم . أی فی وقت واحد وهو بعد الغروب .
واته : جبریل نوێژی مه‌غریبی به پێغه‌مبه‌ر كرد ( درودی خوای لێبێت ) دوو ڕۆژ كاتێك كه ڕۆژوه‌وان ڕۆژوی ده‌شكێنێ . واته له یه‌ك كاتدا ئه‌ویش دوای مه‌غریبه .
4) عیشا , خه‌وتنان :
یه‌كه‌م كاتی نوێژی خه‌وتنان كاتێكه كه ڕه‌نگی سۆری ئاسۆیی له ئاسمان بزر ده‌بێ , وه كۆتا كاتی له سه‌ر فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبژارده تا سێیه‌كی شه‌و , له فه‌رمووده‌ی دروست تا نوێژی به‌یانی .
عن أبی موسی اڵاشعری ( رچی الله عنه ) , عن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : أنه أتاه سائل یسأله عن مواقیت الصلاه , فلم یردعلیه شیئا . قال : ....فقام العشاو حین غاب الشفق } رواه مسلم .
واته : له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( درودی خوای لێبێت ) پرسیاركارێك هات پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی كاته‌كانی نوێژ , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه , فه‌رموی : .... هه‌ستایه‌وه بۆ نوێژی عیشا كاتێك كه ئاسۆی سۆر له ئاسمان بزر بوبوو .
5) به‌یانی :
یه‌كه‌م كاتی كاتێكه كه ڕوناكی دووه‌م دێت واته دونیا ساف ده‌بێ , وه كۆتا كاتی كه دونیا ته‌واو ڕوناك ده‌بێت , له فه‌رمووده‌ی دروست تا خۆر هه‌ڵاتن .
عن أبی هریره ( رضی الله عنه ) أن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) قال : { من أدرك من الصبح ركعه قبل أن تطلع الشمس فقد أدرك الصبح ... } رواه البخاری .
واته : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ر كه‌سێك بگات به یه‌ك ڕه‌كعات له نوێژی به‌یانی پێش خۆر هه‌ڵاتن ئه‌وه به نوێژی به‌یانی ڕاگه‌یشتوه , واته نوێژه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێ به ئه‌دا .
• مه‌رجه‌كانی واجب بوونی نوێژ سێ مه‌رجن ده‌بێ :
1. ئیسلام بێت .
2. ئاقڵ بێت .
3. باڵغ بێت , داواكراو بێت له شه‌ریعه‌ت .
نوێژه سوننه‌ته‌كان پێنجن : جه‌ژنه‌كان , مانگ و خۆر گیران , داواكردنی باران .
لە دەرونتام . . .
لە گلێنەی چاوی ڕونتام
شەرم مەکە بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بێت
تاکەی لە ناو ئاگرا بێت
نەتۆ (خوشکە)ی نە من (کاک)م
خۆشەویستی دەرون پاکم!!
♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ .♥