بابه‌ت: چیرۆكی یازده‌هه‌م ( سه‌ر رِاستی له قه‌رز دانه‌وه دا )
[center]چیرۆكی یازده‌هه‌م
( سه‌ر رِاستی له قه‌رز دانه‌وه دا )
ئه‌بو هوره‌یره(خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه فه‌رمووی پیاوێكی به‌نی ئیسرائیلی ده‌چێته لای پیاوێكی تر هه‌زار دینار قه‌رزی لێ ده‌كات ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت باشه ئه‌ت ده‌مێ بهلاَم با چه‌ند شایه‌تێك ئاگایان لێ بێت , له وهلاَمدا ئه‌ڵێت خوا شایه‌ته‌و ئه‌ویش له هه‌موو شایه‌تێك گه‌وره‌تره ئینجا پێی ده‌ڵێت كه‌فیلێكم بۆ بێنه، كه ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ت هێنایه‌وه ئه‌و بم داته‌وه . پێی ده‌ڵێت خوا ده‌كه‌م بهكهفیل كه‌له هه‌موو كه‌فیلێك باشتره ئه‌ویش ده‌ڵێت ڕاست ده‌كه‌یت و پاره‌كه‌ی ده‌داتێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ، پیاوه‌كه چوو بۆ سه‌فه‌ر سواری كه‌شتی بوو كه ئیشه‌كه‌ی ته‌واو بوو ویستی بگه‌ڕێته‌وه تالهكاته دیاریكراوه‌كه‌دا پاره‌كه‌ی بداته‌وه پاش هه‌وڵێكی زۆر كه‌شتی ده‌ست نه‌كه‌وت هێنای هه‌زار دیناره‌كه و نامه‌یه‌كی خسته ناو دارێكی كلۆره‌وه و سه‌ره‌كه‌ی توند به‌ست هاته قه‌راغ ده‌ریاو ووتی خوایه تۆ خۆت ده‌زانی من هه‌زار دینارم له‌فڵان كه‌س قه‌رز كرد و كاتێك داوای شایه‌ت و كه‌فیلی لێ كردم من تۆم كرد به‌شایه‌ت و كه‌فیل ئه‌ویش به‌وه ڕازی بوو , ئیستاش كه‌سم ده‌ست ناكه‌وێت پیایدا بنێرمه‌وه بۆی و كه‌شتیش نییه سواری ببم وا ته‌سلیمی تۆی ده‌كه‌م ، ئینجا فڕێی دایه ناو ئاوه‌كه‌وه و ڕۆیشت ، بڵكو كه‌شتی یه‌كی ده‌ست بكه‌وێت و پێی بگه‌ڕێته‌وه . له‌ولاشه‌وه كابرای خاوه‌ن قه‌رز له‌قه‌راغ ده‌ریا چاوه‌ڕێ بوو به‌ڵكو كه‌شتی یه‌ك بێت و قهرزهكهی بۆ بهێنێته‌وه ,كه‌شتی نه‌هات، چاوی بهدارهكه كه‌وت هه‌ڵی گرته‌وه و بردیه‌وه بۆ ماڵه‌وه كاتێك خه‌ریك بوو ووردی بكات بۆ سووته‌مه‌نی پاره‌كه‌و نامه‌كه‌ی له ناویا دۆزیه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك كابرای قه‌رزدار هاته‌وه هه‌زار دیناری بۆ هێناو سوێندی بۆ خوارد كه له‌كاتی خۆی دا كه‌شتی ده‌ست نه‌كه‌وتووه وائیستا قهرزهكهی بۆ هێناوه‌ته‌وه پیاوه‌كه لێی پرسی ئه‌ی هیچی ترت بۆ نه‌ناردووم ؟ ئه‌ویش ووتی وه‌ك پێم ووتی كه‌سم ده‌ست نه‌كه‌وت و كه‌شتی نه‌بوو ئینجا خاوه‌ن قه‌رزه‌كه ووتی خوای مه‌زن ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌له داره‌كه‌ت خستبوو له‌بری تۆ گه‌یاندی هه‌زاره‌كه‌ی خۆت بۆ خۆت هه‌ڵبگره‌وه.
(حدیث صحیح رواه البخاری واحمد فی المسند)
[/center]