بابه‌ت: چیرۆكی دوازده‌هه‌م(بێ فیزی عیسا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت))
[center]چیرۆكی دوازده‌هه‌م
(بێ فیزی عیسا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت))
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی جارێكیان عیسا پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) پیاوێكی بینی دزی ده‌كرد ئه‌ویش سه‌ر زه‌نشتی كردوو پێ ووت دزی ده‌كه‌ی؟ ئه‌ویش وه‌لاَمی دایه‌وه‌و ووتی نه‌خێر قه‌سه‌م به‌و خوایه‌ی كه له ئه‌و زیاتر خوایه‌كی تر نییه كاری وه‌هام نه‌كردووه عیسا (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌وه‌لاَم دا ووتی بڕوام به‌خوا هه‌یه خۆم به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه .
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]