بابه‌ت: ژیان دارێکه پێی ده‌ڵین ئاوات
له په‌نده کانه‌وه
ژیان دارێکه پێی ده‌ڵین ئاوات
له‌به‌ری ناخۆی بێ هه‌وڵ و خه‌بات
ئه‌وه‌نده وێڵی به‌رگ و خۆراکین
نازانین خۆمان خۆراکی خاکین
هه‌رکه‌س له‌لای خۆی ده‌ست بهتێڵایه
نازانێت رۆژان رۆژی له‌دوایه
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم