بابه‌ت: خه‌لاته‌که‌ی کارمن سلێمان شکا
[center]
zagrostv
كارمن سلێمانی كچه به‌هره‌مه‌ندی میسری و ئه‌ستێره‌ی به‌رنامه‌ی (Arab Idol)، خه‌ڵاته‌که‌ی له فرۆکه‌خانه‌ی به‌یروت شکا و هه‌وادارانیشی ده‌ڵێن چاوی پیس کاریگه‌ری له‌سه‌ر شکانی خه‌ڵاته‌که‌وه هه‌بووه.
پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی براوه‌ی به‌رنامه‌ی (Arab Idol)، گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه بۆ میسر، کارمن سلێمان له فرۆكه‌خانه‌ی قاهیره پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن كارمنهوه بۆ جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو نه‌خسته‌ڕوو، له‌و كاته‌شدا پرسیاری خستنه‌ڕووی خه‌ڵاته‌كه لا کارمن کرا و ناوبراو رایگه‌یاند: له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میسر و له فرۆكه‌خانه‌ی به‌یروت له‌ده‌ستی كه‌وتووه و شكاوه، بۆیه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت له پێش چاوی كامێرا‌كان بیخه‌مه‌ڕوو.
جێگه‌ی باسه، به‌رنامه‌ی (Arab Idol) یەکێکە لە بەرنامە پێشکەوتووەکان کە لە شاشەی mbc بۆ ماوەی 4 مانگ پێشکەش کراو لە یەکەم بەشی بەرنامەکەدا سەرنجی ملیۆنەها بینەری بۆخۆی ڕاکێشا و سەرکەوتنێکی چاوەڕوان نەکراوی بەدەست هێنا، که بیرۆکه‌که‌ی له به‌رنامه‌ی جیهانی (American idol)ـه‌وه وه‌رگیرابوو.
شایانی باسه خەڵاتی براوەی بەرنامەکە بریتی بوو لە ئۆتۆمبیلێکی (شیفرولیه کورفیت) وابڕیاریشە کۆمپانیای (پلاتینیوم ریکوردز )ئەرکی ئەلبوومی یەکەم لە ئەستۆ بگرێت و سەرپەرشتی سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکان بگرێتە ئەستۆ و ڕیکلامکردنی بۆ کۆمپانیای بیبسی بۆ ماوەی یەک ساڵ.
[/center]