بابهت: لۆس بلانکۆس بە ئاسانی خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین
ر.مەدرید ٥-٢ ئاپۆیل : لۆس بلانکۆس بە ئاسانی خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین
لە دووەم شەوی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی ئاپۆیل نیکۆسیای کرد .
ڕیاڵ مەدرید لە خاکی قوبرس ٣-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو ، هەربۆیە تاڕادەیەکی زۆر گەیشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو یەکلابووبووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمشەو بە ئاستێکی بەرزەوە بینرا و پێنج جار گۆڵی یانەی میوانی هەژاند کە بە کۆی هەردوو یاری چوون و هاتن ئەنجامەکە بووە بە ٨-٢ .
دوای چەند هێرشێکی یەک لە دوای یەک گۆڵکاری یانەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٢٦ گۆڵی یەکەمی ڕیاڵی تۆمارکرد . دوای ١٠ خولەک و لە خولەکی ٣٦ ڕیکاردۆ کاکا بەشێوەیەکی هونەرزی بەرز گۆڵی دووەمی مەدریدی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهەمان ڕیتم بەردەوام بوو ، ڕیاڵ باشتر دەبینرا بەڵام گۆستافۆ ماندوکا لە پاسێکی جوانی ئەلمێیدا گۆڵی یەکەمی ئاپۆیلی لە خولەکی ٦٧ تۆمارکرد . بەڵام ڕۆناڵدۆ هەرزوو وەڵامی دایەوە و لە خولەکی ٧٥ بە لێدانی ڕاستەوخۆ گۆڵی سێیەمی ڕیاڵی هێنا . لۆس بلانکۆس بەو ئەنجامە وازی نەهێنا و کالیخۆن چوارەمی بۆ ڕیاڵ تۆمارکرد لە خولەکی ٨٠ .. دوای دوو خولەک لەو گۆڵە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئاپۆیل هەژمارکرد و ئیستیبان سۆلاری دووەم گۆڵی ئاپۆیلی تۆمارکرد کە برای سانتیاگۆ سۆلاری یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدریدە .. ئەنخل دی ماریا کە تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە و لە پاڵ کالیخۆن لە نیوەی دووەم بەشداری لە یارییەکەدا کرد بە شێوەیەکی هونەری جوان گۆڵی پێنجەم و کۆتایی ڕیاڵی تۆمارکرد و دواین بزماری لە تابوتی ئاپۆیل دا و ڕەوانەی قوبرسی کردەوە.
بەم ئەنجامە لە قۆناغی پێش کۆتا هەردوو یانەی بایەرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
YARIGA.NET
[/center]