بابه‌ت: » گفتوگۆی مرۆڤ له‌گه‌ل رابردوو
گفتوگۆی مرۆڤ له‌گه‌ل رابردوو
رابردوو : بۆ چی ده‌ته‌وێت من له بیر بکه‌یت
مرۆڤ : ده‌مه‌وێت له سه‌ره‌تایه‌کی نوێوه ده‌ست پێبکه‌م
رابردوو : سه‌ره‌تاکه‌ت رۆژی له دایک بوونته و کۆتایهکهشت مردنه
مرۆڤ : من هه‌ست به خه‌مۆکی ده‌که‌م
رابردوو : من داوات لێناکه‌م جارێکی تر له‌گه‌ل منا بژیت به‌لام ده‌مه‌وێت هه‌موو کات منت له یاد بێت
مرۆڤ : چۆن ؟
رابردوو : بیر بکه‌وه که چۆن له‌گه‌ل من ژیایت له ژیانێکی ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و هه‌روه‌ها بیر بکه‌وه که چۆن له‌گه‌ل من به هێز و توانایه‌کی زۆر ژیایت و به‌سه‌ر ئستهنگ و کۆسپه‌کان زاڵ بوویت ، بیر له‌و کاتانه بکه‌وه که چۆن هه‌له‌یه‌کت کرد به‌لام ئه‌مجاره هه‌له‌که له خالێکی تر دابنێ و هه‌رگیز به‌م هه‌له‌یه تێمه‌په‌ره و باوه‌رت به‌وه بێت که هه‌موو شتێک بکه‌یت له پێناو خۆشی و کاته‌کانی ئه‌وه‌ت له یاد بێت کاتێک توانای ئه‌وه‌ت هه‌بوو به عه‌شقێکی زۆره‌وه خودی خۆت بسه‌لمێنیت
مرۆڤ : من ده‌مه‌وێت ئێستا بژیم به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی روون
رابردوو : ئایا تۆ بۆ چی ئێستا هه‌یت ئه‌گه‌ر له رابردوو نه‌بیت ؟ بیربکه‌وه که ئێستاکه تۆ هه‌یت و ئه‌گه‌یت به داهاتوو به‌لام ئایا ئه‌و کاتیش رابردووت نیه که ئێستاکه‌یه ؟
رابردوو : بۆ بێ ده‌نگ بوویت
مرۆڤ : من ده‌مه‌وێت دان به‌و راستیه بنێم به‌لام زۆر جار وابیر ده‌که‌مه‌وه که تۆ له بیر بکه‌م و هه‌رگیز بیرت لێنه‌که‌مه‌وه به‌لام ناتوانم چونکه تۆ وازم لێناهێنیت
رابردوو: چونکه من به‌شێکم له تۆ بۆیه ناتوانم وازت لێبێنم ...،