1

بابه‌ت: دزێكی‌ نه‌گبه‌ت

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (به‌لگراد پرێس)، دزێكی‌ سڕبیی‌ ئۆتۆمۆبیلێكی‌ دزی‌‌و له‌گه‌راجی‌ ماڵه‌كه‌یدا ڕایگرت، دواتر ته‌له‌فونی‌ بۆ فیته‌رێك كرد تا بۆی‌ چاك بكات، كه‌چی‌ ده‌ركه‌وت فیته‌ره‌كه‌ برای‌ خاوه‌نی‌ ئۆتۆمۆبیله‌ دزراوه‌كه‌یه‌، ئه‌ویش له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆی‌ چاك بكات، شكاتی‌ لێكرد‌و به‌گرتیدا.

پاش ئه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمۆبیلێكی‌ له‌جۆری‌ (سكوتر) به‌زه‌حمه‌ت‌و ماندووبوونێكی‌ زۆر دزی‌، له‌ڕێبه‌ری‌ ته‌له‌فوندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌ڕه‌مه‌كی‌ فیته‌رێكی‌ هه‌ڵبژارد‌و داوایلێكرد، بێت بۆ ماڵه‌كه‌ی‌ تا سویچی‌ ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی‌ بۆ بگۆڕێت، پاش گه‌یشتنی‌ فیته‌ره‌كه‌، ده‌ستبه‌جێ‌ ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی‌ ناسییه‌وه‌ كه‌ هی‌ براكه‌ی‌ بوو، خێرا ته‌له‌فونی‌ بۆ پۆلیس كرد‌و داوای‌ لێكردن به‌په‌له‌ بگه‌نه‌ ئه‌و شوێنه‌.

وه‌ك له‌هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌لبه‌یاندا هاتووه‌، پۆلیس خێرا پیاوه‌كه‌ی‌ قۆڵبه‌ست كردو به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ به‌ڕێی كرد، به‌وته‌ی‌ ڕۆژنامه‌كان (ئه‌مه‌ به‌ختڕه‌شترین دزی‌ جیهانه‌)‌و ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ شكاندووه‌ له‌نه‌گه‌به‌تیدا.........


وه ركيراوه:fb

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif