بابهت: *~مـــن کـــێـــم~*
[size=16]لەسەرتای قۆناغی زانکۆمەوە گەلێک لەشەیتانەکانی کۆمۆنیزم و ئەڵقە لەگوێکانی بەعس ئەکەوتنە شوێنم و ئەیان پرسی کەئایا ڕیشم بۆ چ ڕێبازێکم هێشتۆتەوە؟! ئەم چەن دێرەی خوارەوە پێناسەیەکەو بەڕای من پێویستە بێتە ناو نامە (هەویە) ی لاوانی موسوڵمانی کورد.[/size]
دێ ی و دەت نێرن گەلێکن دێنە ڕێم
دێن و لەملاو لا دەپرسن چیم و کێم
تائەوان هەن باهەڵگرن شوێنی پێم
بەردەوامم من بۆئەم ئیسلامە دێم
یاسەر ئەنجام سەر کەوتنێک دەست ئەخەم
یا لەڕێیا وەك سەیید خۆم دا دەنێم `١`
من ئەو دەنگە دلێرەم دوژمنم تۆقیوەلێم
دەنگی قورئانم سروودەکەی(بننا) ئەڵێم `٢`
خوا مەبەستمەوەو پێغەمبەریش پێشەوام
قورئانە دەستورم جیهادیش ڕێ ی هیوام
عاشق و شەیدای شەهید بوونی ڕێ ی خوام
بەهەڵمەتم وەك پڵنگی پێشەوام
خوای مەزن پشت و پەنامەو(مٶمن)م`٣`
دڵنیام سەر کەوتنە مافی ڕەوام
وەئەمناسێ دوژمنم بۆیە تۆقیوە لێم
برای (حەمزە) م حەز ئەکەم لەمەیدانا گلێم
**************
بەیعەتە بۆ ڕابەری ڕێبازەکەم
هەروەکو خۆی خۆم بۆشۆڕش ساز ئەکەم
سڵ نەکەم سوور بم لەسەر ئاوازەکەم
ژینم بێ قورئانە ئاشتی خوازەکەم
تاسەر کەوتن،یاسەر ئەنجام وەکو ئەو
گیان ئەبەخشم هێندەشە ئەندازەکەم
وائەم ناسێ دوژمنم بۆیە تۆقیوە لێم
بیلالێکم تالێم دەن ( أحد أحد ) ئەڵێم
*************
کاتێ دوژمن ڕائەوەستێ بەرامبەر
هێزی چەك داری ئەتەنێ دەورووبەر
دەنگی باوەڕ دێ پڕ بکا دەشت ودەر
بتاسێنێ موسوڵمانانی کۆڵنەدەر
هاوار بکا چۆن لەمردن سڵ ئەکا
ئەو کەسەی بیری شەهیدی والەسەر
[size=16]وائەم ناسێ دووژمنم بۆیە تۆقیوە لێم پەروەردەکەم
قورئانی یە ئەستە مە لەشەڕ هەڵێم[/size]
_______________________________________
[size=16]`١` خوای متعال ئەفەرموێ :{ والا تهنوا ولا تحزنوا وأنتم الاعلون ان کنتم مٶمنین } ال عمران /١٣٩ .
واتە:لاواز مەبن و خەم مەخۆن هەر ئێوە سەر کەوتوو ترن بەو مەرجەی موسوڵمان بن ..[/size]
[size=24]م، کرێکار[/size]