بابه‌ت: 23 شووی كردووه‌و به‌نیازی زیاتره**
[size=16]دوای ئه‌وه‌ی ژنێكی ئه‌مریكی (23) شووی كرد، ناوی له‌په‌رتووكی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆماركرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌كانی توركیا، (لینده واڵڤ)ی ته‌مه‌ن (68) ساڵ، تائێستا (23) جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌و ئێستاش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیابۆته‌وه له‌هاوسه‌ری (23)هه‌مینی، به‌دوای پیاوێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا پێكبهێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه لینده وتی:"یه‌كه‌م هاوسه‌رگیریم له‌ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا بووه‌و شووم به‌پیاوێكی ته‌مه‌ن (31) ساڵی كردووه‌و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ پێكه‌وه ژیاوین، ئه‌وه‌ش خۆشترین‌و درێژترین ژیانی هاوسه‌رگیری بوو به‌لای منه‌وه، به‌ڵام من خوم بههاوسهرگیرییهوه گرتووه‌و ئێستا به‌دوای پیاوێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێم، بۆ ئه‌وه‌ی شووی پێ بكه‌ن**[/size]