1

بابه‌ت: (شه‌وی میعراج) چیرۆکی 28

[center](شه‌وی میعراج) چیرۆکی 28 
مالكی كوڕی سه‌عسه‌عه‌ (خوای لێ ڕازبێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (درووی و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی كاتێك له‌نزیك دیواری (كه‌عبه‌وه‌ ) ڕاكشابووم یه‌كێك هاته‌ لام و سینگی له‌ت كردم وه‌ دڵی ده‌رهێنام و پاشان ته‌شتێكی ئاڵتوونی پڕ له‌ باوه‌ڕی هێناو دڵه‌كه‌می پاك پاك به‌ئاوی (زه‌مزه‌م) شت , وه‌ پاش پڕكردنی خستییه‌وه‌ شوێنی خۆی ئینجا وولاَخێكیان بۆ هێنام كه‌ له‌ ئێستر بچووكترو له‌ گوێ درێژ گه‌وره‌تر بوو پێی ده‌ووترا (بوراق) له‌ ڕۆیشتندا ئه‌وه‌نده‌ خێرا بوو قاچی له‌ دوورترین شوێنی ده‌ستی ده‌كه‌وته‌ زه‌وی , سواری بووم (جبریل) بردمی تا گه‌یشتینه‌ ئاسمانی یه‌كه‌م له‌ده‌رگایدا ، ووتیان ئه‌وه‌ كێیه‌ ؟ وه‌لاَمی دایه‌وه‌ جبریلم ووتیان كێت له‌گه‌ڵدایه‌ ؟ فه‌رمووی (محمد) ه‌ وتیان كه‌س ناردوویه‌ به‌ شوێنیدا ؟ فه‌رمووی به‌ڵێ ووتیان یاخوا به‌خێر بێت میوانێكی به‌ڕێزه‌ ده‌رگا كراوه‌یه‌ ,كه‌ چوومه‌ ژووره‌وه‌ ئاده‌مم بینی جبریل ووتی ئه‌وه‌ ئاده‌می باوكته‌ سلاَوی لێ بكه‌ منیش سلاَوم لێكرد , ئه‌ویش وه‌لاَمی دامه‌وه‌و فه‌رمووی به‌خێر بێیت پێغه‌مبه‌ری چاكه‌كارو ڕۆڵه‌ی چاك . پاشان به‌ره‌و ئاسمانی دووه‌م به‌رزكرامه‌وه‌ له‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ پێشوازیم لێ كراكه‌ چوومه‌ ژووره‌وه‌ یه‌حیا و عیسام بینی كه‌ كوڕه‌ پوری یه‌كترن سلاَوم لێ كردن وه‌لاَمیان دامه‌وه‌ و به‌خێرهاتنیان كردم . پاشان به‌ره‌و ئاسمانی سێیه‌م به‌رزكرامه‌وه‌ له‌وێش یوسفم بینی سلاَوم لێكرد به‌گه‌رمی وه‌لاَم دامه‌وه‌و به‌ خێر هاتنی كردم كه‌ به‌ره‌و ئاسمانی چواره‌م به‌رزكرامه‌وه‌ له‌وێ ئیدریسم بینی سلاَوم لێكرد و به‌گه‌رمی وه‌لاَمی دامه‌وه‌ و به‌خێر هاتنی كردم له‌ئاسمانی پێنجه‌م هارونم بینی سلاَوم لێكردو به‌خێرهاتنی كردم له‌ئاسمانی شه‌شه‌م مووسام بینی پاش سلاَوو به‌خێرهێنان كه‌لێی دووركه‌وتمه‌وه‌ ده‌ستی كرده‌ گریان كه‌لێیان پرسی بۆ ده‌گریت ؟ ووتی دوای من كوڕێك كراوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ئه‌وانه‌ی له‌ ئۆممه‌تی ئه‌ون و ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ زۆرترن له‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئۆممه‌تی منن و ده‌چنه‌ به‌هه‌شت. له‌ئاسمانی حه‌وته‌م ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رم بینی سلاَوم لێكرد زۆر به‌خێرهاتنی كردم و وه‌ك ڕۆڵه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی خۆی ڕێزی لێنام . پاشان به‌ره‌و (سدره‌ المنتهی) به‌رزكرامه‌وه‌و به‌ره‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر لوتكه‌ی چیاكانی ولاَتی (هیجر) ده‌بوو گه‌لاَكه‌شی به‌قه‌ده‌ر گوێ فیل ده‌بوو جبریل فه‌رمووی ئه‌مه‌ (سدره‌ المنتهی) یه‌ چوار ڕووباری زۆر گه‌وره‌م به‌دی كرد دوانیان له‌سه‌ره‌وه‌ دووانیان له‌خواره‌وه‌ , جبریل فه‌رمووی ئه‌و دوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دیجله‌ و فوڕاتن و دووانه‌كانی تریش دوو ڕووباری به‌هه‌شتن ئینجا به‌ره‌و (البیت المعمور) به‌رز كرامه‌وه‌ جبریل فه‌رمووی ئه‌مه‌ (البیت العمور)ه‌كه‌ هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار فریشته‌ ده‌چنه‌ ناوی كه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئیتر جارێكی تر ناچنه‌وه‌ ناوی ئه‌وه‌ دواكاره‌ كه‌ پێیان سپێردراوه‌ . پاشان قاپێك شه‌راب و قاپێك شیر و قاپێك هه‌نگوینیان بۆ هێنام منیش شیره‌كه‌م هه‌ڵگرت جبریل فه‌رمووی ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌و ئایینه‌یه‌ كه‌تۆ و قه‌ومه‌كه‌تی له‌سه‌ره‌ پاشان په‌نجا نوێژم له‌ ڕۆژێكدا له‌سه‌ر فه‌رز كرا ئیتر گه‌ڕامه‌وه‌. له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا مووسام بینی لێی پرسیم خوا ئه‌مری چی پێ كردی ؟ منیش ووتم ڕۆژانه‌ په‌نجا نوێژ ئینجا ووتی ئوممه‌ته‌كه‌ت توانای ئه‌و هه‌موو نوێژانه‌ی نییه‌ من پێش تۆ خه‌ڵكم تاقیكردۆته‌وه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ خزمه‌ت خوای گه‌وره‌ داوای لێ بكه‌ با له‌سه‌ریان سووك بكات منیش وام كرد ده‌ نۆێژیان له‌سه‌ر لابرا كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ لای مووسا و بۆم گێڕایه‌وه‌ فه‌رمووی ئێستاش هه‌ر زۆره‌ . ئیتر ده‌ ده‌ له‌سه‌رمان لاده‌برا تا بۆمان كرا به‌ پێنج نوێژ له‌ ڕۆژێكدا مووسا هه‌ر به‌زۆری ده‌زانی و ده‌یفه‌رموو ئۆممه‌ته‌كه‌ت بۆیان ناكرێت بچۆره‌وه‌ داوای سووك كردنیان بكه‌ منیش ووتم ئه‌وه‌نده‌ چووم ئیتر شه‌رم ده‌كه‌م به‌مه‌ ڕازیم كه‌دوور كه‌وتمه‌وه‌ یه‌كێك له‌ غه‌یبه‌وه‌ پێی ووتم فه‌رزه‌كان بڕیاردراون و باری به‌نده‌كانم سووك كرد.

(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡