بابه‌ت: سووده‌کانی یادی خوا
[size=24]سووده‌کانی یادی خوا
[/size]
سوپاسی بێپایان بۆ خوای میهره‌بان ، دروودو سڵاو له پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان ، هه‌روه‌ها له که‌سوکار و یار و یاوه‌ران و شوێنکه‌وتووانی تا رۆژی دوایی.
زانای پایه به‌رز (ابن قیم الجوزیة) ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت له په‌رتوکی (الوابل الصیب من الکلم الطیب) دا ده‌فه‌رموێت یادی خوا زیاتر له 100 سوودی هه‌یه و ، هه‌ر له‌وێدا 73 سوودی لێ باس کردووه .
ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و سوودانه‌یه و هیوادارین هانده‌رێک بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک بۆ زیاتر بایه‌خدان به یادی خوا .
پوخته‌ی سووده‌کان:
1- ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌و ده‌رکردنی شه‌یتان و سه‌رکوتکردنی.
2- مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره.
3- خه‌م و خه‌فه‌ت لا ده‌بات و مه‌راق و دڵته‌نگی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
4- مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خۆشی و شادیه بۆ دڵ.
5- دڵ و جه‌سته به‌هێز ده‌کات.
6- دڵ و روخسار رۆشن ده‌کاته‌وه‌و نورانییان ده‌کات.
7- هۆیه بۆ به‌ده‌ست هێنانی رزق و رۆزی.
8- خاوه‌نه‌که‌ی به کاڵای شكۆمه‌ندی و شیرینی و گه‌شاوه‌یی ده‌پۆشێت.
9- خۆشه‌ویستی خوای پێ ده‌به‌خشێت.
10- چاودێریکردنی خوای گه‌وره‌ی له‌لا به‌دی دێنێت.
11- ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه ( الانابة) بۆ لای په‌روه‌دگار.
12- ده‌بێته هۆی نزیک بوونه‌وه له په‌روه‌ردگار.
13- ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره له ده‌روازه‌کانی زانیاری بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کاته‌وه.
14- ترسی خوای گه‌وره‌ی له دڵدا ده‌ڕوێنێت.
15- خوای گه‌وره یادی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کات،( فاذکروني اذکرکم).
16- ژیان و زیندوویی دڵ فه‌راهه‌م دێنێت وه‌کو شیخ الاسلام ابن تیمیة فه‌رموویه‌تی ( یادی خوا بۆ دڵ وه‌ک ئاوه بۆ ماسی ، جا ئایا حاڵی ماسی به بێ ئاو چۆنه ؟).
17- خۆراکی دڵ و گیانه.
18- دڵ له ژه‌نگی بێئاگایی و ئاره‌زوو پاک ده‌کاته‌وه.
19- ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌راندنی تاوان و گوناهـ .
20- بێزاریی غه‌فڵه‌ت له نێوان به‌نده‌و په‌روه‌ردگاردا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
21- له کاتی ته‌نگانه‌دا خوودی زیکره‌کان یادی خاوه‌نه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه و باسیان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره به هانایانه‌وه بچێت.
22- ئه‌گه‌ر به‌نده له‌کاتی خۆشی‌دا یادی خوای کرد ، خوای گه‌وره‌ش له‌کاتی ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیدا به‌سه‌ری ده‌کاته‌وه.
23- ده‌بێته هۆی رزگار بوون له سزای خوای گه‌وره.
24- هۆیه‌که بۆ دابه‌زینی دڵنیایی و به‌ده‌ستهێنانی ره‌حمه‌تی خوا‌و هه‌روه‌ها ده‌وره دانی فریشته‌کان.
25- زمان ده‌پارێزێت له پاش مله باس کردن و دووزمانی و فیتنه‌یی درۆ و هه‌موو قسه‌یه‌کی ناشیرین.
26- ئه‌و که‌سه‌ی یادی خوا ده‌کات له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا دانیشتووه ، چونکه کۆڕی زیکر کۆڕی فریشتهکانیشه.
27- خۆی شادمان ده‌بێت به یادکردنهکهی خۆی و به‌خته‌وه‌ریش ده‌به‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدا دانیشتوون.
28- به‌نده رزگار ده‌کات له داخ و حه‌سره‌تی رۆژی دوایی ، چونکه هه‌موو ئه‌و کاتانه‌ی یادی خوای تیا ناکرێت ده‌بێت به داخ و حه‌سره‌ت له‌رۆژی دواییدا.
29- یادی خوا‌و گریان به‌ته‌نیایی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له رۆژی قیامه‌تدا خاوه‌نه‌که‌ی بچێته ژێر سایه‌ی عه‌رشی خواوه.
30- خوای گه‌وره هه‌رچی ببه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه ، باشترینیان ده‌به‌خشێت به‌و که‌سه‌ی له‌جیاتی داواکردن خه‌ریک بووه به یادی ئه‌وه‌وه.
31- ئاسانترین جۆری خواپه‌رستیه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌کێکه له گه‌وره ترین و باشترینی په‌رستشه‌کان.
32- هه‌ر یادێکی خوای گه‌وره له دنیادا ، ناشتنی نه‌مامێکه له به‌هه‌شتدا .
33- ئه‌و پاداشت و چاکه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به یادی خوا دانراوه به‌رامبه‌ر به هیچ کام له کرده‌وه‌کانی تر دانه‌نراوه.
34- به‌رده‌وامی یادکردن به‌نده ده‌پارێزێت له‌وه‌ی که خوای گه‌وره له‌بیربکات وببێته هۆی به‌دبه‌ختی دنیا‌و قیامه‌تی.
35- هیچ کرده‌وه‌یه‌ک وه‌کو یادکردن هه‌موو کات وساته‌کانی ژیان ناگرێته‌وه.
36- یادی خوا نوورێکه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی له دنیادا و له‌ناو قه‌برو له‌رۆژی دواییداو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پردی سیراتیش له پێش خاوه‌نه‌که‌یه‌وه ده‌ڕوات و رێی بۆ رۆشن ده‌کاته‌وه.
37- هه‌رکه‌سێک ده‌روازه‌ی زیکری به روودا بکرێته‌وه ئه‌وا ده‌روازه‌یه‌کی به‌ره‌و لای خوای گه‌وره بۆ کراوه‌ته‌وه.
38- دڵ هه‌ژاری و په‌ژاره‌و پێویستیه‌کی وه‌های تیایه ، ته‌نها به یادی خوای گه‌وره پڕ ده‌بێته‌وه.
39- یادی خوای گه‌وره ویست و نیازی مرۆڤ کۆده‌کاته‌وه‌و، خه‌م و خه‌فه‌تیشی لێ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و ، رۆژی دوایشی لێ نزیک ده‌کاته‌وه ودنیاشی لێ دوور ده‌خاته‌وه .
40- دڵ به ئاگا ده‌هێنێته‌وه له خه‌وی غه‌فڵه‌ت و چوست و چالاکی ده‌کات بۆ خواپه‌رستی .
41- زیکر دره‌ختێکه ئه‌و زانیاری و پله‌وپایانه به‌رهه‌م دێنێت که خواناسان هه‌وڵیان داوه پێی بگه‌ن.
42- ئه‌و که‌سه‌ی یادی خوا ده‌کات له‌خواوه نزیکه‌و ، خوای گه‌وره له‌گه‌ڵیایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پشتیوانی و سه‌رخستنی خۆیی پێده‌به‌خشێت.
43- پاداشتی زیکر هێنده‌ی پاداشتی ئازادکردنی به‌نده‌و به‌خشینی ماڵ و سامان و، ئاماده کردنی سواری بۆ جیهاد و لێدانه به شمشێر له‌کاتی جیهاددا.
44- یادی خوا لوتکه‌ی سوپاس بژێرییه و هه‌رکه‌سێک یادی خوا نه‌کات ئه‌وا سوپاسی خوای نه‌کردووه.
45- له‌ریزی که‌سانی خاوه‌ن ته‌قوادا ، به‌ڕێزترینیان لای خوا ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌میشه زمانی ته‌ڕ و پاراوه به یادی خواوه.
46- یادی خوا قه‌سوه‌تی دڵ ده‌توێنێته‌وه.
47- یادی خوا ده‌رمان و شیفای دڵه‌کانه.
48- یادی خوا بنه‌ڕه‌ت و لوتکه‌ی خۆشه‌ویستی خوایه.
49- یادی خوا هۆی فه‌راهه‌مهێنانی نیعمه‌ته‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵاکانه.
50- یادی خوا هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌زه‌یی خۆی بڕژێت به‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌یدا و فریشته‌کانیش داوای لێخۆشبوونی بۆبکه‌ن.
51- هه‌رکه‌س بیه‌وێت له دنیادا بچێته ناو باخچه‌کانی به‌هه‌شته‌وه ، ئه‌وا با به‌شداری بکات له کۆڕه‌کانی یادی خوادا چونکه ئه‌م کۆڕانه بریتین له باخچه‌کانی به‌هه‌شت.
52- کۆڕه‌کانی یادی خوا کۆڕی فریشته‌کانن. (کۆڕه‌کانی باسی خواناسی و خوێندن و فێربوونی قورئان و زانسته شه‌رعیه‌کان و بانگه‌واز بۆ ئیسلام و ..... هتد هه‌موویان کۆڕی زیکرن).
53- خوای گه‌وره له‌لای فریشته‌کانی شانازی به‌و به‌ندانه‌وه ده‌کات که یادی ده‌که‌ن.
54- ئه‌و که‌سه‌ی به هه‌میشه‌یی یادی خوا ده‌کات ، به پێکه‌نینه‌وه ده‌چێته ناو به‌هه‌شته‌وه.
55- هه‌موو په‌رستنه‌کانی تر بۆ ئه‌وه دانراون که مرۆڤ یادی خوای گه‌وره بکات .
56- باشترین که‌س له نێوان ئه‌نجامده‌رانی په‌رستشه‌کانی تردا ئه‌وانه‌ن که یادی خوا زیاتر ده‌که‌ن بۆ نموونه : له نێوان رۆژووه‌واناندا باشترینیان ئه‌وانه‌ن که‌له‌کاتی رۆژووهکهیاندا زیاتر یادی خوا ده‌که‌ن.
57- ئه‌و که‌سانه‌ی توانای داراییان نیه که لێی ببه‌خشن و هه‌ندێ په‌رستشی تری پێ ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌توانن به یادی خوا جێی ئه‌و به‌خشین و په‌رستشانه پڕ بکه‌نه‌وه.
58- یادی خوای گه‌وره یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین هۆکاری رێخۆشکردن به‌ره‌و گوێرایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره ، به‌جۆرێک که کاره‌کان له‌سه‌ر شانی مرۆڤ ئاسان ده‌بێت و خۆشه‌ویست ده‌بن له‌لای.
59- یادی خوای گه‌وره هه‌موو کارێکی قورس و گرانی پێ ئاسان و ساکار ده‌بێت و ، ناڕه‌حه‌تیه‌کانیش سووک ده‌کات.
60- یادی خوای گه‌وره هه‌موو ترسێک له دڵ ده‌رده‌کات و دڵنیایی ده‌به‌خشێت به خاوه‌نه‌که‌ی.
61- یادی خوای گه‌وره هێز و توانای مرۆڤ زیاد ده‌کات.
62- له‌نێوان ئه‌وانه‌ی له بواری چاکه‌کاریدا خۆیان بۆ قیامه‌ت ماندوو ده‌که‌ن ، ئه‌وکه‌سانه‌ی زیکری خوا ده‌که‌ن له پێش هه‌موویانه‌وه‌ن و پێشڕه‌وی گشتیانن
63- یادی خوای گه‌وره هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده له‌ریزی راستگۆیاندا دابنرێت و حه‌شر بکرێت چونکه کاتێک یادی خوا ده‌کات به‌وتنی سیفات و ناوه جوانه‌کانی ، له به‌رامبه‌ردا خوای گه‌وره به‌و که‌وسه ده‌فه‌رموێت راستت کرد .
64- خانوه‌کانی به‌هه‌شت به یادی خوا بنیات ده‌نرێت ، چه‌نده یاد بکه‌یت هێنده‌ت بۆ بنیات ده‌نرێت.
65- یادی خوا به‌ربه‌ستێکه له نێوان به‌نده‌و دۆزه‌خدا.
66- فریشته‌کان داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن بۆ ئه‌و که‌سه‌ی یادی خوا ده‌کات.
67- چیاکان و بیابانه‌کان خۆشحاڵن به‌و که‌سانه‌ی یادی خوایان له‌سه‌ر ده‌که‌ن و شانازیان پێوه ده‌که‌ن له نێوان خۆیاندا.
68- زۆر یادکردنی خوای گه‌وره له‌دووڕوویی دورت ده‌خاته‌وه.
69- یادی خوای گه‌وره چێژێکی تایبه‌تی هه‌یه که هیچ کار‌و کردوه‌یه‌کی تر چێژی وه‌ک ئه‌و نیه.
70- یادی خوا روخساری خاوه‌نه‌که‌ی گه‌شاوه ده‌کات و له قیامه‌تیشدا نوورانی ده‌کات.
71- به‌رده‌وامی یادی خوا له هه‌موو کات و شوێنێکدا هۆکارێکه بۆ زیاد بوونی شایه‌ته‌کان بۆ چاکی خاوه‌نه‌که‌ی له رۆژی دواییدا.
72- خه‌ریک بوون به یادی خواوه ده‌تپارێزێت له قسه‌ی پڕوپووچ.
73- یادی خوا قه‌ڵایه‌که خاوه‌نه‌که‌ی له هه‌موو شه‌یتانه‌کان ده‌پارێزێت
ئامادەکردنى: باوکی نونە
بەروارى بڵاوکرنەوە: ٢٥-٤-٢٠١٢
سێبەرى ئیسلام
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو