بابهت: چیرۆکی گەنجێک تا چوار سال دوای مردنی
چیرۆکی گەنجێک تا چوار سال دوای مردنی لە رێگای ئیمێلەکەیەوە وێنە و ڤيديۆى خراپی بۆ ئەناردرا
بەسەرهاتێکی راستەقینەیە لەلایەن شێخ محمد عرێفی یەو باس لەم روداوە دەکات ودەلێت رۆژێکیان گەنجێک پەیوەندی پێوە کردم لەقسەکانی دیار بوو کە دەیويست بابەتێکی گرنگم بۆ باس بکات دواتر ئەو شتەی مەبەستی بوو بۆمی باس کرد کە بەراستی ئەمەی گوێم لێبوو بە موسیبەتێکی گەورەتر لەمردنی دەزانم جا گەنجەکە بابەتەکەی بۆ باس کردم وتی من هاورێیەکم هەبوو لەپێگەیەکی خراپ دا هاوبەشی کردبوو لە گەل ئەم پێگەیەدا بۆ ماوەی پێنچ سال بە برێک پارەی دیاریکراو کە بە بەردەوام لەرێگای ئەم پێگەیەوە وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی خراپی بۆ رەوانە بکریێت خوا پەنامان بدات جا ئەو گەنجە هەر کاتێک وێنەیەک یان گرتەیەکی ڤیدۆیی بۆ بهاتبایە لەرێگای پێگەکەوە یەکسەر بۆ مۆبایلەکەی رەوانەی دەکرد دواتر بە هاورێکانی پێشان دەدا دواتر هاورێکانی داوایان لێکرد کە ئەوانیش حەز دەکەن هاوبەش بن لەم پێگەیەدا.. بەلام ئەم گەنجە وتی پێویست ناکات ئێوە بەو برەپارەیە هاوبەش بن من لەرێگای ئیمیلەکەی خۆمەوە بۆهەمووتان رەوانەی دەکەم یانی بە شێوەیەکی وا رێکی خستبوو هەرکاتێک لە رێگای پێگەکەوە ئیمیلێکی بۆ بهاتبایە ئەوا راستەوخۆ ئیمیلەکە ئەرۆیشت بۆ هاورێکانیشی جا هاورێکانی زۆر دلخۆش بون بە کارەکەی بەلام ئەم گەنجە سالێک تەواو نەبوو لە هاوبەشیەکەی قەدەری خوا بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دا
چەند رۆژێک بەسەر وەفاتی دا تێپەری هاورێیەکی دەلێت هەر کاتێک ئیمیلەکەی خۆم بکردبوایەوە سەیرم دەکرد چەند ئیمێلێک لەلایەن برادەرە مردووەکەمەوە هاتووە بەراستی زۆر توشی شۆک وسەرسامی هاتبووم وە لە حالەتێکی نەفسی زۆر خراپ دا ئەژیام جا لەدلی خۆمدا دەموت لەوانەیە ئەم ئیمێلانە کۆن بن ئێستا پێم دەگات دەلێت هەفتانە بەم شێوەیە وێنەو گرتەی ڤیدێویی ناشەرعیم پێ دەگەیشت دواتر دەستم کرد بەگریان وپەشیمانی لەو کارانەدا کە منیش هاوبەش بومە وە زۆر هەستم بەشەرمەزاری دەکرد لەبەرامبەر خوای میهرەبان پەنجەکانی خۆم ئەگەست لە داخا دوای تەوبەکردنم ئینجا بیرم لەوە کردەوە ئەبێت شتێک بکەم ئەم کارە بوستێت ئەوەبو ئیمیلێکم بۆ ئەم پێگەیە رەوانەکرد کە وێنەکانی لێوە ئەهات پێم وتن کەئەو گەنجە بەم ناوە مردووە دەمەوێت حیسابەکەی لای خۆتان رابگرن چیتر ئیمێلی بۆ نەنێرن دواتر ئیمێلێکیان بۆ ناردمەوە داوایان لێکردم کە ناوی بەکارهێنەرو وشەی نهێنیمان پێبدە ئەو کاتە بۆت رائەگرین ئەویش وتی بەلام من نازانم لەبەر ئەوەی ئەوکەسە مردووە کە هاوبەش بوو لەگەل ئێوە ئەوانیش وتیان لەوانەیە راست نەکەیت لە قسەکانت ئێمە ناتوانین حیسابەکەی رابگرین لەبەر ئەوەی حیسابەکەی زیاتر لە چوار سالی ماوە.. تا ئەم چوار سالە ئێمە بەردەوامدەبین لەناردنی ئیمێل بۆی جا من دەپرسم ئێوە چ شتێک پێشبینی دەکەن بۆ ئەم گەنجە لەناو گۆرەکەید ئایا ئێستا دلخۆشە بەو وێنانەی کە بۆی دەهات لەرێگای ئیمیلەکەیەوە یان ئێستا پەشیمانە لەم کارانەی کەکردویەتی؟!
ِ[size=16][/size]