بابه‌ت: ســـــزای درۆكـــــردن لای مێرووله‌كـــــان....!
[size=16]ڕۆژێكیان ئیبن قه‌ییم له‌ژێر دارێكدا دانیشتبوو،له‌ناكاو سه‌رنجی مێرووله‌یه‌كی دا ده‌گه‌ڕاو كوله‌یه‌كی مردووی دۆزیه‌وه چه‌ندی كرد نه‌یتوانی ڕایبكێشێ وبه‌ره‌و هێلانه‌كه‌ی خۆی به‌رێته‌وه،بۆیه ڕۆیشت وپاش ماوه‌یه‌ك به‌خۆی وكۆمه‌ڵه مێرووله‌یه‌كی تر هاتنه‌وه بۆهاریكاری.
به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه سه‌ركوله مردووه‌كه ئیبن قه‌یم كوله‌كه‌ی هه‌ڵگرت وله‌وانی شارده‌وه(بۆسه‌رنجدان)مێرووله‌كان هاتن وزۆر گه‌ڕان هیچ نه‌بوو!ڕۆیشتن،پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌مان مێرووله‌كه‌ی یه‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه‌و دیسان به‌دوای كوله‌كه گه‌ڕا،ئیبن قه‌ییمیش كوله‌كه‌ی خسته‌وه جێی خۆی،مێرووله‌كه هات ودیتیه‌وه دیسان زۆری كرد‌و نه‌یتوانی ڕایكێشی،دووباره ڕۆشته‌وه‌و كۆمه‌ڵه مێرووه‌كه‌ی بانگ كرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌وجاره‌ش ئیبن قه‌ییم كوله‌مردووه‌كه‌ی هه‌ڵگرت پێشئه‌وه‌ی مێرووه‌له‌كان بگه‌نه‌سه‌ری،كه‌گه‌یشتن مێرووله‌كان زۆرگه‌ڕان وهیچ نه‌بوو!!!له‌ناكاو هه‌موویان له‌مێرووله‌كه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌و سه‌ریان له‌لاشه‌ی جیاكرده‌وه‌و په‌له‌كانیشیان لێكرده‌وه‌و كوشتیان!
ئیبن قه‌ییمشی زۆر سه‌رسامبوو وخه‌فه‌تێكی زۆری خوارد،هه‌ستی به‌تاوانباریه‌تی كرد،هه‌ڵسا به‌ره‌و لای شێخی ئیسلام ئه‌بو هه‌باسی كوڕی ته‌یمیه(ڕه‌زای خوای لێبێ)چوو،بۆی گێڕاوه‌و پرسی ئایا گوناه باره؟؟،ئه‌بو عه‌باسیش پێی فه‌رموو((تۆ خوای گه‌وره به‌گه‌وره‌یی خۆی لێت خۆشبووه‌و كارێكی وادووباره مه‌كه‌وه،،،وه‌ئه‌وه‌ی گێڕاته‌وه‌ش پاكی وبێگه‌ردی بۆئه‌وخوایه گه‌وره‌یه كه‌مێرووله‌شی فێری پیسی وقه‌باحه‌تی درۆكردن وسزای درۆكار كردووه!
سبحان الله ..... ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یی و ڕاستی ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزه
((وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ))سورة الأنعام [/size]