1

بابه‌ت: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

1-ده‌ته‌وێت بچیته‌ داوای ژن ده‌لێن كچه‌كه‌ جوانه‌؟

ئێ باشه‌ من ژن بۆخۆم ده‌هێنم یان بۆتۆ؟

2-ده‌ته‌وێت خانوو بكه‌یته‌وه‌ده‌ڵێن چه‌ند هۆده‌یه‌؟

ئاخر باشه‌ من ده‌مه‌وێت قوتابخانه‌ دابنێم چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تۆوه‌ هه‌یه‌ چه‌ند هۆده‌یه‌

3-خۆت ده‌گۆڕیت و ده‌چیته‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌ قژت دابهێنیت پێت ده‌ڵێن؟

چییه‌ خاڵۆ ئه‌ڵێی مه‌وعیدت هه‌یه‌ ئێ كاكه‌ به‌ئێوه‌ چی تۆ سه‌ی ئه‌مانه‌ ناكه‌ی


4-له‌رۆژی جه‌ژندا ده‌ته‌وێت بچیت بۆ گه‌ردن ئازادی بۆ ماڵی خزمه‌كانت له‌وێ پێت ده‌ڵێن:

به‌خوا خه‌جاڵه‌تین ئه‌بوایه‌ ئێمه‌ بهاتینایه‌

ده‌ی باشه‌ هه‌زارجار خه‌جاڵه‌ت بیت هههههه ئه‌وه‌ من ده‌رۆمه‌وه‌ ئێوه‌ وه‌رن ههههه

5-ده‌ته‌وێت ئیش بۆ هاوڕێیه‌كی كچت بكه‌یت پێت بڵێن چی باشه‌

ها خاڵۆ چه‌ندێكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ن به‌نیازی چین بیلێن ده‌ی ده‌ی ههههههه



له‌مه‌كۆیه‌كی تر كوریكی هاوریم ئه‌مه‌ی بۆ نوسی بوم


هههههههههههه جوانه‌ جوانه‌ وه‌ڵا قسه‌کان ئه‌وه‌ڵ به‌قوه‌تر بو وه‌ک له‌کۆتاییه‌که‌ی
یان سه‌یاره‌که‌ت ده‌کوژێته‌وه‌ ئیش ناکات ته‌له‌فون بۆ هاوڕێیه‌کت ده‌که‌یت ئه‌وه‌ به‌ته‌له‌فون پێت وتوه‌ وه‌ره‌ بۆلام سه‌یاره‌که‌م ئیش ناکات نازانم بۆ پاش 15 ده‌قه‌ ده‌گاته‌ لات هه‌ر له‌دره‌وه‌ ئه‌وه‌ چیه‌ سه‌یاره‌که‌ت ئیش ناکات نه‌وه‌ڵا خۆم کوژاندۆتمه‌وه‌ ئه‌ڵێم بائیسراحه‌تێک بکات هههههههههههه
یان ده‌چیت بۆ ڕاوه‌ماسی براده‌رێک دێت ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ چیه‌که‌یت ماسی ئه‌گریت نه‌وه‌ڵا ئه‌م کرمه‌م هێناوه‌ فێری مه‌له‌ی ئه‌که‌م ههههههههه

وه‌ ئه‌مه‌شی بۆ نوسیم


یان به‌کچێک ئه‌ڵێی بێزه‌حمه‌ت سه‌عات چه‌نده‌ ئه‌ڵێ وتت چی ئێ تێگه‌یشتویت بۆ خۆتم لێ ده‌که‌یت به‌که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت هههههههههههه خۆ له‌ 1000 مه‌تره‌وه‌ پێم نه‌وتویت بۆگوێت لێ نه‌بو له‌به‌رده‌متا ئه‌و قسه‌یه‌م کرد خخخخخخخ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هێواشیش له‌ژێر لێوته‌وه‌ ته‌علیقێک بده‌یت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کیلۆیه‌ک تف ئه‌کاته‌ ناوچه‌وانت ههههههههه ئه‌ی بۆ  بۆئه‌م قسه‌یه‌ تێگه‌یشتی خۆ به‌هێواشیش وام وت هههههههههههههه


ئه‌مه‌ش هی خۆمه‌


ژنێك هاتووه‌ بۆلای دایكم و چی پی بڵێ باشه‌

كچه‌كه‌م له‌پۆلی شه‌شدایه‌ و ئاوم گه‌رمكردووه‌ وتومه‌ كچم برۆ سه‌رت بشۆ كچه‌كه‌م نه‌رۆشتووه‌

ئه‌ڵێی كه‌س كچی نییه‌ ئه‌و نه‌بێت

ئاخر ئاوا سه‌عی ده‌كه‌یت؟
ئه‌وه‌نده‌ وتی كوره‌كه‌م وایه‌ و ئه‌مه‌یه‌ و ئه‌وه‌یه‌

تا به‌ ماتۆر ته‌قله‌ی دا و ئێسكه‌كانی ده‌ستی ورد بوون به‌ سێ عه‌مه‌لیات چاكیان كرده‌وه‌

هه‌ر باسی كچه‌كه‌ت به‌ ئیتر وه‌ك ئه‌وی لێنایه‌ تههههههه
من ده‌چم بۆ بازار شت ده‌هێنمه‌وه‌ بۆ ماله‌وه‌
سه‌عی ده‌كه‌م
دێمه‌ ئینته‌رنێت

هه‌ر باسیشی ناكه‌م هههههه


ئه‌مه‌شی بۆ نوسیم


ههههههههههههههههههههه وه‌ڵا ئه‌مه‌یانت به‌قوه‌ت بو ههههههههههههههه
یان به‌هه‌زار حاله‌ حاڵێک تامارێکت کوشتوه‌ که‌چی ئه‌ڵێن چی ئه‌وه‌ چیه‌ کوشتوته‌ ماره‌؟ نا کرمه‌ ئه‌ی کوێرایته‌ ههههههههههه



كه‌مێك سه‌یری كچێك بكه‌ (هیوام وایه‌ كچانی ئه‌م مه‌كۆ جوانه‌ لێم عاجز نه‌بن ) ئه‌مانه‌ حه‌قیقه‌تن باسیان ده‌كه‌م

كه‌مێك سه‌یری كچێك بكه‌
ئه‌ویش هه‌ر سه‌یرت ئه‌كات

ئه‌ڵێی برۆم و پیی بلێم بۆچی سه‌یرم ئه‌كه‌یت هههه


ده‌چیت بۆ میوانی چیت پێ بڵێن باشه‌؟

ئه‌وه‌ هاتیت؟

بڵێ نا هێشتا له‌ ماڵی خۆ مانین كه‌مێكی تر دیین

سه‌رت سفر ده‌كه‌یت و خه‌لكی هیوایه‌تیان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست بهێنن به‌سه‌رتدا و بڵێن به‌خوا خۆشه‌ ئه‌ڵێی سابونی ڕه‌قییه‌

ئێ خۆیشت وای لێبكه‌ ئه‌گه‌ر حه‌زت لییه‌تی هههه


ده‌چیت بۆ نه‌وت وه‌رگرتن چیت پی بڵێن باشه‌؟

ئه‌ڵێی هیشتا نه‌وتتان وه‌رنه‌گرتووه‌

بابا وه‌رمان گرتووه‌ ئه‌م به‌رمیله‌م بۆخۆشی ھێناوه‌ وتم با خه‌لك بزانێت به‌رمیلمان هه‌یه‌



ئه‌چیت بۆ مه‌له‌
كه‌ من مه‌له‌ نازانم به‌ڵام بینیومه‌ ویههه

ئه‌وانه‌ی جلی مه‌له‌یان له‌به‌ردایه‌ یان نا
له‌وێ پرسیاریان لێده‌كرێت ئه‌وه‌ تۆ مه‌له‌ هاتویت؟

نا هاتووم قاچم بشۆم



په‌رداخێكت له‌ده‌ست ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌
چیت پێ بڵێن باشه‌

ئه‌ی ڕۆله‌ كوێراییت دابێت

یانی كوره‌كه‌م یان كچه‌كه‌م ئه‌و په‌رداخه‌ له‌چاوی تۆ به‌نرختره‌

توخوا ئه‌وه‌ قسه‌یه‌ ده‌یكه‌ن كوێراییت دابێت ها؟

ئاخر ده‌تانه‌وێت به‌مه‌ پێشبكه‌ون وه‌ك قژداهێنانه‌كه‌ هههههه



ته‌له‌فۆن بۆ هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستت ده‌كه‌یت چی بڵێ باشه‌؟

وه‌ڵا ئه‌وه‌ من به‌ته‌ما بووم ته‌له‌فۆنت بۆ بكه‌م به‌ڵام خۆت كردت

منیش پێی ده‌ڵێم ده‌ی باشه‌ من دایده‌خه‌مه‌وه‌ تۆ بیكه‌ره‌وه‌ (بزانم ڕاست ده‌كه‌یت)



ئه‌ته‌وێت بچیت بۆ سه‌یران
زیاتر ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ زۆر قه‌ره‌بالغن

كچی زۆری تیایه‌ و ئه‌وانه‌ یان له‌كاتی شاییدا
كه‌دێیته‌وه‌ پێت ده‌ڵێن

ها مامۆ ئه‌مرۆ چه‌ند كچت ڕازی كرد؟

واده‌زانن ئیتر من ئه‌وه‌تام به‌دوای ئه‌م كچ و ئه‌و كچه‌وه‌

باشه‌ تاكه‌ی ئه‌مانه‌ ته‌واو نابن تاكه‌ی؟

غاز دێت به‌ كۆڵاندا و هاوار ده‌كات غاز غاز
تۆش ده‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێیت

خاڵۆ بتڵێ پڕت پێیه‌؟

توخوا ئه‌وه‌پرسیاره‌؟

ها خۆتان بڕیار بده‌ن



مامۆستا هه‌موو جارێك ده‌ڵێت:
كاتێك ئێوه‌ قڕه‌ قڕ ده‌كه‌ن زۆر زۆر ناخۆشه‌

ئه‌گه‌ر ئێوه‌ حه‌زتان به‌وه‌یه‌ با كه‌سێكتان بێته‌ ئێره‌ و وه‌زعه‌كه‌ ببینێت
ئه‌ی باشه‌ بۆچی تۆ خوێندت ببیت به‌ مامۆستا؟

ئایا خۆت پێشتر كه‌ ته‌له‌به‌ بوویت ئه‌مه‌ت نه‌كردووه‌؟

شتی وا ڕووده‌دات هه‌ر به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ نایه‌ت باسی بكه‌یت وی ههههههه



وه‌رزی به‌هار دێته‌ پێشه‌وه‌ و خۆت گۆریوه‌ ده‌ته‌وێت بچیت بۆ سه‌یران
چیت پێ بلێن باشه‌؟

ها مامۆ ئه‌م جلانه‌ت كردووه‌ بۆ پۆز؟

منیش ده‌ڵێم نا كاكه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ نه‌ورۆز

ئه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك وه‌لامی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بده‌یته‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌وزوعه‌كه‌ تێبگه‌ن

قژ دا ئه‌هێنی ئه‌ڵێن بۆ مه‌وعید ده‌ڕوات
دای ناهێنیت ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ چییه‌ سه‌ی ئه‌و قژه‌ ئه‌وه‌نده‌ جوانه‌ هههههه (تعلیقه‌)

جلی كوردی ده‌كه‌یته‌ به‌رت
كڵاشت نییه‌ بیكه‌یته‌ پێت

چیت پێ بڵێن باشه‌

ئه‌ی كوا كلاشه‌كانت؟

ئێ باشه‌ من كڵاشم بۆتۆیه‌ یان بۆ خۆمه‌ ؟

باشه‌ تۆ هه‌قت چییه‌ به‌سه‌ر منه‌وه‌؟

ئه‌وش چی بلێت

وه‌ڵا وتم وا جوانه‌

منیش ده‌ڵێم

كاكه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ هه‌بێت هه‌موو شتێك ئاسانه‌
ئیتر واز ده‌هێنێت

ده‌رۆیت بۆ بازار سه‌هۆڵ بكریت
لای سهۆله‌كه‌دا ده‌وه‌ستیت تا خاوه‌نه‌كه‌ی دێته‌وه‌ سه‌هۆلت پێبدات

كه‌ دێته‌وه‌ پێت ده‌ڵێت
كاكه‌ سه‌ۆهلت ده‌وێت؟

تۆش بڵێ نه‌خێر هاتوم سه‌یری ئه‌و سه‌هۆله‌ بكه‌م بزانم چۆن ده‌توێته‌وه‌ ههههه



ده‌چیت بۆ چاییخانه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی له‌كاتی به‌تالیدا

كه‌مێك داده‌نیشیت له‌وێ چی بڵێن باشه‌

كاكه‌ چایی ئه‌خۆی؟

ناكاكه‌ هه‌ر وا هاتم ویستم بزانم ڕه‌نگی چاییه‌كه‌تان چۆنه‌ ؟

ئه‌ی خۆ نه‌هاتووم گوێزبژمێرم وی



ده‌چیت سواری پاس ده‌بیت بۆ شوێنێك بۆ نموونه‌ سلێمانی

كابرایه‌كدێته‌ پاڵته‌وه‌ و پێت ده‌ڵێت

كاكه‌ تۆ بۆ سلێمانی ده‌چیت؟

نا براكه‌م من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی بزانم سواری پاس خۆشه‌ هههههه

ده‌ته‌وێت نوكته‌یه‌ك بۆ كه‌سێك بگێڕیته‌وه‌
هێشتا ته‌واوت نه‌كردووه‌ چیت پێ بڵێت باشه‌؟

وه‌لا ئه‌و نوكته‌یه‌ زۆر زۆر كۆنه‌ من زوو بیستوومه‌

ئێ زۆر زۆر كۆنه‌ زوتر بت وتایه‌ به‌راستی ئه‌وه‌نده‌ ڕقم له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ دةڵێن كۆنه‌



كه‌سێك ده‌بینیت له‌ناو بازاڕدا چیت پێ بلێ باشه‌

چۆنی باشی ئه‌وه‌ له‌ چیایی؟

منیش ده‌ڵێم له‌ جلدام هههههه توخوا ئه‌وه‌ پرسیاره‌ كه‌ی ئه‌م بێتامییه‌ ته‌واو ده‌بێت له‌چیایی هههههه


نوسه‌ر:
بیلال علی محمد

2

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

[center][size=24]ماندونه‌بی كاكه‌ بیلال ده‌ سته‌ كانت خۆش زۆر جوان و په‌ ند ئامێز بوون هه‌موو شته‌ كانیش ته‌واون ئه‌ م پرسیاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ هه‌ر ئه‌ كرێن [/size][/center]

3

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

ده‌ست خۆش مامه‌ بلال گیان.....پرسیار بێ مانا ته‌واو نابێ له‌ناو ئێمه‌:D

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

4

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

big_smileئةوةلؤ ئةوبابه ته ت  دانا؟
ههههه دةست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

سوپاس بۆ ئێوه‌
به‌ڕێز كۆسره‌ت به‌دلت نییه‌ ههههه

6

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

big_smile
zoooooooooresh ba dlma

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

شه‌ یدا نووسی:

[center][size=24]ماندونه‌بی كاكه‌ بیلال ده‌ سته‌ كانت خۆش زۆر جوان و په‌ ند ئامێز بوون هه‌موو شته‌ كانیش ته‌واون ئه‌ م پرسیاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ هه‌ر ئه‌ كرێن [/size][/center]

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

8

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

سوپاس بۆ ئێوه‌

ئه‌مه‌شی بۆ زیاد ده‌كه‌م

كابرا سوور ده‌زانێت باوكی فڵانه‌ كه‌س مردووه‌
هه‌ر بۆ بێتامی و بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ بگریه‌نێت ده‌ڵێت ئه‌وه‌ باوكت ماوه‌؟

كاكه‌ گوناهه‌ بۆخاتری خوا ئه‌و قسه‌یه‌ مه‌كه‌

یان ته‌له‌به‌یه‌ك ده‌بینێت له‌ كارت وه‌رگرتنه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌
پێشتر كه‌سێك پێی وتووه‌ كه‌ ئه‌و ته‌له‌به‌یه‌ ده‌رنه‌چووه‌

بۆ ئه‌وه‌ی خه‌فه‌تی پێبدات ده‌ڵێت
كوری خۆم یان كچی خۆم ده‌رچوویت؟

كاكه‌ ئیمانت هه‌بێت گوناهه‌ خه‌فه‌تی پێمه‌ده‌

ئه‌مانه‌ زۆرباون

9

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

ئه‌مانه‌ش باون هههه

1-نوێژ ئه‌كه‌یت ئه‌ڵێن كابرا ئیسلامیه‌ نایه‌كیت ئه‌ڵێن كابرا خوا نه‌ناسه‌
2-ئه‌چی بۆ خواردنه‌وه‌ ئڵێن كوڕڕه‌ خوێڕیه‌ ناشچیت ئه‌ڵێن بابه‌ ترسنۆكه‌
3-خۆشه‌ویستی ئه‌كه‌یت ئه‌لێن بڕا ڕوو چه‌ن خۆی سوك كردوه‌ بۆ كچ خۆشه‌ویستی ناكه‌ی ئه‌ڵێن بابه‌ ئه‌وه‌ نه‌گبه‌ته‌ كێ حه‌ز له‌وه‌ ئه‌كات

10

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

ماندوو نةبى كاك بيلال، هةموويم خويندةوه، سوپاس بؤ بةپيكةنين هينانم smile

11

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

سوپاس بۆتۆش به‌قوربان

12

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

برام وةى دةستةكانت خؤش بيت
تؤ خؤشة ويستت هةية كاك بيلال خزمة يان بيكانةية  هههههههه هةر بؤخؤشى بوو

يؤفانتس يانةى دوينئ ئةمرؤ سبةى
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f0c88882ff.jpg

13

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

زۆر راسته‌ ده‌ست خۆش.......

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

14

وه‌ڵام: قسه‌ی خه‌ڵك هه‌ر ته‌واو نابێت

edris shexany نووسی:

برام وةى دةستةكانت خؤش بيت
تؤ خؤشة ويستت هةية كاك بيلال خزمة يان بيكانةية  هههههههه هةر بؤخؤشى بوو

سوپاس بۆتۆی ئه‌زیز
ڕاستییه‌كه‌ی من خۆشه‌ویستم هه‌یه‌ و بێگانه‌شه‌ خزم نییه‌

سوپاس بۆتۆش به‌قوربان زۆر ئاساییه‌


سوپاس به‌ڕێز هه‌ناسه‌ بۆ په‌یامه‌كه‌ت