1

بابه‌ت: سەرۆکی ئەرمەنستان شاعیرێکی کورد خەڵات دەکات

[center]
http://www.zagrostv.com/files/articles/large/310512092322.jpg
zagrostv

لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان، عەلی خانی مەم، شاعیر و نووسەری ناوداری کوردی ئەو وڵاتە خەڵات کرا.



ئەرمەنستان ساڵانە خەڵاتی (MOVSES XORENASI) لەبواری ئەدەبی پێشکەش بە نووسەران، شاعیران و مێژوونووسانی خاوەن بەرهەمی ئەو وڵاتە دەکات.

خەڵاتی ئەم ساڵی MOVSES XORENASI، پێشکەش به عەلی خانی مەم، سەرۆکی نووسەرانی کورد لە ئەرمەنستان کرا.

عەلی خانی مەم لە لایەن سێرژ سارکسیان، سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان لە کۆشکی سەرۆکایەتی خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

عەلی خانی مەم، سەرۆکی نووسەرانی کورد لە ئەرمەنستان و بەڕێوەبەری رۆژنامەی زاگرۆسە.

مەم سەبارەت به خەڵات کردنەکەی رایگەیاند "ئەو نرخدانان و رێزگرتنەی حکومەتی ئەرمەنستان جێگەی سپاس و پێزانیه. حکومەتی ئەرمەنستان هەردەم گرنگی و بایەخی به کوردانی ئەو وڵاتە داوە و رێگەی پێشکەوتن و بەرەوپێش چوونی بۆ کردوونەتەوە".[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡