1

بابه‌ت: چـیـرۆكـێـكـی كـاریـگـه‌ر

[size=18]ڕؤژێكیان كوڕێك بۆخوێندن ده‌ چێته‌ ئه‌مه‌ریكا
كه‌نیشته‌جێ ئه‌بێ دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌كۆلێژه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئه‌بینێ نوسراوێكی بۆهاتوه‌ له‌لایان براگه‌وره‌كه‌ی  ته‌نها نوسراوه‌(هه‌رئێستا بگه‌ڕێوه‌)گوێی پێ نادا دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی نیشته‌ جێ بونی ئه‌بینێ نوسراوێكی تری بۆهاتوه‌ ئه‌م جاره‌یان له‌لایان براناوه‌نجیه‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌ نوسراوه‌(هه‌رئێستا بگه‌ڕێوه‌)گوێی به‌م نوسراوه‌ش نه‌دا و وه‌ڵامیشی نه‌دایه‌وه‌ دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر  كه‌گه‌رایه‌وه‌ شوێنی نیشته‌جێ  بونه‌كه‌ی نوسراوێكی تری بۆهات بوو ئه‌م جاره‌یان له‌لایان برابچووكه‌كه‌ی كه‌18ساڵ له‌خۆی بچووك تر بوو ئه‌م جاره‌یان نوسرابوو ده‌ بێ هه‌ر ئێستا ئاماده‌بی بگه‌ڕێیته‌وه‌    ئه‌ویش چووبۆ كونسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بلیتێكی فرۆكه‌ی گرت بۆبه‌یانی زوو گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌گه‌یشته‌وه‌  فرۆكه‌خانه‌ی ولاته‌كه‌ی بینی ته‌نها خێزانی برایه‌كی هاتۆته‌ پێشوازی زۆر دڵگران بوو وتی ئه‌ی باوك وبراكانم  براژنه‌كه‌ی گوتی بابچینه‌ ماڵه‌وه‌ كه‌گه‌یشتنه‌ ماڵه‌وه‌ چاوی به‌براگه‌وره‌كه‌ی كه‌وت ڕیشێكی درێژی هه‌بوو گوتی ئه‌وه‌چیه‌  گوتی بڕۆ لای باوكم  كه‌مێكی تر ڕۆیشت براناوه‌نجیه‌كه‌ی دیت ڕێشێكی درێژی هه‌بوو گوتی ده‌ پێم بڵێن بزانم چی بووه‌ گوتی بڕۆلای باوكم كه‌مێكی تر ڕۆیشت برا بچووكه‌كه‌ی دیت ئه‌ویش ڕیشی هه‌بوو ده‌ ستی به‌ گریان كرد زۆر شپڕزه‌بوو گوتی ده‌ پێم بڵێن بزانم چی بووه‌  ئه‌ویش گوتی بڕۆ لای باوكم  كه‌چوه‌ لای باوكی چاوی به‌باوكی كه‌وت  ڕیشێكی درێژی هه‌بوو زیاتر گریاو ده‌ ستی باوكی ماچ كردو گوتی باوكه‌ ده‌ پێم بڵێ بزانم چی ڕویداوه‌ باوكی له‌وه‌ لامدا گوتی
(كوڕم كه‌ڕۆیشتی بۆمه‌كینه‌ی ڕیش تاشینه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت برد)
[/size]