بابهت: خوای پەروەردگار خۆی زوڵم لە هیچ كەسێك ناكات وە نابێت خەڵكیش زوڵم لە یەكتری بكەن .
خوای پەروەردگار زوڵمی لە خۆشی حەرام كردووە، هەروەكو لەحەدیسێكی قودسیدا دەفەرمووێ (يا عبادي إني حرمت الظلم على نفسي وجعلته بينكم محرما فلا تظالموا)صحيح مسلم - عبد الباقي - (4 / 1994) ، ئەی بەندەكانم من زوڵمم لەسەر خۆم حەرام كردووەو زوڵم لەهیچ كەس ناكەم، وە لە ئێوەشم حەرام كردووە، كەوابوو ئێوەش زوڵم وستەم لەیەكتری مەكەن.
زوڵم ئەوەندە تاوانێكی گەورەیە كە خوای پەروەردگار لەخۆی حەرام كردووە، خوای گەورە زوڵم ناكە، هەرچەندە كە زۆر بەتواتاو بەدەسەڵاتیشە ، وەهیچ ئاكام و دوا رۆژێكی خراپیشی نابێت ئەگەر بیەوێ بیكا، وە لە كەسیش ناترسێ ئەگەر بیەوێ بیكا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە حەرامی كردووە كە زوڵم بكا، لەبەر ئەوە دەبینین خوای پەروەردگار میسقالە زەرەیەك زوڵم لەكەس ناكات، وە ناشیەوێ ئێمەش زوڵم بكەین.
لةسايتى ابو عبدالحق وةر كيراوة.