بابه‌ت: هاوکێشه........
[center][size=24]له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا ،10 هاوکێشه‌یان دا به چه‌ند که‌سێك تاکو شیکاری بدۆزنه‌وه ئه‌م که‌سانه‌ش لێکۆلینه‌وه و تاقیکاری بۆچوونه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد
توێژه‌ره‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌زموونه باش و خراپه‌کانی رابردوو تا چه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر کارکردی ئاینده‌یان هه‌یه ئه‌نجامه راسته‌کانی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یان رانه‌گه‌یاند به واتا یه‌کی تر کاری نیوه‌ی که‌سه‌کانیان به باش راگه‌یاند و وتیان که 7 پرسیاریان له 10پرسیاره‌که به ڕاست وه‌لامداوه‌ته‌وه و ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی نیوه‌که‌ی تریان به‌باش رانه‌گه‌یاند و وتیان که وه‌ڵامی 7 پرسیار له 10 پرسیاره‌که‌یان هه‌ڵه‌یه
جارێکی تر 10 پرسیار خرایه به‌رده‌ستیان ، ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که له قۆناغی یه‌که‌مدا کاره‌که‌یان به‌باش راگه‌یه‌ندرابوو ئه‌م جاڕه به ڕاستی باشتر له جاری یه‌که‌م کاره‌که‌یان ئه‌نجام دا و که‌سانێك که وه‌ڵامه‌کانیان به هه‌ڵه دابۆوه ئه‌م جاره به ڕاستی وه‌ڵامی هه‌ڵه‌تر و خراپتریان دابۆوه.
ئه‌گه‌ر له رابردوودا توشی شکست بوونه هه‌رگیز نابێ وا بیربکه‌نه‌وه که له ئاینده‌شدا وا ده‌بێت ئه‌وه‌ی که ساتێك به‌ر له ئێستا ، دوێنی ، 6 مانگی رابردوو و 16ساڵ پێش ئیستا رووی داوه هیچ گرنگییه‌کی نییه و به‌و واتایه نایه‌ت که له داهاتووشدا هه‌ر ئه‌و رووداوانه پێش بێنه‌وه له هاوکێشه‌ی ژیاندا ، ئاینده هه‌رگیز یه‌کسان نیه به رابردوو
[/size]
ناوی کتێب
با کێشه‌کان بکه‌ین به نوقڵ [/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm