بابه‌ت: ژيانى(( حةزرةتى نالى ))
نالی ناوی خدر (خضر)ه و کوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئالی به‌گی مکایه‌ڵییه. له گوندی “خاك وخۆڵ” له ده‌شتی شاره‌زوور هاتوه‌ته ژیانه‌وه. به‌پێی ڕێبازی خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ره‌تاوه قورئانی پیرۆزی و ورده په‌رتووکی فارسی خوێندوه و چووه بۆ فه‌قێیه‌تی و له پێناوی وه‌رگرتنی زانسته ئایینییه‌کاندا شار و دێهاته قوتابخانه‌داره‌کانی به‌شێکی کوردستان گه‌ڕاوه و دوا پله‌ی ئه‌و خوێندنه‌ی بڕیوه و مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تیی وه‌رگرتوه.
ئه‌و شوێنانه‌ی نالی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر تێیاندا مابووبێته‌وه: “سنه”، “سابڵا‌غ”، “زهردیاوای قه‌رادغ”، “هه‌ڵه‌بجه” و “سوله‌یمانی”. له قه‌رداغ لای “شێخ موحه‌ممه‌دی ئیبنولخه‌ییاط” خوێندویه‌تی. له ته‌کییه‌ی قه‌ره‌داغیش ماتماتیکی لای “شێخ عه‌لیی مه‌لا” خوێندوه. له سولێمانی له مزگه‌وتی “سه‌یید حه‌سه‌ن” لای “مه‌لاعه‌بدوڵڵای ڕه‌ش” بووه. زۆرترین کاتی موسته‌عیددیی له خانه‌قای “مه‌ولانا خالید” له سولێمانی به‌سه‌ربردووه. هه‌روه‌ها گه‌لێکیشی له هه‌ڵه‌بجه و سوله‌یمانی لای “شێخ ئه‌وڵای خه‌رپانی” خوێندوه.
سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نی نالی چه‌ندین بۆچوونی جیاواز: خوالێخۆشبوو “موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ” ده‌ڵێت: نالی له ساڵانی 1273-1215دا کۆچیکردووه و 1800-1856 زایینی‌دا ژیاوه. دکتۆر “مه‌عروف خه‌زنه‌دار”یش هه‌ر هه‌مان مێژوو دیاری ده‌کات، هه‌روه‌ها دکتۆر “که‌مال فوئاد”یش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه. مامۆستا “عه‌لائه‌ددین سه‌جادی”یش ده‌ڵێت: “له 1797ی زایینی‌دا هاتوه‌ته دنیاوه و له 1855دا مردووه.”
هه‌موو ئه‌م مامۆستایانه، بێجگه له مامۆستا سه‌ججادی نه‌بێ، مێژووی له‌دایکبوون و مردنی “نالی”یان وه‌ك یه‌ك دانا و به‌و پێیه نالی 56 ساڵ ژیاوه. ته‌نها به‌پێی بۆچوونه‌که‌ی مامۆستای سه‌ججادی ته‌مه‌نی بووه 58 ساڵ.
ئه‌م جیاوازیه‌ش وه‌کو سه‌رنجی بۆ دراوه قسه‌ی مامۆستا سه‌جادی له‌لایه‌ك و دکتۆر خه‌زنه‌دار و دکتۆر که‌مال فوئاد له لایه‌کی تره‌وه ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی و ساڵی له‌دایکبوونی نالی ئه‌و به‌راوردکردنه‌ی کوردی و مه‌ریوانی و به‌دوای ئه‌وانیشدا مامۆستا عه‌لی موقبیله، ئه‌وه‌ی له پێشه‌کی دیوانه‌که‌یاندا ساڵی 1215ی کۆچییان له‌گه‌ڵ ساڵی 1797ی زایینی‌دا به‌راوردکردووه. جا ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت، ئه‌وا وه‌ك کوردی و مه‌ریوانی و موقبیل و سه‌جادی ئه‌فه‌رموون نالی 58 ساڵ ژیاوه. به‌ڵام له ڕۆزنامه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌رمه‌نیی ی”وسف ئه‌بگاره‌ڤێچ ئۆربێلی”دا ساڵی 1215ی کۆچی له‌گه‌ڵ ساڵی 1800-1801ی زایینی به‌رامبه‌ر کراوه. به‌پێی ئه‌مه وه‌ك دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار و دکتۆر که‌مال فوئاد له‌سه‌ری ڕۆیشتون، ساڵی له دایکبوونی نالی ده‌کاته 1800ی زایینی و ته‌مه‌نیشی ده‌بێته 56 ساڵ.
له‌وانه‌ی باسکران هیچیان ناتوانرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و باوه‌ڕپێکراو ساڵی له‌دایکبوون و کۆچی نالی دیاری بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌یه ده‌بنه هۆکاری ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می “نالی” و نزیكبوونه‌وه له زانینی ساڵی له دایکبوون و مردنی.
1- نالی په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ سلێمان پاشای بابان و ئه‌حمه‌د پاشای کورێدا بووه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یش به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رئه‌که‌وێ:
- ئه‌و غه‌زه‌له‌ی که سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م به‌یته‌یه:
بولبولی طه‌بعم ئه‌وا دسان ثه‌ناخوانی ده‌کات
که تێیدا ده‌ڵێت:
هودهودی دڵ حه‌بسی به‌لقیسی سه‌بای دیوه یه‌قین
خۆی که دامێن‌گیری شاهی ئاصه‌فی ثانی ده‌کات
شاهی ئاصه‌فی یه‌که‌م حه‌زره‌تی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر بووه که شالیاره‌که‌ی ناوی ئاصه‌فی کوڕی به‌رخیا بووه و مه‌به‌ستی له شای دووه‌می ئاصه‌فیش، سوله‌یمان پاشای بابانه.
- ئه‌و غه‌زه‌له‌ی، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌یتی ئه‌مه‌یه:
ئه‌م تاقمه موماتزه که‌وا خاصه‌یی شاهن
ئاشوبی دڵی مه‌مله‌که‌ت و قه‌لبی سوپاهن
ئه‌وانه‌ش هه‌مووی بریتییه له پیاهه‌ڵدان و باسکردنی تاقمه سوپایه‌ك. ده‌بێت ئه‌و سوپایه سوپای کێ بووبێت، ئه‌گه‌ر هیی سلێمان پاشا یان ئه‌حمه‌د پاشای کوڕی نه‌بووبێت؛ به‌تایبه‌تی، که په‌ڕتووه‌که‌کانی مێژوو ده‌ڵێن، ئه‌م ئه‌حمه‌د پاشایه سوپایه‌کی ڕێكوپێکی و تازه بابه‌تی پێکهێناوه. وه‌کو مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس ده‌ڵێت: “نازانم ‘نالی’ له کاتی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌حمه‌د پاشادا له سوله‌یمانی ماوه‌ته‌وه و ئه‌و سوپایه‌ی به چاوی خۆی بینیوه و باسه‌که‌یان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه و دووربه‌دوور پێناسه‌ی کردووه، یاخود مه‌به‌ستی سوپای سلێمان پاشای باوکیه‌تی، ئه‌وه‌ی له 1234ی کۆچییه‌وه تا 1254 حوکمرانیی سوله‌یمانی کردوه؟!”
- قه‌سیده درێژه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی بۆ سالمی هاوڕێی گیانی به گیانی خۆی ناردووه و ئه‌وه‌ش تێکڕا پرسیاره له وه‌زعی سوله‌يمانى
وةركيراوة
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]