بابه‌ت: شادی زۆر وه‌ك غه‌م وایه بۆ دڵ!!!!
شادی زۆر وه‌ك غه‌م وایه بۆ دڵ
ئا: شه‌به‌نگ
هه‌ر دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژانێكی زۆر ڕه‌نگه هۆكار بێت بۆ ده‌ركه‌وتنی كێشه‌كان دڵ، سه‌یر له‌وه‌دایه كه هه‌ستی خۆشی و شادی زۆریش ده‌توانێت ئه‌م حاڵه‌ته دروست بكات، به‌ڵام تووڕه‌یی و خه‌شم و ژاوه‌ژاو زیاتر ئێوه له خه‌ته‌ردا ده‌هێڵێته‌وه، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی گرووپێكی به‌لجیكی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه له 7%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كێشه‌ی دڵا بوون هۆكاره‌كه‌ی ئاڵۆزی و خه‌شم و تووڕه‌یی زۆر بووه، ئه‌مه له حاڵێكدا كه له 3%ی ئه‌و حاڵه‌تانه به هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌ستیان به شادیه‌كی زۆر كردووه.
دكتۆر جفری راسموسن به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی لایف مه‌نیجمێنت ده‌ڵێت: "هه‌ر حاڵه‌تێكی رۆحی زۆر ده‌توانێت هۆكارێك بێت بۆ زیانگه‌یاندن به لاشه كه له‌وانه‌یه رێگه خۆشكه‌ر بێت بۆ جه‌ڵته‌ی دڵا" له‌م تیۆریه‌دا وا دانراوه كه هه‌ر هه‌ستێكی زۆر ده‌بێته هۆی ده‌ردانی زیادی مادده‌ی ئهردیناڵین كه هۆكاره بۆ پاڵپێوه‌نان له‌ناو دڵدا و ده‌ردانی ئاره‌ق كه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ كێشه‌ی دڵا، هه‌ڵبه‌ت وا هه‌ست نه‌كه‌ن كه شادی كوشنده‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه شادی هۆكارێكه بۆ باشكردنی دڵا و لێدانه‌كانی له‌م باریه‌وه د. جفری ده‌ڵێت: "حاڵه‌تی خۆشحاڵی و شادی ده‌بێته هۆی رێكخستنی لێدانه‌كانی دڵا له راستییدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانرێت بوترێت شادبوون زۆرێك له كێشه‌كانی دڵا ناهێڵێت و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م كێشه بۆ دڵا دروست ده‌كات".
zanko kurd.com