بابه‌ت: كول بة عيشوة خؤى نواند
[size=24]
گوڵ به عیشوه خۆی نواند
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له گوڵشه‌ن گوڵ به عیشوه خۆی نواند
نه‌ك نمه‌ك گیربم به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م هیچ نه‌مدواند
گوڵ به تۆزی پێته‌وه لاف و گه‌زافی له ئه‌دا
وا شکور سۆزه‌ی نهسیمت هات ئه‌ویشی لێ ستاتند
نه‌شته‌ری موژگانی تۆ هاتۆته سه‌ر صه‌فحه‌ی دڵم
هه‌ر خه‌تێ بوو غه‌یر خه‌تی سه‌بزی تۆ ، پاکی کڕاند
له‌شکری ئاهم له‌گه‌ڵ جه‌یشی حه‌به‌ش ده‌عوا ئه‌کا
حیره‌تم ماوا که چۆن ئه‌و دڵبه‌ره دڵمی ڕفاند
بۆ گوڵی ڕووت هاتم و په‌رچه‌م ده‌بینم بۆیه وا
ماهی نه‌ورۆزم به‌شیوه‌ن وه‌ك موحه‌ڕه‌م خۆی نواند
تۆ له ئه‌وڵ گۆی وه‌فات هێنایه نێو مه‌یدانه‌وه
ئێستا چاوگانی خیلافت پشتی صه‌د وه‌عده‌ی شکاند
توخوا قه‌ت غیره‌ته بۆ تۆ ئه‌رێ ئه‌ی سه‌روی ڕه‌وان
گوڵ به بێ تۆ وا له باغا خێوه‌تی خۆی لێ چه‌قاند
با وجود ئینصاف بده‌م چاکه گوڵیش موشتاقته
هه‌ر له شه‌قی تۆیه سه‌رپۆش و گریبانی دڕاند
هه‌ر که‌سێ مایل به بیرێکه و طهرقێکی هه‌یه
تۆ به شوعله‌ی غه‌م (حه‌ریق ) ی وا وه‌جاخت هه‌ڵ کڕاند
حةريق[/size]
که به‌خه‌نده بۆتۆ ئه‌دوێم قـــوڵپی گریان له ناخــــمایه
نه گریانم خه‌نده ئه‌گرێ نهفـــــــرمێسکم گوڵ ده‌رئه‌کا
زهردهخـــــــــــهنهش بێته لێوم دیاره دڵـــــــــم فریو ئه‌یا
[/size]