بابهت: خۆت بە !
[center][size=20]
لە کتێبی ( تۆ لەوە گەورەتری کە بیری لێ دەکەیەوە)
ئا:one
خۆت بە
رۆژێك بەرتاشێك لەکاری خۆی نارازی بوو هەستی بە سوکی کرد، لە نزیك ماڵی بازرگانێکەوە تێپەری دەرگا کراوە بوو ئەویش چاوی بە ماڵی پڕشکۆ باخ و نۆکەرەکانی بازرگان کەوت ئیرەی پێ برد و لەگەڵ خۆیدا وتی : ئەو بازرگانە چەند بەهێزە ئاواتی خواست وەك بازرگان بێت
لە پڕ بووە بەبازرگانێکی بەشان و شکۆ تاماوەیەك وای دەزانی لە هەموو کەس بەهێزترە تاوەکو رۆژێك حاکمی شار لەوێ تێپەری کابرا بینی هەموو خەلكەکە رێز لە حاکم دەگرن ، تەنانەت بازرگان بەخۆی وت : خۆزگە منیش وەك حاکم دەبووم ئەوکاتە لە هەموو کەس بەهێزتر دەبووم ، هەر لەوکاتە ئەو بوو بە حاکمی دەسەڵاتداری شار لەکاتێك لەسەر تەختێك دانیشتبوو خەڵك رێزیان لێ دەگرت هەستی کرد تیشکی خۆر ئازار دەدا بیری لەوە کردەوە خۆرەتاو چەند بەهێزە
هیوایی خواست کە خۆر بێت و یەکسەر بووە خۆر هەوڵی دا بە هەموو توانای خۆی زەوی گەرم بکاتەوە
پاشماوەیەك هەورێکی رەش هات و پێشی بە تیشەکانی گرت کەوابوو بەخۆی وت هێزی هەور لە خۆر زیاترە دەست بەجێ بووە هەورێکی گەورە هەندەی پێ نەچوو بایەك هات و پاڵی نا بۆ ئەملاو ئەولا ئەوجارە ویستی ببێ بەباو خێرابوو بەبا ، بەڵام کاتێك تاشە بەردێك نزیك بۆوە لەناکاو بوو بەبەردێکی گەورە
هەروەك سفت و سۆل وەستا بوو لەناکاو گوێی لە دەنگێك هەستی کرد وا خەریکە ورد دەبێت سەیری خوارەوەی کردو بینی بەردتاشێکە کە بە چەکوچ و قەلەم کەوتۆتە گیانی !! [/size][/center]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!