1

بابه‌ت: بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن خوای گه‌وره‌ له‌ كوێ یه‌؟؟؟؟

[size=24]

رؤزيك بێ باوه‌ڕان له‌ ئيمامى أبی حنیفه‌ یان... پرسی: له‌ چ ساڵێكدا خواكه‌تت دۆزیه‌وه‌؟
ئه‌ویش ووتی: خوای گه‌وره‌ پێش مێژوو و كات بوونی هه‌بووه‌ و هیچ شتێكی تر له‌ پێشی دا نه‌بووه‌.
ووتیان: ئێمه‌ نمونه‌یه‌كی ڕاستمان لێت ده‌وێت.
ووتی: پێش چوار چی یه‌:
ووتیان: سێ ...
ووتی : پێش سێ چی یه‌؟
ووتیان : دوو...
ووتی : پێش دوو چی یه‌؟
ووتیان : یـه‌ك...
ووتی : پێش یه‌ك چی یه‌؟
ووتیان : پێش یه‌ك هیچ نی یه‌...
پێی ووتن: ئه‌گه‌ر ژماره‌ یه‌كی حسابی هیچ شتێك له‌ پێشیه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌ی چۆنه‌ یه‌كی واقیعی (كه‌ خوای تاك و ته‌نهایه‌) هیچ شتێ له‌ پێشیه‌وه‌ هه‌بێت؟
ووتیان: خواكه‌ت له‌ چ ئاڕاسته‌یه‌ك دایه‌؟
ووتی: ئه‌گه‌ر گڵۆپێ یان چرایه‌ك بهێنن له‌ ناوچه‌یه‌كی تاریك داینێن ڕووناكی یه‌كه‌ی به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌كه‌؟
ووتیان : بۆ هه‌موو شوێنێكه‌....
ووتی: ئه‌گه‌ر نورێك ده‌ستكرد بێت هه‌موو شوێنێك ڕووناك بكاته‌وه‌ ئه‌ی ئه‌بێت نوری ئاسمانه‌كان و زه‌وی چۆن بێت؟
ووتیان: شتێكمان ده‌رباره‌ی زاتی خواكه‌ت پێ بڵێ،ئایا ڕه‌قه‌ وه‌ك ئاسن؟ شله‌ وه‌ك ئاو؟ غازه‌ وه‌ك دوكه‌ڵ و هه‌ڵم؟
وتی: ئایا له‌لای نه‌خۆشێك ماونه‌ته‌وه‌ كاتێك كه‌ گیانی ده‌رچوو بێت؟
ووتیان : به‌ڵێ دانیشتووین....
ئایا دوای ئه‌وه‌ی مرد قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن؟
ووتیان: نه‌خێر
ووتی : ئایا پێش مردن قسه‌ی ده‌كرد و ده‌جوڵا؟
ووتیان : به‌ڵێ
ووتی : چی وای لێكرد دوای مردن بگۆڕێت؟
ووتیان: گیانی ده‌رچوو
ووتی: ئایا گیانی ده‌رچوو؟
ووتیان : به‌ڵێ
ووتی: وه‌صفی ئه‌و ڕۆحه‌م بۆ بكه‌ن، ئایا ڕه‌قه‌ وه‌ك ئاسن؟ شله‌ وه‌ك ئاو؟ غازه‌ وه‌ك دوكه‌ڵ و هه‌ڵم؟
ووتیان: هیچ شتێ له‌ باره‌یه‌وه‌ نازانین.
ئه‌ویش ووتی: ئه‌گه‌ر ڕۆحێكی دروست كراو نه‌توانن وه‌صفی بكه‌ن ،ئه‌ی چۆن ئه‌تانه‌وێ‌ من وه‌صفی زاتی خوایه‌ك بكه‌م خالقی ئه‌و ڕۆحه‌یه‌؟
[/size]

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]