بابهت: رۆژیک دایکم دوعای لیکردم
رۆژیک دایکم دوعای لیکردم
وتی یاخوا دەردیک بگریت دەرمانی نەبیت
دووعاکەی گیرابوو عاشق بووم
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم