بابهت: سەیركردنی ژنان غەرامەكەی 250 یۆرۆیە
سەیركردنی ژنان غەرامەكەی 250 یۆرۆیە :::
پرۆژەی گۆڤاری دەنگ
شارەوانی بروكسلی پایتەختی بەلجیكا بریاردەدات بەغەرامەكردنی هەر پیاوێك كە بەچاوێكی نائاساییەوە لەشەقامەكاندا سەیری ژنان بكات، بڕی غەرامەكەش (250)یۆرۆیەو لەمانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە كاری پێدەكرێت.
دەركردنی ئەم بریارە دوای ئەوەهات كە لەفلیمێكدا گەنجێك بابەتی وروژاندنی ژمارەیەك پەنابەری وڵاتی مەغریبی بۆسەر ژنانی وڵاتی بەلجیكا لەشەقامەكاندا خستەروو.
بەپێی هەواڵی دەزگاكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتەش، فلیمەكە ناوی(كچانی شەقام)ەو لەوێنەگرتن و دەرهێنانی صوفی بیترس-ەو دەنگدانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لە وڵاتانی بەلجیكا و فەرەنسا.
بەپێی ئامارەكانی ئەو وڵاتەش ژمارەی ئەو پەنابەرانەی كەلە بەلجیكا نیشتەجێن و تائێستا مافی پەنابەرێتیان وەرنەگرتووە، تاساڵی 2011 گەیشتووەتە یەك ملیۆن كەس، ئەو رێژەیەش 10% ژمارەی دانیشتوانی بەلجیكا پێكدەهێنێت. زۆربەشیان لە برۆكسلی پایتەخت نیشتەجێن.
[/center]