بابهت: چەند چیرۆكێکی کورت
[size=20]لە کتێبی تۆ گەورەتری لەوەی بیری لێدەکەیەوە
رۆژێك " ئیوان تورگینێف " نوسەری بەناوبانگی رووسی توشی هەژارێك بوو کە داوای یارمەتی لێ کرد ، ئەو دەلێت " دەستم بۆ هەموو گیرفانەکانم برد ، بەڵام هیچم نەدۆزییەوە"
پیاوی هەژار هەروا چاوەڕێ بوو و دەستی درێژکراوی کەمێك گرژ و لە رزۆك، لە کاتێكدا پەرێشان و خەمبار ببوم دەستە چڵکنەکەیم گرت و گوشیم و وتم :
" براکەم لێم زویر مەبە ، هیچم پێ نییە "
پیاوی هەژار چاوە سووربووەکانی هەڵهێنا ، خەندەیەکی کرد و وتی " تۆ منت بە برا ناو برد ئەمە لە ڕاستیدا دیارییەکی تۆیە بۆ من "
رێباز
رۆژێك کەسێك ئۆتۆمبیلەکەی لە کەناری شەقام راگرت و لە ڕێبوارێک کە لەوێ وەستا بوو پرسی :
ببورن ! وادیارە بزربوومە ، دەکرێ رێگەم پیشان بدەن ؟
رێبوارەکە وتی " بێگومان دەتانەوێت بۆ کوێ بڕۆن ؟
شوفێر جوابی دایەوە " نازانم ! "
رێبوار وتی " سەرەتا دەبێ بلێن بۆ کوێ دەتانەوێت بچن تاکو من بتوانم بە ئیوە بڵیم چۆن بگەنە ئەوێ "
ئەگەر ژیانی ئێوە رێبازێکی نییە لەبەر ئەوەیە کە ئێوە رێبازێکتان بۆ دیاری نەکردووە ، ئەگەر ژیانتان بێ دەستکەوتە لەبەر ئەوەیە کە نازانن بەدوای چیدا دەگەڕێن .
{ ئەگەر نەزانیت بۆ کوێ دەچیت دڵنیا بە بە هیچ جێگایەکیش ناگەیت }
سوپاس بۆ خوا
دوو هاوڕێ لە شەقامێك بەیەك دەگەن یەکەم لە دووەمی پرسی بۆ سەرت پێچاوە ؟
دووەم : هیچ نیە دوێنی لە کەسێکم پرسی سەعات چەندە ؟ ئەو پاڵەوانی بۆکسێن بوو دوو بۆکسی قایمی سرەواند سەرم یەعنی سەعات دووە.
یەکەم : باشە ئەی تۆ چیت کرد ؟
دووەم : سوپاسی خوام کرد سەعات دوو بوو نەك دوانزە
خاڵی ئەخلاقی
دڵێکی سوپاسگوزار باڵاترین قۆناغی ئەندێشەی ئەرێنییە
کاتێ لە بە رووداوێك دڵگران دەبیت سوپاسی خوا بکە لەو کارەساتە قورستر ڕوینەداوە.
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!