بابه‌ت: ▐ژیـان نـامـه‌ی بـانـگـخـوازی نـاوداری جـیـهـانـی (ئـه‌حـمـه‌د دیـدات)▌
[center][/center]
شێخ ئەحمەد دیدات لە ساڵی ١٩١٨ لە دێی تاد کشینار لە ویلایەتی سوارات لە ھیندستان لەدایک و باوكێكی موسولمان له‌دایك بووه باوکی ئه‌و كات له‌بواری كشتوكاڵ كاری كردوه دایكی یارمه‌تی دواه له‌كاره‌كه‌ی و له‌به‌ر نه‌بونی و هه‌ژاری كاره‌كه‌ی گۆریوه بۆ بەرگدروو ، لەبەرنەبوونی کۆچی کرد بۆ خوارووی ئەفەریقا لەساڵانی بیستی سەدەی بیست دا.شێخ دیدات ئه‌چێته سه‌نته‌ری خوێندی زانسته ئیسلامهیهكان له‌شاری دێربن بۆ فێر بوونی قورئانی پیرۆز و زانسته شهریعهیهكان ده‌رباره‌ی دینی ئیسلام له‌ساڵی 1934 پۆلی شه‌شه‌ی سه‌ره‌تای ته‌واو ده‌كات و بریار ده‌دات ئیتر یارمه‌تی باوكی له‌دوكانێك كار ده‌كات كه خوێی تیادا ده‌فرۆشێت .دواتر ئه‌چێته كارگه‌ی خوێ یه‌كه كه تیادا 12 ساڵ مایه‌وه له‌م ماوه‌یه‌ش دا چه‌ن كارێكی پێ سپێردراوه یه‌كه‌م شۆفێری دواتر بۆته فرۆشیار دواتر به‌رێوبه‌ری كارگه‌كه له‌م كاته دا دیدات ئه‌چێته كۆلێژی هونه‌ری سولتانی كه له‌وكاته‌دا ئه‌و ناوه‌ی هه‌بوو كه بواری بیركاری و بەرێوبردن و کارگێری(إدارة اعمال) تیاخوێندوه ،.
له‌سالی چهلهكانی سه‌ده‌ی رابردوو خاڵی ده‌سپێكی راستی ئه‌وه بوو كاتێك كۆمه‌لی ئاده‌می مه‌سیحی(ئه‌وانه‌ی خه‌لك به‌مه‌سیحی ده‌كه‌ن) سه‌ردانی ئه‌و كارگه‌یه ده‌كه‌ن و چه‌ن پرسیارێكی لێ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئیسلام له‌وكات نازانێ جواب یان بداته‌وه ،ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌وه بریاری دا ئینجیل بخوێنێته‌وه به زۆربه‌ی چاپه جیاوازه‌كانی زمانی ئینگلیزی ته‌نانه‌ت چاپه عهرهبیهكانش كه به‌دوای كه‌سێك دا ده‌گه‌را بۆی بخوێنێته‌وه . هه‌لستا به به‌راووردكردن لهئینجیلهكان دوای ئه‌وه‌ی زانی كه توانی ته‌واوی هه‌یه بۆ بانگ كردن بۆ ئاینی ئیسلام و رووبه‌روو بونه‌وه‌ی موبه‌شیره‌كان، واز له‌هه‌موو كارێكی بازرگانی ئه‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كاتی ته‌واوی هه‌بێت بۆ بانگ خوازی
لێره‌دا هۆكارێكی تر هه‌بوو كه ئه‌وه‌ش زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر شێخ به‌لام ئه‌وه له‌و فه‌تره‌یه‌ی كۆتایی كاره‌كه‌ی بوو له پاكستان ، كه ئیشه‌كه‌ی شێخ له‌وێ رێك كردنی مه‌خزه‌نه‌كانی كارگه‌كه بوو ، له‌كاتی كاركردنی ئاسایی خۆی بوو كتێبێكی دۆزیه‌وه به‌ناوی"ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان"ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ك بوو بۆ شێخ
له‌م كتێبه دا باسی له‌وه ئه‌كرد كه شالاوی مه‌سیحیه‌كان بۆ سه‌ر وولاتی بنه‌ره‌تی شێخ "هندستان" كاتێ به‌ریتانیه‌كان شكستیان بههندهكان هێنا ،ئه‌وان له‌وه دلنیا بوون كه هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان بۆ دروست بێ له‌داهاتوو ئه‌و موسولمانهكانی هندن،چونكه ئه‌وان هێز و ده‌سه‌لات به‌زۆر له‌ژێر ده‌سیان ده‌رهێنا بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێشتر ده‌سه‌لاتیان له‌ده‌ست بوو ، بۆیه ئه‌وان ئه‌یان زانی ئاواته‌خوازن كه بگه‌رێنه‌وه جاڕێكی تر ده‌سه‌لات بگرنه ده‌ست ،وه ئاشكرا بوو موسولمانه‌كان شۆرشگێرێكی جیر بوون به ئاسانی كۆلیان نه‌ئه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی هندۆسه‌كان خۆیان بدهسهوه دا و ترسیان له‌وانه نه‌بوو
وه له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ئینگلیزه‌كان پیلانیان دانا به مه‌سیحی كردنی موسولمانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی بمێنه‌وه له‌هندستان بۆ هه‌زار ساڵ ، ئیتر شه‌پۆلی به مه‌سیحی كردنی هند ده‌ستی پێكرد، ئامانجی سه‌ركی ئه‌وان بهمهسیحیی(نه‌سرانی) كردنی موسولمانه‌كان بوو وه له‌م كتێبه گه‌وره‌یه‌دا یه‌كێ لهبهلگهكانی كه‌وته به‌رچاو شێخ دیدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خراپ تێگه‌یشتنی نه‌سرانیه‌كان بداته‌وه وه سه‌ره‌تای رێگه‌ی ووت وێژی بوو له‌گه‌ل په‌یره‌وانی ئاینه ئاسمانیه‌كان (اهل كتاب).رێگه‌ی قورئانی گرته به‌ر له بانگردنی په‌یره‌وانی كتێبه ئاسمانیه‌كان له گوفتوگۆ و داوای به‌لگه (سه‌لماندن) و ووت وێژ له‌كتێبه شێواوهكهیان .
وه لێره‌وه شێخ مه‌شق ده‌كات له‌وی فێربووه له‌و كتێبه "ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان"بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی نه‌سرانیه‌كان ، ئنجا له‌گه‌ل یان رێك كه‌وت كه هه‌موو رۆژانی یه‌ك شه‌مه سه‌ردانی ماله‌كانیان بكات . ئه‌و له‌و كاته چاوی پێیان ئه‌كه‌وت كه تازه له‌كه‌نیسه ته‌واو ئه‌بوون ، ئنجا شێخ چووه شاری دێربان له‌وێ رووبه‌روی چه‌ند مبشرین(موژده‌به‌ری گاوره‌كان)بۆه كه گه‌وره‌ترین رووبه‌رو بونه‌وه بوو بۆ ئه‌وان
لەساڵانی پەنجادا یەکەم نووسینی بڵاوکردەوە بەناوی "ھل الکتاب المقد‌س کلام اللە" واتا "ئایا كتێبی پیرۆز قسه‌ی خوایه"پاشان چەندەھا نوسراوی تریشی بەسەرتاسەری دنیادا بڵاوکردەوە ئەمە بێجگە لە ( ٢٣٥ ) منازەرە و وتار کە لە چەندەھا وڵاتی دنیادا داوێتی. لەساڵی ١٩٨٦دا خەڵاتیمەلیک فەیسەڵی جیھانی بۆ خزمەتی ئیسلامی وەرگرت لە بەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە لە جیھاندا بینی بۆ خزمەتی ئیسلام، دیدات پاش ٣٣ جار ھەوڵ دان و داواکردن بۆ ژن ھێنان ڕِێی کەوت لەئافرەتێک بەناوی حوا کە دوو کوڕ و کچێکی لێی بوو، یەکەمیان ئیبراهیمی کوڕیەتی کە لە ئەمەریکا یە و دووەمیان "ڕوقیە"ی کچێتی کە چەند ساڵ پێش وەفاتی خۆی مردووە، سێ یەمیان"یوسف"ە کەبەردەوام لەگەڵ باوکی بوو
بۆ دواجار له8 مانگی ئابی سالی 2005 كه ئه‌و كات شێخ دیدات له‌ته‌مه‌نی87 ساڵی دابوو گیانی پیرۆزی سپارد له‌ماله‌كه‌ی خۆی لهڤێرلۆم لهكوازلۆ ناتاڵ له‌باشوری ئه‌فریقا كه دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ل نه‌خۆشی
[center][size=16]ئه‌مه‌ش چه‌ن وێنه‌یه‌كه له‌پێش گیان له‌ده‌ست دانی له‌نه‌خۆشخانه [/size][/center]
[center][/center]
[center][/center]
[center][/center]
دیدات سەبارەت بە ڕێز گرتن لە ھاوسەرەکەی بە منداڵەکانی دەوت:_
[center][size=16]«ھەمووڕۆژێک دایکتان لە ژیاندا بێت لەگەڵماندا ئەو ڕۆژە ڕۆژی لە دایک بوون و جەژنمانە »[/size][/center]
ئەمە بێجگە لەوەی کەبە ھاوسەرەکەی دەوت ( دایکی دایکان )
لەساڵی ٢٠٠١ داکۆمەڵێ ڕۆژنامەنوسی ئەمەریکا سەردانیان کرد و لە پرسیارێکدا وتیان:ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا بویتایە پاش ١١ی سێپتەمبەر چیت دەکرد؟ لەوەڵام داوتی:
«بە ئیسرائیلی جگەرگۆشەم دەوت کە دادوەر بێت لە گەڵ فەڵەستینیەکاندا و ئەوەنەکات کە ئێستا بەرامبەر فەلەستینەکان دەیکات.»
بۆ زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه مه‌زنه ئه‌توانن سه‌ردانی ئه‌م مالپه‌ره بكه‌ن كه تایبه‌ته به شێخ ئه‌حمه‌د دیدات
ئاماده‌كردنی و وارگێرانی سامان ئیبراهیم .
تایبه‌ت به‌یانه‌ی YSM 21