1

بابه‌ت: براى لاوم ئایا دەتوانیت لە كاتی تاوانكردندا خۆت لە خوای گەورە بشاریتەوە؟

برام تۆ كاتێك دەرگا لە سەر خۆت دادەخەیت، بەشێوەیەك كە كەس ناتبینێت، لەو ‏كاتەشدا پاڵنەرە شاراوەكانی ئارەزوو دێنەچالاكی و جووڵان و بەدوای دەروازەیەكدا ‏دەگەڕێن كە لە ڕێگەیەوە بڕونە دەرەوە، ئا لەو كاتەدا و پێش ئەوەی ئەندامەكانت ‏بخەیتەگەڕ بۆ ئەنجامدانی هەر تاوانێك، بیر لەوە بكەرەوە كە خوای گەورە دەتبینێ و ‏دەزانێ چی لە ناختدا هەیە، خوای گەورە دەفەرمووێت:‏ [ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِي (9) سَوَاءٌ مِنْكُمْ مَنْ أَسَرَّ الْقَوْلَ وَمَنْ جَهَرَ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِبٌ بِالنَّهَارِ] (الرعد).‏
واتە: خوای گەورە زانایە بە هەموو بینرا و و پەنهانییەك و لە هەموو شتێك گەورەترە و ‏بڵند و باڵادەستە بە سەر هەموو شتێكدا، یەكسانە بە لای ئەوەوە ئەگەر ئێوە ووتەی ‏ئاشكرا بكەن یان بیشارنەوە، یان لە تاریكی شەودا تاوان بكەن یان بە ئاشكرا و لە ڕۆژی ‏ڕووناكدا ئەنجامی بدەن. ‏
بۆیە برام خۆم تۆ ئەگەر لەو كاتەدا ئەم ڕاستیە بێنیتە یاد و پێش چاوی خۆت ئەوا ‏هەرگـیز ناوێری تاوانەكە بكەی، شاعیر دەڵێت: ‏
وإذا خلـوت بريبـة في خلـوة‎ ‎والنفس داعية إلى العصيان
فاستحيي من نظر الإله وقل لهـا إن الذي خلق الظلام يراني
واتە: ئەگەر لە كاتی خەڵوەت و تەنیاییدا تووشی دڵە ڕاوكێیەك بووی و نەفست بۆ لای ‏تاوان ڕای دەكێشایت، ئەوا شەرم بكە لە وەی كە خوای پەروەردگار دەتبینێت و بە نەفست ‏بڵێ‌: ئەی نەفسی بەدكارم ئەوەی كە تاریكی درووست كردووە دەمبینێت.‏
لة بةهةشت وةركيراوة.[size=16][/size]

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2 (دەستکاری کراوە: SaMaN992 2012-09-02 00:34:10)

وه‌ڵام: براى لاوم ئایا دەتوانیت لە كاتی تاوانكردندا خۆت لە خوای گەورە بشاریتەوە؟

ئم ده‌ست خۆش كاك توحید زۆر راسته:/

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: براى لاوم ئایا دەتوانیت لە كاتی تاوانكردندا خۆت لە خوای گەورە بشاریتەوە؟

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی برام بابه‌تێكی زۆر به‌ سووده‌ زۆر راستیشه‌ مرۆڤ هه‌رچیه‌ك بكات ناتوانێ خۆی له‌ خوای گه‌وره‌ بشارێته‌وه‌ هه‌رگیز[/size]