بابه‌ت: فه‌ره‌نس پوشكاش
(فهرنس پوشكاش) له 1ی نیسانی 1927 له شاری بۆداپێستی پایته‌ختی وڵاتی هه‌نگاریا له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی (كیشپێشت ئه‌ی سی)ه‌وه كرد كه باوكی راهێنه‌ریان بوو.
له ساڵی 1943 یه‌كه‌م یاری فه‌رمی بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامداو و نازناوی (ئۆچی) پێبه‌خشرا كه به واتای (برا بچووك) دێت، پوشكاش له‌گه‌ڵ یانه‌ی كیشپێشت 5 جار نازناوی خولی هه‌نگاری به‌ده‌ست هێنا و له 341 یاریدا توانی 352 گۆڵ تۆماربكات.
پوشكاش له ساڵی 1945دا یه‌كه‌م یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدا و توانیان به ئه‌نجامی 5-2 به‌رامبه‌ر هاڵبژاردهی نه‌مسا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نازناوی ئۆڵۆمپی 1952 و پله‌ی دووه‌م له مۆندیالی 1954 به‌ده‌ستهێنا. پۆشكاش له 85 یاریدا 84 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركردوه و تێیدا 3 هاتریك و سوپه‌ر هاتریكێك.
هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له ساڵی 1952دا وه‌ك باشترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهان ده‌ستنیشانكرا و نازناوی (گۆڵدن تیم)یان پێ به‌خشرا كه به مانای هه‌ڵبژارده‌ی زێڕین دێت. هه‌ڵبژارده‌كه به سه‌ركردایه‌تی پوشكاش توانیان چه‌ندین بردنه‌وه‌ی گرنگ به‌ده‌ست بێنن له‌وانه بردنه‌وه‌ی 7-1 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و 8-3 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای رۆژ ئاوا و 9-0 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور كه له هه‌ریه‌كه‌یاندا پوشكاش رۆڵی گرنگی بینیوه.
پوشكاش كه‌سێكی نیشتیمانپهربوو به‌ڵام به‌هۆی داگیركدنی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه له ساڵی 1956 رووی كرده وڵاتی نه‌مسا و له‌وێوه چوو بۆ ئیتاڵیا، پاش دابڕان له یاری تۆپی پێ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه كرد.
پوشكاش له ماوه‌ی 7 ساڵ یاریكردن له یانه‌ی شاهانه ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كرد و شانبه‌شانی ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی (ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ) توانیان 5 جار خولی ئیسپانی (لا لیگا) و 3 جار جامی چامپیۆنس لیگ و جارێرك جامی جیهانی یانه‌كان و جارێك جامی ئیسپانیا به‌ده‌ستبێنن، پوشكاش له 262 یاریدا 242 گۆڵی تۆماركرد.
نازناوه تاكه‌كه‌سیه‌كانی:
- گۆڵكاری خولی هه‌نگاری له ساڵانی (1947، 1949، 1950، 1953)
- گۆڵكاری خولی ئیسپانی (پیچیچی) له ساڵانی (1959، 1960، 1962، 1963)
- باشترین یاریزانی جامی جیهانی 1954
- باشترین یاریزانی ئه‌وروپای سه‌ده‌ی بیسته‌م
- باشترین یاریزانی هه‌نگاری سه‌ده‌ی بیسته‌م
- تۆپی زیویی رۆژنامه‌ی (فرانس فوتبۆڵ)ی ساڵی 1960
- پێڵاوی زێڕینی جیهانی ساڵی 1948 (50 گۆڵ)
له ساڵی 1962 ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی وه‌رگرت و 4 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامدا كه 3 یاریان له جامی جیهانی 1962دا بوون، به‌ڵام پوشكاش له تۆماركردنی گۆڵدا شكستی هێنا و نه‌یتوانی هیچ گۆڵێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامبدات.
پوشكاش له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا له ساڵی 1967 كۆتایی به ژیانی وه‌رزشی هێنا و بوو به راهێنه‌ر به‌ڵام نه‌یتوانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
له ساڵی 2006 له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا به نه‌خۆشی (نیمۆنیا) گیانی له‌ده‌ستدا، وه‌ك رێزلێنانێك بۆی شه‌قامێك و یاریگایه‌ك به ناوی ئه‌وه‌وه ناونراون.
346919577/puska