بابهت: بەوێنەوە: دەرهێنەری فیلمی “ژیانی محەمەد” دەستگیر کرا
بەوێنەوە: دەرهێنەری فیلمی “ژیانی محەمەد” دەستگیر کرا
پۆلیسی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس، دەرهێنەری ئەو فیلمەی دەستگیرکرد کە تیایدا سووکایەتی بە ئاینی ئیسلام و پێغەمبەر محەمەد د.خ کردبوو و بووە هۆی توڕەکرد موسڵمانانی جیهان.
لۆس ئەنجلۆس تایمز، هەر ئێستا بڵاویکردەوە “دەرهێنەری ئەو فیلمەی کە تیایدا دژایەتی ئاینی ئیسلام دەکات لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا”.
هەمان سەرچاوە بڵاویکردۆتەوە “پۆلیسی ئەمەریکا لیکۆڵینەوە لەگەڵ دەرهێنەری فیلمەکە دەکات و پێ دەچێت سزا بدرێت”.
دەرهێنەری فیلمەکە ناوی “ناکۆڵا” یەو بە ڕەچەلەک جولەکەیەو خەڵکی ئیسڕائیلە.
بڵاوکردنەوەی فیلمێکی سینەمایی لە ئەمەریکا لە ١١ ی ئەم مانگە (ئەیلول/سێپتێمبەر) لە بارەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کە تیایدا بە ئاشکرا سووکایەتی پێکرابوو، بووە هۆی توڕەبوونی موسڵمانانی جیهان و کاردانەوەی خێراشی لێ کەوتەوە، دیارترینیان کوشتنی باڵوێزی ئەمەریکا لە لیبیا لە لایەن موسڵمانان.
(کوردمیلۆدی)
[/center]