بابهت: ((( گەنجێک ئابروی پاراستم )))
بةراستي ئةم جيروكة كرياندمي سبحانءالله
[size=16][center]
تکایە بیخوێنەوە زۆر بەسوودە تا زیاتر خەلکی بێ ئابرو بناسیت
گەنجێک بەسەرھاتی خۆی دەگێرتەوە و دەلێت :
ڕۆژێکیان بەرەو ماڵ دەگەڕامەوە، لە ناکاو سەیارەکەم لەکار کەوت منیش لەسەر شەقامەکە ڕاوەستام نەمدەزانی چی بکەم!
بیرم کردەوە سەیارەکەم جێبھێڵم و تەکسیەک بگرم و بچمەوە مالەوە بەیانی بێمەوە، ئینجا ئەوکات چارەسەری سەیارەکەم بکەم،
لەو بیرکردنەوەنەدابووم تەکسیەک بەوێداھات، منیش دەستم لێ بەرز کردەوە و ڕاوستا و سەرکەوتم لەگەڵیدا، من ھەر وەک عادەتی خۆم بێ دەنگ دانیشتم،
کابرای سایەق ووتی: جەنابت چ کارێک دەکەی؟
ووتم: لە کارگەیەک کار دەکەم.
ووتی: مانگانە چەندت ھەیە؟
ھەر لە خۆمەوە ووتم، ھەزاروو دووسەد دینار.
ووتی: دەنا من مانگانە پێنج ئەوەندەم ھەیە.
ووتم بەچی؟و چۆن؟
ووتی: بە عارەق.. بە ئافرەتی جوان.. بە حەشیشە.. ئایا دەتەوێت؟
ئەلبوومێکی لەبن گوشینی سەیارەکەی دەرکرد پێی دام، کردمەوە بینیم وێنەی ئافرەتە.
ووتی کامەت دەوێت ھەڵیبژێرە.
منیش ئەلبوومەکەم پەڕە پەڕە ھەڵدەدایەوە، چاوم کەوتە سەر ئافرەتێک کە لە جوانی رووخسار وێنەی نەبوو
پێم ووت: ئەمەم دەوێت.
ووتی: ئەوە بەوەندەیە، بە ھەرحاڵ ڕازیم کرد بە پارەیەکی دیاری کراو..
ووتی دە باشە ماڵتم پێنیشاندە، منیش بردمە بەر دەرگای شوقەکەم.
ووتم بیھێنە ئێرانە.
ژمارەی تەلەفۆنی لێ وەرگرتم و ھی خۆشی پێ دام.
ووتی بەیانی بۆت دەھێنمە ئێرانە.
بەڵی: کە چوومەوە ھەر لە خەیاڵی ئەم ئافرەتدا بووم، ئارامم لێ ھەڵگیرابوو، بەردەوام چاوەڕوانی تەلەفۆنم دەکرد دەبێت کەی بیھێنێت! بۆ نەھات!لە ناکاو زەنگی تەلەفۆن لێیدا، بینیم سایەق تەکسیەکەیە.
ووتم: ھێناوتە یان نا؟
ووتی: تۆ پارەکەت ئامادە کردووە کە لە سەری پێک ھاتبووین؟
ووتم: بەڵی.
ووتی وەرە دەرەوە دەرگا بکەوە.
کە چووم دەرگام کردەوە بینیم وا ئافرەتەکە لە ناو تەکسیەکەیە.
ووتی: سەرەتا پارەکەم بدێ.
منیش پاەرەکەم دایەو ئەویش ئافرەتەکەی پێدام.
ئافرەتەکەم ھێنایە ژوورەوە دانیشت، سەیرم کرد
ووتم: ماشااللە چەندە جوانی!!
من ھەر لە جوانیەکەیم دەڕوانی، بەڵام شتێکی زۆر سەیرم لێ بەدی دەکرد!
دەمبینی ئەم ئافرەتە نوقەی لێوە نایەت، وا پێ دەچوو زۆریان لێکردبێ ھێنابیان.
پێش نەدەچوو ئەم ئافرەتە بێ ڕەوشت بێت، یان پێویستی بە پارە بێت، بە ئافرەتێکی خانە دان دەچوو، بە ھەر حاڵ پێم ووت: ئەوە چیتە وا ھەست دەکەم پەشۆکاوی؟
ووتی: نا..نا ھیچ نییە.
کە ئەم ئافرەتەم بەم شێوەیە بینی ڕابواردنەکەم ھەر لە بیر نەما.
بەڵکو ھەر بیرم لە کێشەی ئەم ئافرەتە دەکردەوە. ئەو ئافرەتەش بێ دەنگ دانیشت بوو نوقەی نەدەکرد. ئەم دیمەنە وای لێکردم کە دڵنیابم بە زۆر ھێناویانە.
پێم ووت: من وا دەبینم کە تۆیان بە زۆر بۆ من ھێناوە، بەڵام تۆ لێم دەشاریتەوە، پێم بڵی کێشەی تۆ چییە؟
ئافرەتەکە کە گوێی لەم قسانەم بوو بینیم کەمێک ئارام بۆوە، بەڵام ترسێکی ھەر پێوە دیار بوو .
پێم ووت: کێشەی خۆتم پێ بڵی پەیمان بێت بە کەس نەڵیم و یارمەتیشت بدەم.
کە وام گوت ئافرەتەکە لە پڕمەی گریانی دا.
منیش خۆم پێڕانەگیرا دەستم کرد بە گریان بە جۆڕیک کە ئەوەندە تووڕە بووم ھەموو جەستەم دەلەرزی، وەکو ئەوە کە خوشکمە و چەند ناپیاوێک ستەمیان لێکردوە.
بە ھەرحال دانم بە خۆما گرتوو و ئەویشم ھێور کردەوە.
پێم ووت دە کێشەکەی خۆتم بۆ باس بکە، خوا شایەت پەیمانت پێ دەدەم چارەی بکەم.
ئافرەتەکە دەستی کرد بە قسەکردن و ووتی: من ئافرەتێکم نزیکەی ساڵ و نێوێکە شوم کردووە.
ڕۆژێکیان پێش ئەوەی پیاوەکەم بچێتە کار پێم ووت: ڕێگام پێدەدەی بچمە بازار بۆ دووکانی فڵان کەس، تاکو ھەندی شت و مەک بکڕم؟
پیاوەکەم ووتی: بۆ ڕێگات نادەم فەرموو.
منیش بەیانی چوومە سەر شەقام دەستم لە تەکسیەک ڕاگرت، ئەم سایەقە بوو کە تازە منی بۆ تۆ ھێنا.
پێم ووت: بمگەینە بازار.
بەڵام خۆزگە بمردمایە نەک بچوومایە بازار، نازانم چیان بەسەر ھێنام، کاتێک بە ئاگا ھاتمەوە بینیم من بە ڕووتی لە ژوورێک لە سەر قەڕوێڵەیەکدامە. کابرای سایەق و ھاوڕێیەکەی چیان پێ خۆش بووە لەگەڵ مندا کردبوویان.
منیش ھاوارم کرد ئەوە چیدەکەم لێرانە نا پیاوانە چیتان بەسەر ھێنام!
بە گریانەوە پۆشاکەکەم لە بەر کردوو ھەر بەردەوام بووم لە گریان، زۆر پەرێشان بووم نەمدەزانی چی بکەم!
بیرم لە پیاوە بەستەزمانەکەم دەکردەوە کە بزانێ من وام بە سەر ھاتووە دەبێت چی بکات، بیرم لە دوا ڕۆژ و خانەوادە و دایک و باوک و خوشک و براکانم دەکردەوە.
بەڵام کابرای سایەق بیرکردنەوەکەی لێ بچراندم.
ووتی: بیر لە ھیچ شتێک مەکەوە بە ھەموو جۆریک وێنەکەمبە ڕووتی گرتووی، کەوابوو بیر لە ھیچ مەکەوە چیم پێ ووتی بە گوێم بکە.
بەڵی: پاشان پێی ووتم، خۆت کۆ بکەوە با بت بەمەوە ماڵی خۆتان، سواری سەیارەکەی کردم و بردمیەوە بەرەوە ماڵ ،
جا کاتێک ویستم دابەزم پێی ووتم: ھانی ئەم ژمارە تەلەفۆنە بگرە کە گەیشتیەوە ماڵ خێرا تەلەفۆنێکم بۆ بکە، ئەگەر نا ئەوە وێنەکانت لە سەر دەرگای ماڵەکەتان ھەڵدەواسم،
کە گەیشتمەوە ماڵ تەلەفۆنم بۆ کرد ئەویش ووتی: من ھیچم لە تۆ ناوێت تەنھا ھەولدە کە تەلەفۆنم بۆ کردی وەرە دەرەوە لەگەڵم ئەگەر نا بۆ خۆت دەزانی.
یەکەم جار لە دڵی خۆم ووتم: دەی جارێ پێی دەڵیم باشە تاکو ئابڕووم نەبات ، بەڵام پاشان کە تەلەفۆنی بۆ کردم وەڵامی نادەمەوە،
بەڵام ئااااخ!
جا کاتێک پیاوەکەم ھاتەوە لێمی پرسی ، ئەری چوویە بازار؟
نەمزانی چ وەڵامێکی بدەمەوە، لە دڵی خۆمدا ووتم باشە بە سەرھاتەکەی بۆ باس بکەم!
بەڵام من لە ئابڕۆ و دوا ڕۆژی ھاوسەرگیریمان دەترسام.
وەڵامم دایەوە نەخێر ، نەچووم.
پێم ووت : خواردنی مەغریبت بۆ بێنم؟
ووتی: نا کەمێک ماندووم دەچم دەخەوم.
پیاوەکەم چوو بخەوێت، بەڵام من نوقم ببوم لە لەگەڵ خەیاڵ ھەر ئەوەندەم زانی زەنگی تەلەفۆن لێیدا، ھەڵم گرت کابرای سایەق بوو منیش تەلەفۆنەکەم لە سەری داخست،
دیسانەوە لێیدایەوە منیش دیسان لە سەریم داخست، بۆ جاری سێیەم ھەڵم گرت!
پێی ووتم: خانم بڕۆ سەیری وێنەکانت بکە لە سەر دەرگای حەوشەکەتان.
بەپەلە چوومە دەرەوە ئااااااااااای چیم بینی!!!
بینیم جۆرەھا وێنەی ڕووتی منی ھەڵواسیوە لە سەر دەرگاکەمان، ھەر بەپەلە ھەموو وێنەکانم لێکردەوە و دڕاندم.
ئەم جارەیان لە ترسان چاوەڕیم دەکرد تەلەفۆن بکات تاکو وەڵامی بدەمەوە،
بەڵی ئەو گورگە تەلەفۆنی بۆ کردم ووتی دەبێت بێێیت بیریش لە ھەڵاتن نەکەیتەوە.
پێم ووت: دەترسم پیاوەکەم گوێی لێبێت و ھەڵسێ، من ئافرەتێکم شووم کردووە تکات لێ دەکەم وازم لێبێنە چەند پارەت دەوێت پێت ئەدەم بەس وازم لێ بێنە.
ووتی ئەگەر میلیونێکیشم بدەیتی ڕازی نابم.
ووتی: گوێ بگرە بەیانی شەوەکەی دێم دەتبەم.
ووتم: ناتوانم چونکە پیاوەکەم لە ماڵە.
بە ھەرحاڵ لەگەڵم ڕێکەوت کە پیاوەکەم چووە کار ئینجا بمبات.
لەوکاتیەوە تا ئێستا دوو مانگە بومەتە دیلی دەستی ئەو دڕندەیە ، کێ داوای منی لێ بکات بەو شێوازە ئەمبات بۆلای،
پارەکەشی بۆ خۆیەتی یەک فلسی بۆ من نییە، ئا ئەوە کێشەی منە کە نازانم چی بکەم!
ئەحمەد دەلێت: کە گوێم لەم قسانە بوو دەستم کرد بە گریان ،وەک گرکانێک لە ناخم دایە، خەریک بوو لە توڕەیدا گیانم دەرجێت
پێم ووت: ئەو کارەبۆ من لێگەڕی من چارەسەری دەکەم بە مەرجێک، من چیم پێ ووتی بە گوێم بکەی، پەیمانیش بێت ئەم کارە لای کەس ئاشکرا نەکەم.
پاشان بەڕێم کردەوە بۆ ماڵی خۆیان .
کاتێک ئافرەتەکە ڕۆیی زۆر ڕقم ھەڵسابوو لە کابرای سایەق، بەو شەوە نەمدەزانی چی بکەم!!
کێشەی ئەو ئافرەتە زۆر کاری تێکردم، بۆیە خۆم بێ نەدەوەستا لە گریان من لە ژیانمدا بەم شێوەیە نەگریابووم.
بەڵی: بەدەم گریانەوە داوام لە خوا دەکرد کە ئەم ستەمەی لەو ئافرەتە کراوە بۆی داپۆشی و بڵاو نەبێتەوە ئابڕووی بچێت.
بە کۆل دەگریام نەمدەزانی چی بکەم!
دەستی تەوبە و پەشیمانیم بەرز کردەوە بۆ خوا گوتم خوایە گیان لە ئێستاوە دەرگای رەحمەتی خۆتم لێبکەوە لەبەردەرگات وەستاوم ئەزانم جگە لەتۆ کەسێک نیە لە دەرگای بدەم ،
دووعای دووەمم ئەوەبوو خودایە کێشەی ئەو ئافرەتە داماوە چارەسەر بکە ئەوانەی ستەم یان کردوە بە سزایی خۆیان بگەن
بەم شەوە کە کاتژمێر (٣)ی شەو بوو ئۆقرەم لێ ھەڵگیرا بوو خەوم لێ نەدەکەوت،
بۆیە ھەڵسام چوومە دەرەوە نەمدەزانی چی بکەم لە ناوکاو شتێک بە خەیاڵم داھات،
لە دڵی خۆمدا ووتم: دەچمەوە دەخەوم پاشان کارەکە جی بە جێ دەکەم.
جا کە چوومەوە لە بەر بیرکردنەوە ھەر خەوم لێ نەدەکەوت، بۆیە بەو شەوە ھەڵسام دەستم کرد بە شەونوێژ ، پاشان نوێژی بەیانیشم کرد ، لە ژیانی خۆمدا ئەوە یەکەم جارە نوێژم کردبێت، داوام لە خوا کرد کە یارمەتیم بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ئافرەتە.
دوای ئەوە بەیانی ڕۆژ ھەڵات ھەڵسام ئەم شتەی بە خەیاڵم داھات چی بەجێی بکەم، بە بیرم داھات بچم بۆ لای یەکێک لەو مامۆستا ئاینیە ناسراوە دڵسۆزانەی شارەکەمان، دەزانن ئەو مامۆستایە کێیە؟ ئەگەر بزانن بڕوام پێناکەن!
ئەو مامۆستایە ئەو کەسەیە کە کاتێک من کاری لاساریم داکرد و چاوچاوانێم دەکرد، ئەو مامۆستایە ئامۆژگاری دەکردم.
ھەر بۆیەش من زۆر ڕقم لە مامۆستایە دەبۆوە بە جۆڕیک خۆزگەی مردنیم دەخواست.
کە چوومە نوسینگەکەی لە وێنەبوو ووتم: مامۆستا لە کوێیە؟ ووتیان دەرچووە.
ووتم: کارێکی زۆر گرنگم پێیەتیکە ژیانی کەسێکی پێوە بەندە ئەوانیش تەلەفۆنیان بۆ کرد ، ئەویش بەپەلە گەیشتە ئەوێ.
لە سەیارەکەی دابەزی چاوی بە من کەوت ووتی بەخێر بێیت.
بڵێ کێشەکەت چیە؟ چیت بەسەر دا ھاتووە؟
پێم ووت: کارێکی زۆر گرنگم پێتە، ئەویش ژیانی کەسێکی پێوە بەندە ئەگەر جەنابت چارە سەری بکەی.
ووتی: بڵی خێرە ان شاء اللە.
ووتم: ناوە اللە . شەرە.
مامۆستا پەنای بە خوا گرت ووتی: تۆ چیت دەوێت؟
پاشان بەسەرھاتی خۆم و ئافرەتەکەم ھەمووی بۆ گێڕایەوە بەڵام ئەو گومانی لە قسەکانم ھەبوو چونکە من زۆر خراپ بووم،
ھەر بۆیە دەستم کرد بە گریان ووتم: واللە ڕاست دەکەم.
ووتی: دە باشە ئێستا چی دەکەیت؟!
ووتم پێش ھەموو شتێک من مەرجێکم ھەیە ئەگەر نا یارمەتیت نادەم.
ووتی: مەرجەکەت چیە؟
ووتم: نامەوێت کەشەی ئەو ئافرەتە بڵاو ببێتەوە و بگاتە پیاوەکەی و خزم و کەسی.
ھەر پرسیارێک و ھەر شتێکت ویست بە من بڵی من جێ بەچێی دەکەم بەیوەندیتان بە ئافرەتەکەوە نەبێت.
ئەویش پەیمانی پێدام کە وا بکات کێشەی ئەو ئافرەتە بڵاو نەبێتەوە.
بەڵی: وا ڕێکەوتین تەڵە بۆ کابرای سایەق دابنێێن و بخەینە داوەوە و بیگرین منیش تەلەفۆنم بۆ ئافرەتەکە کردوو باسەکەم تێگەیاند و پێم ووت کاتژمێر ئەوەندە وەرە.
بەڵام ئەو ھەر دەترسا دەیووت تکات لێدەکەم وامەکە کارەکەم لێ بڵاوببێتەوە.
ووتم: وا دابنێ لە برات زیاترم، پەیمانت پێدەدەم کە کێشەکەت ئاشکرا نەبێت.
پاشان ووتم: ئاگادار بە شەونوێژ لە بیرنەکەی چونکە شەوان خوای گەورە دێتە ئاسمانی دونیا و دەفەرمووێ: کەسێک ھەیە دوعای بکات و دوعاکەی قبوڵ بکەم؟!
کەسێک داوای شتێک بکات پێی ببەخشم؟١
ئافرەتەکە زۆر بەم قسانە کاریگەر بوو. بۆیە دەستی کرد بە گریان.
ووتی: ئێستا دڵنیام کە تۆ ھەوڵدەدەی یارمەتیم بدەی، خوا سەرفرازت بکات چیت داوا کرد چی بە جێی دەکەم.
منیش ئەو کاتەی دیاریمان کرد تەلەفۆنم بۆ سایاقەکە کرد و پێم ووت: ئەلوو .. چۆنی .. باشی
ووتی: الحمداللە باشم ، ئەی تۆ؟
ووتم: ئەو ئافرەتەی ئەو ڕۆژە بۆت ھێنام ئەو ئافرەتەم دەوێت کاتژمێت (١٠)ی شەو بۆم بێنە ماڵ.
ووتی: باشە بە سەر چاو بەڵام پارەکە ئامادە بکە.
من و مامۆستاش پۆلیسمان لێ ئاگادار کردەوە، کابرای سایەق لە کاتی دیاریکراو ھات کە سەیارەکەی ڕاگرت، منیش لێی نزیک بوومەوە، ئەوکات دەست بەجی پۆلیش دەوریان گرتین، مامۆستا و دوو پۆلیش ھاتن ئافرەتەکەیان برد، کە دیتم ئافرەتەکەیان برد لە دڵی خۆمدا ووتم: ئەوە چیە ئەی مامۆستا پەیمانی نەدامی کێشەی ئافرەتەکە بڵاو نەبێتەوە!
ئەی بۆچی بردیان؟!
پاشان پۆلیس من و کابرای سایەقیان بەرەو بنکەی پۆلیس برد، کاتیک گەیشتینە بنکەی پۆلیس سەیارەکەیان پشکنی ئەلبوومێک وێنەی ئافرەت و مخەدارات لە سەیارەکە دابوو لە ناو مۆبایلەکەشی چەندان ژمارەی تەلەفۆنی ئافرەتیان دیتەوە، پاشان ئەفسەرەکە بانگی کردم بە بیانووی ئەوەی لێکۆڵینەوەم لەگەڵدا بکات،
کە چوومە لای ئەفسەرەکە مامۆستاش لە وێ بوو.
منیش لە مامۆستا نزیک بوومەوە بە چرپەوە پێم ووت: تۆ پەیماندت نەدامێ کێشەکەی ئاشکرا نەبێت.
ووتی: دڵنیابە بە وا ئافرەتەکە لە ماڵی خۆیەتی بەبێ ئەوەی کەسیش پێی بزانێت، ئەگەر دڵنیاش نیت تەلەفۆنی بۆ بکە، منیش تەلەفۆنم بۆ کرد بە ترسەوە ووتی: ئەلوو .. ئەلوو.
پێم ووت: کێشەکەت کۆتایی پێھات. لەمەودوا پەڕەیەکی سپی ھەڵدەوە. ئەم جارەیان ئاگاداری خۆت بە، ئەویش بێ دەنگ گوێی بۆ گرتبووم، مامۆستا و ئەفسەرەکەش لەوێ بوون گوێیان لێبوو، پاشان پێم ووت: لە مەودوا شەڕەفی پیاوەکەت بپارێزە.
ئامۆژگاریت دەکەم پەیوەست بێت بە شەو نوێژەوە ئاگاداری بە، دوعای خێرم بۆ بکە بۆ ئەو کەسانەش کە یارمەتیان دای ئەفرەتەکە کە گوێی لەم قسانەم بوو خۆی پێڕانەگیرا دەستی کرد بە گریان دەستی کرد بە دوعا کردن بۆ من و دایک و باوکم و ئەوانەی یارمەتییان داوە.
منیش فرمێسک لە چاوەکانم وەستا بوون دەمێک سەرم داگرت، پاشان ھەڵسام دەست و سەری مامۆستام ماچ کرد، ئەویش دۆعای خێری بۆ دەکردم.
بەڵی منیش لەو ڕۆژەوە تەوبەم کردووە و گەڕامەوە بۆ باوەشی ئیسلام، بە جۆرێک کە پەیوەستم بە دینی خواوە و ھەموو فەرزو سونەتێک ئەنجام دەدەم و شەونوێژ دەکەم سوپاس بۆ خوا.
پاشان کابرای سایەق دانی بە تاوانەکانی نا کە کۆمەڵێکن پێک ھاتوون لە (٨٥) کەس ھەموویان ئەمە کاریانە کە بەم شێوەیە ئابڕوو و نامووسی ئافرەتی موسڵمان لە کەدار دەکەن و ئارەق و تیلیاکیش دەفرۆشن
به خؤ ش حا ليه وه وه ر كيرا وه
[/center][/size]
[/center]