بابهت: لەدوكانێكی فرۆشتنی جلوبەرگی ئافرەتان ئاشكرا دەكرێت
سلێمانی؛ كامێرا لەدوكانێكی فرۆشتنی جلوبەرگی ئافرەتان ئاشكرا دەكرێت
جوانڕۆ محەمەد /hawlati.co
لەمۆڵی كوردسیتی شاری سلێمانی، كامێرا لەدوكانێكی فرۆشتنی جلوبەرگی ئافرەتاندا دادەندرێتو ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەی تایبەتی قایمقامیەتەوە ئاشكرادەكرێت، هەروەها چەندین سەرپێچی تەندروستیش لەدوكانی خواردەمەنی مۆڵەكە تۆمار دەكرێن.
عوسمان ئەبو بەكر سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمرۆ دووشەممە 1-10، بەسایتی هاوڵاتی راگەیاند لەسەردانێكی لیژنەكانیاندا، بۆ مۆڵی كوردستی لەشاری سلێمانی، بۆیان دەركەوت یەكێك لەدوكانەكانی ئەو مۆڵە كە تایبەتە بەفرۆشتنی پۆشاكی ژنان، كامێرا لەژوری خۆگۆڕینی ژناندا دانرابوو.
عوسمان وتی “دەستبەجێ خاوەنی دوكانەكە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراو دەست بەسەر كامێراو كەلوپەلەكانی تریشدا گیرا”.
لەبارەی دوكانی خواردەمەنی پیتزا هۆتی هەمان مۆڵیشەوە، وتی “چەندین سەرپێچی تێبینیكران وەك دانانی موادی خۆراك لەناو تەوالێتو دروستكردنی خواردەمەنی لەساڵۆنی مۆڵەكەو داپۆشینی گۆشتی مریشك بەعەلاگەی خۆڵی گەورە”.
[/center]