1

بابه‌ت: منداڵبوونی‌ متوربه‌یی(التلقیح الصّناعی‌ّ)له‌ڕوانگه‌ی‌ شه‌ریعه‌ته‌وه‌؟

[center]https://fbcdn-sphotos-a-a.akamaihd.net/hphotos-ak-snc7/579720_153592921452248_1012636954_n.jpg[/center]

[center]منداڵ بوونی‌ متوربه‌یی ( التلقیح الصّناعی‌ّ ) له‌ ڕوانگه‌ی‌ شه‌ریعه‌ته‌وه‌ چۆنه‌؟



مامۆستا ئه‌بوبه‌كری‌ سدیقی‌ وه‌لاَمی‌ ئه‌م پرسیاره‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌


منداڵ بونی‌ متوربه‌یی واته‌ : به‌ده‌ستهێنانی‌ منداڵ له‌ غه‌یری‌ ڕێگه‌ی‌ جوتبونی‌ پیاو له‌گه‌ڵ ژندا .
حوكمه‌كه‌ی‌ : له‌ كتێبه‌كاندا حه‌وت جۆریان باسكردوه‌ , له‌و حه‌وت جۆره‌ ته‌نها دوانیان زانایانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ خۆمان و له‌گه‌ڵ بڕیاری مه‌جمه‌عی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌ كه‌له‌ ئوردن له‌ ساڵی 1986 ز دا دراوه‌ ته‌نها بڕیاریان له‌سه‌ر دروست بوونی‌ ئه‌و دوانه‌یان داوه‌ و پێنجه‌كه‌ی‌ تریشیان به‌ حه‌رام داناوه‌ ئه‌و دوانه‌ش ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م : ئاوی‌ پیاوه‌كه‌ ( نگفه‌ ) و هێلكۆكه‌ی‌ ژنه‌كه‌ ده‌یان هێنی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ متوربه‌ ( تلقیح ) ده‌كرێن و ئه‌نجا ئه‌م متوربه‌ كراوه‌ ده‌خرێته‌ ناو منداڵدانی‌ ( رحم ) ژنه‌كه‌وه‌ .
دوهه‌م : تۆوی‌ پیاوه‌كه‌ ( بژره‌ ) ده‌هێنی و ده‌یخه‌یته‌ ناو منداڵدانی‌ ( رحم ) ژنه‌كه‌وه‌ و له‌ ناویدا متوربه‌ ده‌كرێت.
ئه‌م دوو به‌شه‌ فه‌توای‌ له‌سه‌ر دراوه‌ و دروسته‌ و هیچ گرفتی‌ نیه‌ وه‌كو باسمان كرد به‌لاَم پێنج به‌شه‌كه‌ی‌ تری‌ كه‌ پێویست به‌باسكردن ناكات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌وحه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌[/center]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: منداڵبوونی‌ متوربه‌یی(التلقیح الصّناعی‌ّ)له‌ڕوانگه‌ی‌ شه‌ریعه‌ته‌وه‌؟

دەســـــــت خـــــــۆش بـــــۆ ئەم زانیاریــــە خـــــوا پاداشــــتى چاکــــەت بداتــــــەوە