بابهت: حوكمی شەرعی دەربارەی پرسە چی یە؟
پرسە سوننەتە (مستحب)ە، بەڵام كە ئامانجەكەی خۆی بپێكێت مەبەستت ئەوە بێت كە دڵنەوایی خاوەن مردوو بكەیت هانی بدەیت كە ئارام بگرێت، چاوەرێی پاداشت بێت ان شاء الله، دوعا بۆ مردووەكەی بكەیت ئەوە سوننەتە، بەڵام ئەو شێوەیەی كەئێستا هەیە كە لە مزگەوتدا دادەنیشن بۆ نموونە سێ رۆژ یان دوو رۆژ وە كەسێك دێت قورئان دەخوێنێت وە فاتحە هەدیە دەكرێت خواردنی تێدا دروست دەكرێت و وە خاوەن مردوو زۆر هیلا دەبێت سێ شەوو رۆژ ئیسراحەتیان لێ هەڵ دەگیرێت ئەوە كارێكی بێ شەرعی و پێچەوانەی سوننەتە و, (كنا نری اجتماع لأهل المیت وصنع طعام من نیاحة) نیاحەش یەكێكە لە تاوانە گەورەكان. هاوەڵان رەزای خوایان لێ بێت ئەو شێوەیان بە تاوانی كەورە داناوە، نیاحە واتە هاوار كردن و گریان و لە خۆدان.
والله اعلم
لةلايةن مامؤستا عبداللطيف احمد وةلام دراوةتةوة.