1

بابه‌ت: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: قسەی لەو جۆرەم نەکردووە!

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بۆ پەیجەکەمان: قسەی لەو جۆرەم نەکردووە !
https://fbcdn-sphotos-g-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn1/s480x480/65363_446859198695707_1612389337_n.png

دوای ئەوەی وا بڵاوکرایەوە کە گوایە لە دیمانەیەک لەگەڵ خەندان بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتویەتی "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌، کردنه‌وه‌ی‌ مه‌لهایه‌"

لە لێدوانێکی تایبەت بە پەیجەکەمان بەڕێز عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری هەولێر ڕایگەیاند ئەو قسانە دوورە لە ڕاستیەوە و قسەی لەو جۆرەی نەکردووە .

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند لە دەرەوەی دیمانەکەدا گفتوگۆیان لە بارەی ڕەوشی لەشفرۆشان لە ووڵاتانی دەوروبەر کردووە و هیچ نمونەیەکیشی بە هەولێر نەهێناوەتەوە بەڵام ئەوان بێ گوێدانە ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی ئەو قسانەیان هەڵبەستووە.

تەلعَەت بەشێکی تری دیمانەکەش بە درۆ دەخاتەوە کە گوایە ئەو پشتگیری لێدانی ڕۆژنامەنوسانی کردبێت و دەڵێت "هەموو ڕۆژنامەنوسانی هەولێر شایەدی ئەوەن لە ماوی 6 ساڵی کارکردنم وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە زۆرترین کارئاسانیم بۆ ڕۆژنامەنوسان کردووە و تا ئێستا یەک ڕۆژنامەنوسیش بچوکترین گلەیی لەو بارەیەو لێم نیە "

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: قسەی لەو جۆرەم نەکردووە!

برام مه‌جبوره‌ وابڵیت ، هه‌رچه‌ند من به‌ ڤیدیۆ نه‌مبینیوه‌ به‌ڵام  باوه‌ر ناکه‌م ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌نوسانه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ شتی وابنوسن ئه‌گه‌ر وانه‌بێت

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

3

وه‌ڵام: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: قسەی لەو جۆرەم نەکردووە!

به‌ڵام ماڵپه‌ری خه‌ندان وتی به‌ تۆماری ده‌نگ لامانه‌ .ئه‌توانین به‌ فایلێكی ده‌نگی بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌ .

ئه‌م  كه‌سه‌ واتا عبدالخالق طلعت ،ئه‌وكات له‌ ئاسایش مدیر تعقیقات بوو به‌ هه‌زاران بۆكسی و كێبلی له‌ موسڵمانان داواه‌ ،جا وته‌ی ئاوا چی یه‌ بڵێت ،ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووا هه‌لێری ئه‌كرده‌ مه‌لهه‌خانه‌ ،له‌كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و بۆی گێرامه‌وه‌ كاتێ گیرابوو له‌ ئاسایش ،وتی ئه‌م عبدالخالق طلعته‌ به‌ هه‌زاران كفریشی ئه‌كرد .

4

وه‌ڵام: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: قسەی لەو جۆرەم نەکردووە!

خوا هیدایەتی بدات.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

5

وه‌ڵام: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: قسەی لەو جۆرەم نەکردووە!

من تائێستا هیچی خراپم لێ نه‌دیوه‌ وه‌ک خۆم به‌بروایی من هه‌ولێر به‌که‌سانی وا سه‌قام گیره‌ کاک شه‌ره‌فخان ئاسایش خۆ وه‌ک پۆلیس نیه‌ به‌لکو ده‌توانێ لێت بدات

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: قسەی لەو جۆرەم نەکردووە!

K O S R A T نووسی:

من تائێستا هیچی خراپم لێ نه‌دیوه‌ وه‌ک خۆم به‌بروایی من هه‌ولێر به‌که‌سانی وا سه‌قام گیره‌ کاک شه‌ره‌فخان ئاسایش خۆ وه‌ک پۆلیس نیه‌ به‌لکو ده‌توانێ لێت بدات

جا تۆ ئاگات له‌ چی یه‌  ،ھھھھھھھ پێكه‌نینم دێ به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ڵێن هه‌ولێر سه‌قامگیره‌ smileكه‌سێ نه‌ماوه‌ له‌ هه‌ولێر تۆزێ بۆنی ئیسلامی لێبێت ،تا ئێستا به‌ هه‌زاران كێبل و شاق و شولاقی به‌ده‌ستی ئه‌م كافره‌ مل هورانه‌ نه‌خواردبێ .كه‌سی وا ئه‌ناسم ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ بووه‌ یان ریشی هێشتۆته‌وه‌ و هاتوچۆی مزگه‌وتی كردوه‌ ،له‌ زیندانی ئه‌م كافرانه‌ سێكسی له‌گه‌ڵ كراوه‌ ،له‌به‌ر باری ئه‌منی نه‌بێت ناو ئه‌دره‌سی كابرا هه‌موو ئاشكرا ئه‌كه‌م له‌م یانه‌یه‌ به‌ڵام ،ئه‌وه‌ بۆ ڕۆژی دوای لێی گه‌ڕاوین ،كه‌سێ ئه‌ناسم قه‌سه‌م به‌ خوا هیچی له‌سه‌ر نه‌بووه‌ ساڵێك له‌زیندانی ئه‌م كافرانه‌ بووه‌ ،وتیی ئه‌م عبدالخالق طلعته‌ یه‌ك بۆكسی لێدام قه‌سه‌م به‌ خوا وتی پاش چه‌ن مانگ شوێنه‌كه‌ی ئه‌یه‌شا ، هه‌ر هه‌مان كه‌س لێیدراوه‌ ئێستا ئێسكه‌كانی بن شه‌پیلكی تێك چووه‌ (خه‌شی هێناوه‌ )  .
له‌و ڕۆژانه‌ بابه‌تێكم خوێندوه‌ كه‌سێ له‌شه‌ری برا كوژی گیرابوو كه‌ كه‌سه‌كه‌ سرایه‌وه‌ بوو ،نوسی بووی له‌ ئاكرێ گیرا بووم ،ده‌رزیه‌كیان لێداوم ئێستا له‌ پیاوه‌تی كه‌وتومه‌ ،تا ئێستا هه‌موو دكتۆره‌كانی كوردستان و توركیاو ئێرانی كردوه‌ چاره‌ی نه‌بووه‌ ،ئێستا چۆتی سوید به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن ،وتی ئێستا پاتریه‌كیان له‌ ڕانی به‌ستاوم بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕێژه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ چه‌نه‌ له‌له‌شم .

برام تۆ پارتی  دیفاعیان لێمه‌كه‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵوان حیساب ئه‌كرێی له‌ ڕۆژی دوای ،ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌وان كردویتیان وه‌كو برا به‌ش ئه‌بیت له‌گه‌ڵیان ،كه‌چی تۆش ئاگات له‌ هیچ نه‌بووه‌ .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رمووێ ،كه‌سێ 70 ساڵ له‌ نێوان مقامی أبراهیم و كعبه‌ نوێژ بكات و په‌رستش بكات و ساڵ به‌پری به‌ڕۆژوو بێت ،كێی خۆشبوێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان حیساب ئه‌كرێت .

7

وه‌ڵام: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: قسەی لەو جۆرەم نەکردووە!

هههههههههه تۆ هه‌ر لۆ ئه‌فغانستان باشیت له‌گه‌ڵ رێزم لۆ به‌ڕێزت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]