1

بابه‌ت: دۆزینەوەی زانستێکی بزیشکی لە سورەتی یوسف

دۆزینەوەی زانستێکی بزیشکی لە سورەتی یوسف
(اذهبوا بقميصي هذا فألقوه على وجه أبي يأت بص...يرا واتوني بأهلكم أجمعين) صدق الله العظيم (يوسف 93)
زانایەکی میسری ٢ خەلاتی داهێنانی وەرگرت یەکەمیان خەڵاتی داهینانی ئەوروپی و دووەمیان خەڵاتی داهێنانی ئەمریکی پاش ئەوەی هەستا بە دروست کردنی قەترەی چاو بۆ چارەسەری ئاوی سپی چاوکە ئەمەشی بە وورد بو
ونەوە لە سورەتی یوسف بۆی دەرکەوتبوو.




زاناکە دەڵێت پاش خوێندنەوەی سورەتی یوسف و ووردبوونەوە لە ماناکانی و ئەو بەسەرهاتانەی بەسەر حەزرەتی یەعقوبدا هاتن و چۆن دوایی چاوی کوێر بوو،
وە چۆن دوایی بە کراسەکەی حەزرەتی یوسف چاوی حەزرەتی یعقوب چاک بوویەوە کە ئەمە هەموومان دەزانین موعجیزەیە،بەڵام من هەستم دەکرد نهێنی گەورە لە پشت ئەم ئایەتانەوەیە بۆیە سوپاس بۆ خوا لە رێی ئەم بیرکردنە قوڵانەوە بە یارمەتی خوای گەورە ئەم راستیانەم بۆ دەکەوت.




پەیوەندی دڵتەنگی بە ئاوی سپی چاوەوە:کە پەیوەندیەکی راستەوخۆ لە نێوانیاندا هەیە چونکە دڵتەنگی دەبێتە هۆی زیاد بوونی هۆرمۆنی (ئەدرینالین) کە ئەمیش دژی هۆرمۆنی (ئەنسولین)ە کە بەمەش زۆر بوونی دڵتەنگی دەبێتە هۆی زۆر بوونی ئەدریناڵین کە ئەمیش هۆکارێکی زیاد بوونی شەکرەی خوێنە کە هۆیەکە بۆ کز بوونی چاو و کە کار لەسەر کۆ دەماری چاو دەکات،ئەمە جگە لەوەی کە فرمێسک کاتی گریانیش کار لە چاو دەکات.
کە ئەم ئایەتە پیرۆزە باسی ئاوی سپی و دڵتەنگی پێکەوە گرێ داوە
"وتولى عنهم وقال يا أسفي على يوسف وابيضت عيناه من الحزن فهو كظيم" صدق الله العظيم (يوسف 84)




وە پاشان حەزرەتی یوسف کراسەەکی خۆی دا بە براکانی تا بیبەن بۆ باوکیان و بیدات بە چاویا و بە فەرمانی خوای گەورە بێتە شیفای.
وەک لەم ئایەتە پیرۆزەدا باس کراوە "اذهبوا بقميصي هذا فألقوه على وجه أبي يأت بصيرا واتوني بأهلكم أجمعين" صدق الله العظيم (يوسف 93)




قال تعالى: "ولما فصلت العير قال أبوهم إني لأجد ريح يوسف لولا أن تفندون,
قالوا تالله إنك لفي ضلالك القديم, فلما أن جاء البشير ألقاه على وجهه
فارتد بصيرا قال ألم أقل لكم إني أعلم من الله ما لا تعلمون" صدق الله
العظيم (يوسف 96 )




تۆ بڵێی کراسەکەی حەزرەتی یوسف چی تێدا بوو بێت تا بووبێت بە شیفا بۆ کوێر بوونی باوکی؟؟
گەشتینە ئەو راستیەی کە عارەقی حەزرەتی یوسف بووە،پاشان چەند عەدەسەیەکی چاوی مرۆڤمان هێناو بە نەشتەرگەری و خستمانە ناو ئارەقی مرۆڤەوە بۆمان دەرکەوت کە ئەو عەدەسانەی روون کردوەتەوە.
پاشان ووتمان بزانین هەموو پێکهاتەکانی ئارەقی مرۆڤ ئەو کاریگەریەی هەیە یان نا؟
پاسان بۆمان دەرکەوت کە تەنها یەک پێکهاتەیان ئەو کاریگەریەی هەیە بە ناوی البولينا الجوالدين،کە بەشێوەیەکی کیمیایی ئامادەمان کرد و پاش ئەوەی تاقیمان کردەوە لەسەر کۆمەڵی نەخۆشی خۆ بەخش ئەو ئاوە سپیە نەماو چاک بوونەوە بە رێژەی لە سەدا ٩٠ سوپاس بۆ خوا.




وە دەرکەوت بە شێوەی ئەزمونی کە بەکار هێنانی ئەو قەترە رۆژی ٢ جار بۆ ماوەی ٢ حەفتە ئەو سپیاییە ناهێڵێت و بینین ئاسایی دەکاتەوە،کە ئەو سپیاییە لە رەشایی چاودایە

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

2

وه‌ڵام: دۆزینەوەی زانستێکی بزیشکی لە سورەتی یوسف

kak kamaran dast xosh
ballam sarder halla bu w shweni danani babatakash halla bu awa gwastmawaw sarderishm chak krd

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: دۆزینەوەی زانستێکی بزیشکی لە سورەتی یوسف

ئێمه‌ زۆر بێ ئاگاین له‌ قورئانه‌كه‌مان. . سبحان الله‌ له‌ گه‌وره‌یی كه‌لامی خوا.

4

وه‌ڵام: دۆزینەوەی زانستێکی بزیشکی لە سورەتی یوسف

sarchwa

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg