1

بابه‌ت: *گرانبه‌ها ترین جۆری‌ قاوه‌ له‌ جیهاندا*

گرانبه‌ها ترین جۆری‌ قاوه‌ له‌ جیهاندا له‌ پاشه‌ڕۆی‌ فیل دروستده‌كرێت ..!!!

گرانبه‌ها ترین جۆری‌ قاوه‌ له‌ جیهاندا كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ هه‌زارو 100 دۆلار بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك، له‌ پاشه‌ڕۆی‌ فیل دروستده‌كرێت له‌ وڵاتی‌ تایله‌ند.

له‌به‌رایییه‌ سه‌وزه‌كانی‌ تایله‌نددا فیله‌كان هاوبه‌شی‌ ده‌كه‌ن له‌ دروستكردنی‌ به‌ناوبانگترین ‌و به‌تامترین ‌و بۆندارترین جۆری‌ قاوه‌ له‌ جیهاندا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و قاوه‌یه‌ی‌ كه‌ به‌چڵی‌ داره‌كانه‌وه‌یه‌و بۆ رۆژی‌ دوایی‌ له‌ پاشه‌ڕۆكانیان ده‌رده‌هێنرێته‌وه‌.

رۆژانه‌ هه‌ریه‌ك له‌و فیلانه‌ له‌ناوچه‌ی‌ گۆڵدن تراینگڵی‌ تایلاند، كه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ مێژوویی‌ ناودراه‌، بڕێكی‌ زۆر له‌و قاوه‌یه‌ ده‌خۆن ‌و بۆ رۆژی‌ دوایی‌ له‌پاشه‌ڕۆكانیان ده‌رده‌هێنرێته‌وه‌‌و دوای‌ پاككردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی‌ به‌تامترین ‌و بۆندارترین جۆری‌ قاوه‌ی‌ لێده‌رده‌چێت له‌ جیهاندا.

له‌ گه‌ده‌ی‌ فیلدا جۆره‌ ئه‌نزیمێك هه‌یه‌ ئه‌و پڕۆتینانه‌ تێكده‌شكێنێـ كه‌ له‌ ده‌نكی‌ قاوه‌كه‌دا هه‌یه‌، به‌وه‌ش قاوه‌كه‌ تاڵی‌ ‌و تفتییه‌كه‌ی‌ نامێنێت ‌و تامێكی‌ شیرین‌و خۆشی‌ پێده‌به‌خشێت، چونكه‌ پڕۆتینه‌كان یه‌كێكن له‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ تاڵی‌ تامی‌ قاوه‌.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: *گرانبه‌ها ترین جۆری‌ قاوه‌ له‌ جیهاندا*

یعععععععععععع

3

وه‌ڵام: *گرانبه‌ها ترین جۆری‌ قاوه‌ له‌ جیهاندا*

قاوه‌ زۆر ده‌خۆمه‌وه‌، وات كرد واز له‌ هه‌موو جۆره‌ قاوه‌یه‌ك بێنم sad هه‌واڵێكی ناخۆش بوو مه‌ریه‌م. .

4

وه‌ڵام: *گرانبه‌ها ترین جۆری‌ قاوه‌ له‌ جیهاندا*

هههه باشه‌ قاوه‌ ناخۆ م

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg