1

بابه‌ت: ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ڕۆژێک له‌ قه‌راخ ئاوێك...!

ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ڕۆژێک له‌ قه‌راخ ئاوێك دانیشتبو ، ته‌ماشای کرد دووپشکێك هات به‌ته‌نیشتیا تێپه‌ڕی و چوه‌ قه‌راخ ئاوه‌که‌ وه‌ستا ، له‌سه‌ره‌تادا ذي النون ، وایزانی که‌ ئاوده‌خواته‌وه‌ ، به‌ڵام ساتێك وه‌ستا ، که‌ته‌ماشایکرد بۆقێك له‌ناوئاوه‌که‌وه‌ ده‌رچوو به‌ره‌و ڕووی دووپشکه‌که‌هات و له‌به‌رده‌میدا وه‌ستا و دووپشکه‌ که‌ سه‌رکه‌وته‌ پشتی بۆقه‌که‌ و بۆقه‌که‌ش چوه‌ ناو ئاوه‌که‌وه‌ و که‌وته‌ مه‌له‌کردن و دووپشکه‌که‌ش به‌کۆلیه‌وه‌ ، [ذي النون] یش زۆر سه‌رسام مایه‌وه‌ ناچار ئه‌ویش چوه‌ ناو ئاوه‌که‌وه‌ و که‌وته‌ مه‌له‌کردن به‌دوای بۆق و دووپشکه‌که‌دا تاوه‌کو گه‌ێشته‌ ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که‌ و دووپشکه‌که‌ له‌پشت بۆقه‌که‌ دابه‌زی و که‌وته‌ ڕێ ، [ذي النون] که‌وته‌ دوای دووپشکه‌که‌ تاوه‌کو گه‌یشته‌ نزیك دارێك ته‌ماشایکرد گه‌نجێکی سه‌رخۆش خه‌وی لێکه‌وتوه‌ له‌بن سێبه‌ری داره‌که‌ ، له‌ولاوه‌ مارێکی گه‌وره‌و درێژ هات به‌ره‌وڕووی گه‌نجه‌که‌ دووپشکه‌که‌ خۆی گه‌یانده‌ ماره‌که‌ و نوسایه‌ سه‌ری ماره‌که‌وه‌ و ماره‌که‌ش هه‌رچیکرد نه‌یتوانی خۆی نه‌جات بدات ، تاوه‌کو دووپشکه‌که‌ دای به‌ماره‌که‌وه‌و کوشتی .
پاش ماوه‌یه‌ک گه‌نجه‌که خه‌به‌ری بۆوه‌ و مه‌ستی به‌ریدا و هاته‌وه‌ هۆش خۆی ، ئه‌جا [ذی النون] باسه‌که‌ی بۆ گه‌نجه‌که‌ گێڕایه‌وه‌ و گه‌نجه‌که‌ تۆبه‌یه‌کی پاك چاکی کردو وازی له‌ هه‌موو شتێکی خراپه‌ هێنا .
له‌م کورته‌باسه‌دا ئه‌گه‌ر به‌وردی بیری لێبکه‌ینه‌وه‌ هه‌ندێ شتێ سه‌یرمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ .
1- دووپشك ناتوانێت له‌ ئاوی زۆربدات و مه‌له‌بکات به‌ڵام خوای گه‌وره‌ بۆقێکی بۆ موسه‌خه‌رکردوه‌ تاوه‌کو بپه‌ڕێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپشک ماربێ یان بۆق یان هه‌ر گیانله‌به‌رێکی تربێت بجولێته‌وه‌ پێوه‌ی ده‌دات جیاوازی نی یه‌ بۆ ئه‌و ، به‌ڵام چنکه‌ خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌ره‌که‌ی وابوه‌ که‌ ئه‌و ماره‌ بکوژێت بۆقه‌که‌ بوه‌ به‌ که‌شتیه‌ك بۆ ئه‌و : وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (13) }
2- ئه‌م دووپشکه‌ چۆن ئه‌وه‌ی خانی و ئه‌و فه‌رمانه‌ی له‌کوێوه‌ بۆ هات که‌ به‌و ئیشه‌ هه‌ستێ که‌ زۆر دووربوه‌و ئاوه‌که‌ش ڕێگربوه‌ له‌ ڕێدا به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ویستی له‌سه‌ر هه‌رشتێک بێت ده‌یکات و ڕێگری نابێت و ئه‌نجامی ده‌دات چۆن بیه‌وێت به‌وشێوه‌یه‌ ، : { وإذا اراد الله‌ شیئا ان یقول له‌ کن فیکن } .یان که‌ده‌فه‌رموێت: { وَاللَّهُ يَحْكُمُ لا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ } گه‌ڕاننه‌وه‌ی قه‌ده‌رو ویستی خوا نابێت
3- بۆچی ئه‌و دووپشکه‌ ماره‌که‌ی کوشت ؟ بۆ گه‌نگه‌که‌ی نه‌ کوشت یان پێوه‌ی نه‌دا ؟ له‌کاتێکدا که‌ گه‌نجه‌که‌ خه‌وتوه‌و گه‌وره‌تریشه‌ له‌ ماره‌که‌ و ماره‌که‌ش له‌ رۆیشتن و جوڵانه‌وه‌دایه‌ ، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ئه‌جلی ماره‌که‌ی ته‌واوکردوه‌ نه‌ك گه‌نجه‌که‌ : { وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلا يَسْتَقْدِمُونَ (61) .
4- بؤچی خوای گه‌وره‌ ئه‌وهه‌موو سه‌به‌ب و شته‌ی ڕێکخست بۆ نه‌جاتدانی گه‌نجێك که‌ سه‌رخۆشیش بوه‌ له‌ بێ ئه‌مری خوادا ژیاوه‌ ؟ ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین که‌ خوای په‌روه‌ردگار به‌ڕه‌حمه‌ بۆ به‌نده‌کانی ئه‌گه‌رچی به‌نده‌کانیش له‌ بێ ئه‌مری ئه‌ودا بژێن و بێ فه‌رمانی خوابکه‌ن ،: { وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا (2) مِنْ دَابَّةٍ } (3) .ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ به‌کاروکرده‌وه‌ی خۆمانی له‌گه‌ڵماندا بکردایه‌ دونیای کۆتایی پێ ئه‌هێنا و هه‌موی ئه‌فه‌وتان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆڵه‌تمان ئه‌داتێ تاوه‌کو بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ر دینی خواو تۆبه‌ بکه‌ین .
5- خوای گه‌وره‌ بۆچی[ذي النون]ی کرده‌ شاهیدی ئه‌و حاڵه‌ ؟ بۆ فه‌رمانی به‌خۆی نه‌کرد که‌بچێت ئه‌وگه‌نجه‌ نه‌جاتدات ئه‌ودووپشك و بۆقه‌ی کرده‌ هۆکار؟ ئه‌وه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌گه‌ر که‌سیش ئه‌بێت خوای گه‌وره‌ کاری خۆی جێ به‌جێ ده‌کات منه‌تی به‌که‌س نی یه‌ ، به‌ڵکو ئێمه‌ خۆمان کارمان به‌خوایه‌ و پێویستمان پێیه‌تی ، ئه‌وه‌ی که‌ خوا داوامان لێده‌کات ته‌نها فه‌رمانه‌کانی جێ به‌جێ بکه‌ین و بێ ئه‌مری خوا نه‌که‌ین : وقال تعالى: { وَأَنْذِرِ النَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ الْعَذَابُ فَيَقُولُ الَّذِينَ ظَلَمُوا رَبَّنَا أَخِّرْنَا إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ نُجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ الرُّسُلَ أَوَلَمْ تَكُونُوا أَقْسَمْتُمْ مِنْ قَبْلُ مَا لَكُمْ مِنْ زَوَالٍ } [إبراهيم:44] .ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین خوا که‌سێکی سه‌رخۆش له‌بیرنه‌کات و به‌هانایه‌وه‌ بێت ،موسڵمان چۆن له‌ بیرده‌کات و به‌هانایه‌وه‌ نایات له‌کاتێکدا هه‌مو هاناو هاوارێکی بۆ لای خوایه‌ .

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ڕۆژێک له‌ قه‌راخ ئاوێك...!

په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدا بوو ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان به‌رده‌وام به‌

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ڕۆژێک له‌ قه‌راخ ئاوێك...!

ماشاء الله!!!!!! به‌ڕاستی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر به‌هێز بوو خوشكه‌كه‌م
یاخوا ده‌ستت خۆشبیت به‌ڕاستی ته‌قدیری خواو و قه‌زابوونی مرۆڤ سه‌رسام ئه‌كات
سپاس بۆ دانانی ئه‌م چیرۆكه‌ پڕ له‌ په‌نده‌

4

وه‌ڵام: ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ڕۆژێک له‌ قه‌راخ ئاوێك...!

SAMAN KIRKUKI نووسی:

په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدا بوو ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان به‌رده‌وام به‌

زۆڕ سوپاس براکه‌م  خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو..........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ڕۆژێک له‌ قه‌راخ ئاوێك...!

جيرؤكيكى بر مانا بوو
دةستت خؤش بيت بةردةوام بة

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]