بابه‌ت: مەترسیەکانی پەنجە تەقاندن .
پەنجە تەقاندن و مەترسیەکانی !!!!!
---------------------------------------------------
له نـوسـیـنی پهیـجی دکـــتــــۆر ئیــــسلام لـه فـهیـس بــووك .
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له به‌رنامه‌ی quarks له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی DWR ئەڵمانی بڵاوكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت كه ته‌قاندنی په‌نجه‌كانی ده‌ست زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 10 كه‌س ئه‌نجامدرا كه په‌نجه‌یان ده‌ته‌قێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجامی هه‌مو ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه خرانه‌ڕو و هه‌روه‌ها پێوانه‌ی په‌نجه‌ی به‌شداربوان و وێنه‌كانیان له‌رێگه‌ی تیشكه‌وه ئه‌نجامدرا.
توێژه‌رانی ئه‌م بواره به پشتبه‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه كۆن و نوێیه‌كان گومانی مه‌ترسی و زیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به به‌رده‌وامی په‌نجه‌كانیان ده‌ته‌قێنن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی راکێشان و تەقاندنی جومگەی پەنجەوە، دلۆپە هەڵمی گازی لەنێوان جومگەکاندا دروست دەبێت، بەمەش ئەو جومگانە دەکەونە ژێر فشارەوە، ئەگەر ئەو دڵۆپە گازانەش بتەقن ئەوا ئەم ئەنجامانەی لێدەکەوێتەوە:
ئەستور بون و ئاوسانی جومگەکانی پەنجەی دەست.
شێوەی پەنجە دەگۆڕێت و خوار و ناڕێک دەبێت.
مەترسی توشبون بە هەوکردنی جومگەی پەنجە.
مەترسی توشبون بە پوتبونی ئێسک.
کەمبونەوەی لینجی نێوان جومگەکان.
سه‌یر نه‌بێت که پێتان بڵێم با دڵخۆش بین به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) چونکه به‌ڕاستی محمد(صلی الله علیه وسلم) هیچ قسه‌یه‌كی له خۆوه نه‌كردوه ،1400 ساڵ پێش ئێستا پێمان ئه‌ڵێت بهنجهتان مهتهقێنن .ئاگادارمان ئه‌كاته‌وه له‌و مه‌ترسی یه .
بهدایكو باوكه‌وه بهقوربانتبین یا رسول الله .ئه‌وه‌تا له فارمایشتێکی جوانیدا ده‌فه‌رموێت؛ اذا توضا أحدكم ثم خرج عامدا الی المسجد فلا یشبكن بین یدیه فأنه في صلاة }
واته كه‌عبی كوڕی عوجره (ره‌زای خوای لێبێ ) ده‌ڵێ :له پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه وسلم) بیست فه‌رمووی ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان چون ده‌سنوێژی گرت ،و پاشان ڕۆیشته ده‌ره‌وه و - بۆ مزگه‌وت - به‌مه‌ستی نوێژ كردن با هه‌ردوو ده‌ستی نه‌كات به‌ناو یه‌كتریدا و نه‌یان تهقێنێ ،چونكه ئه‌وكه‌سه له‌نوێژدایه .
( رهواه احمد 4\241 ، و ابوداود 562 وترمذی 386 ،حدیث صحیح ) وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ خراپی به‌کارهێنانی ته‌قاندنی په‌نجه‌کان..
**تکام وایه ئه‌م بابه‌ته هاوڕێیانتی لێ به ئاگا بهێنیت وه‌ک دڵسۆزیه‌ک بۆیان ،،،
[size=10]تێبینی:
پاش خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌م به‌ڕێزه‌ی په‌یجی دكتۆر ئیسلامم ڕاگه‌یان كه،پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له زۆر شوێن باسی مه‌ترسی په‌نجه ته‌قاندنی كردوه ،ئه‌وانیش داوای فه‌رمووده‌كه‌یان كرد منیش پاش گه‌ڕانم له په‌رتوكی (پوخته‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له قورئان و فه‌رمووده ) له نوسینی مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا صالح بامۆكی .ئه‌م قهرموودهم بۆ ناردن پاشان ئه‌م به‌ڕێزانه بابه‌ته‌كه‌ی خۆیان ده‌سكاری كرد و فه‌رمووده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بابهتهكهیا نوسی ،خودای گه‌وره پاداشتیان بداته‌وه به‌ڕاستی په‌یجێكی به‌سودیان هه‌یه تكایه ڵایكی بكه‌ن
www.facebook.com/dktor.islam[/size]