1

بابه‌ت: عابایە یان ئامرازی ڕازاندنەوە ، وە بەدوایدا مەرجەكانی عابای ئافرەتان ؟

نوسەر:نووسینی : شێخ سالم العجمی ( وەرگێڕانی عدنان بارام كلاری )


بسم الله الرحمن الرحيم


خوشكەكەم ... داواكارم ئەم پەڕەیە بەوپەڕی ڕاستیەوە لە گەڵ خۆدا بخوێنیتەوە ... عابای سەرشان !!! ئایا بۆ پۆشتەییە یان ئامرازی خۆڕازاندنەوەیە !!؟ ئایا گومانت وایە بە پۆشینی ئەو جۆرە عابایە خۆداپۆشینی پێویستت بە دی هێناوە كە لێت داواكراوە ؟ ڕاشكاوبە لە گەڵ خۆتدا ... ئایا ئەم عابایەی كە لە ( كریب ) دروست كراوە ، كە پارچەیەكی درەوشاوەیە ، و بە شێوەیەك دەلكێت بە لەشەوە هەموو بەشەكانی دەردەخات ، و قەبارەی دەكات ، تاكو بووەتە دیاریدەیەكی ئاشكرا بۆ ڕووتی وسفووری ! بە خۆت پێمەكەنە ... بەوەی كە بڵێت : عابای ئیسلامیە !!! چونكە ناوەكان هیچ لە ڕاستی و ناوەڕۆكەكان ناگۆڕن ... لێم وەرگرە ... ئەم ئامۆژگاریە لەم ڕۆژگارەی كە ئامۆژگاری كاران زۆر كەم بوون تیایدا ... ئەم عابایە عابایەكە بۆ ڕووتی و سفوری ، لە گەڵا هەموو ئەو ڕازاوەییەی كە تێیدایە ... ئەگەر خۆ داپۆشینت ئەوێ‌ ..؟؟ خۆداپۆشین بە پۆشاكێكی بە حیشمەت دەبێت ... وە بەو حیجابە شەرعیە دەبێت كە شەریعەت پێ‌ی هاتووە ، و داوای دەكات ( دڵنیاش بە كە حیجابی شەرعی ئەوەیە كە ئافرەت پۆشاكێكی فراوان لە بەر بكات ، هەموو لەشی دابپۆشێت ، ڕازێنراوە ، و بۆن خۆش كراو نەبێت ، و سەرنجی پیاوان بۆ لای خۆی ڕانەكێشێت ) . ئەمەیە حیجابی شەرعی ، ئەگەر تۆ بتەوێت لە بەر ڕەزامەندی و گوێڕایەڵی خوای پەروەردگار بیپۆشیت ، بەڵام عابای سەرشان لە ئایین نیە ، بەڵكو دەرگایەكە بۆ هەموو ئاشووب و فیتنەیەك . خوشكی خۆم ... ئەی درووشمی شەرفداریمان ... ئەی جێگەی پارێزگاری لە نامووسمان ... دەست بگرە بە حیشمەت ... و حیجابە شەرعیەكەتەوە لە سەردەمی غەریبیدا ، نەكەی لە بەر تووندی تاقیكردنەوەكان تووشی دڵە ڕاوكێ‌ و دوو دڵی بیت و دوا بكەویت لە كاروانی حشیمەت دارێتی ، یان بە هۆی زۆری ئاشووب و فیتنەكانەوە . نەكەی زۆری ئەوانەی كە دەیانبینیت مەڵاسەیان دێت بەدوای هەموو بێ‌ نرخێكدا ، لاوازت بكات لە ڕێگەكەت ، چونكە تۆی بە نرختر و بڵندتر لە هەموان . خۆت بپۆشە ئەو كاتە بڕوانە ... چەندەها كەسی پاك و پابەند بوو بە ئایین ئاواتی ئەوەیە كە تۆ ببیت بە هاوسەری ...چونكە متمانەی پێتە لە كاتی دەرچوونی ، و گران بەهاترین شتی ژیانی دەخاتە ژێر دەستەكانت . باشیش بزانە كە چەندەها كەسی بێ‌ ئابڕو و درۆزن ( مستهتر ) هەن .. تەماشای ئەو ئافرەتە بێ‌ نرخانە ناكەن جگە بۆ ئەوە نەبێت كە ( بوكە شووشەیەكی كاتین ... و بۆ كاتێكی دیاریكراوە ) !!! خوشكی بە حیشمەت و حەیادارمان بە ئاگابە ... نەكو لە سەنگەری تۆوە هێرش بكرێتە سەر ... ئاین ... و كەس و كار ... و كۆمەڵگاكەت ... حیجابەكەت ... حیشمەت و حەیاكەت ... گەوهەرەی بە نرخی تۆن ... نەكەی كەم تەرخەمیان تیادا بكەی . هۆكارەكانی ڕووخاندنی كەسایەتی تۆ زۆرن ... لە هەموو لایەكەوە دەوریان لێ‌ داویت ... جا بە ئاگابە ، و چاوكراوە بە . ئاگادار بە ... بانگەشەكارانی خراپەكاری لە ڕێگەی تۆوە لە ناومان نەبەن ... و خەنجەری خیانەت كاریمان لە ڕێگەی تۆوە لە پشتەوە لێ‌ نەدەن ... بە ئاگابە لە ناونەچیت ... چونكە لە ناوچوونی تۆ لە ناوچوونی ئوممەتێكە . (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) لــــە فەتوای ژمارە ( 21352) ەیان دا ، لە بەرواری (9 / 3 / 1421ك) دا سەبارەت بەپرسیارێك فەرموویانە (1) : ( شوكر و ستایش تەنها بۆ پەروەردگار و دروود و سەلامیش لە سەر ئەو پێغەمبەرە بێت كە هیچ پێغەمبەرێكی بە دوادا نایەت ( صلى الله عليه و سلم ).. و پاشان sadاللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) چاوی خشاندووە و بەئاگایە لەو پرسیارەی كە لە لایەن ( عبد العزیز الدهام) ەوە كراوە لە بەڕێز جەنابی موفتی هەموو وڵات ، كە لە ویشەوە نێردراوە بۆ (اللجنة من الأمانة العامة لـهيئة كبار العلماء) بە ژمارەی (934) و لە بەرواری (12/ 2 / 1421) ی كۆچی دا . تیایدا پرسیاركار پرسیارێك دەكات ئەمە دەقەكەیەتی : " لەو دواییانەدا عابایەك بڵاو بووەتەوە بەشێوەی لەش دەدووررێت ، و تەسكیشە ، و لە دوو پارچەی تەنك لە قوماشی (كریب ) درووست دەكرێت و دوو دەرباڵی فراوانیشی هەیە ، نەخش و تەتریزیشی پێوەیە ، و دەدرێت بە سەر شاندا (2) . جا حوكمی شەرع چیە سەبارەت بەم جۆرە عابایانە ؟ وەڵاممان بدەنەوە خوای پەروەردگار پاداشتان بداتەوە ، پێشنیاری ئەوەش دەكەم ـ خوای پەروەردگار بتانپارێزێت ـ كە ووتەیەك ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی بكەن بو ڕێگرتن لەم جۆرە عابایە و هاوشێوەكانی" . وە دوای لێكۆڵینەوە و تاوتوێكردنی لیژنە بەم شێوە وەڵام دەداتەوە كە عابای شەرعی بۆ ئافرەت بریتی یە لە (الـجلباب) : كە بریتی یە لە ئەوەی كە مەبەستی شەرعی پێ‌ جێ‌بەجێ‌ دەبێت لە داپۆشینی تەواو ، و دوركەوتنەوە لە فیتنە ، لە سەر ئەم ووتەیەش پێویستە عابای ئافرەتان ئەم مەرجانەی تێدا بێت : یەكەم : ( أن تكون سميكة لا تظهر ما تحتها ، ولا يكون لـها خاصية الالتصاق ) ، واتە : ئەبێت ئەستوور بێت ، بە شێوەیەك ئەوە دەرنەخات كە لە ژێریدایە ، و بە لەشیشەوە نەلكێت ( واتە : سیفەتی لاستیكی تێدا نەبێت ) . دووەم : ( أن تكون ساترە لـجمیع الـجسم ، واسعە لا تبدی تقاگیعه) ، واتە : ئەبێت هەموو لەش دابپۆشێت ، و فراوانیش بێت بەشەكانی لەش دەرنەخات . سێ‌یەم : ( أن تكون مفتوحة من الأمام فقط ، وتكون فتحة الأكمام ضيقة ) ، واتە : ئەبێت تەنها لە پێشەوە كرابێتەوە ، و دەرباڵەكانیشی تەسك بێت . چوارەم : ( ألاّ يكون فيها زينة تلفت إليها الأنظار ، وعليه فلا بد أن تخلو من الرسوم والزخارف والكتابات والعلامات) ، واتە : ئەبێت هیچ جۆرە جوانیەكی تێدا نەبێت سەرنچی دەور و بەر بۆ خۆی ڕابكێشێت ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەبێت دوور بێت لە هەموو وێنە و زەخرەفە و نووسین و نیشانەیەك . پێنجەم : ( ألاّ تكون مشابـهة للباس الكافرات أو الرجال) ، واتە : ئەبێت هاوشێوەی پۆشاكی ئافرەتانی بێ‌ بڕوا نەبێت ، یان هاوشێوەی پۆشاكی پیاوان . شەشەم : ( أن توضع العباءة على هامة الرأس ابتداءً) ، واتە : ئەبێت سەرەتاكەی بدرێت بە سەر سەردا نەك شوێنی تر . لە سەر هەموو ئەوەی پێشوو ، ئەوە دەردەكەوێت كە ئەو عابایەی لە پرسیارەكەدا باسكرا عابایەكی شەرعی نیە بۆ ئافرەتان ، بۆیە نابێت لە بەر بكرێت ، چونكە ئەو مەرجانەی تێدا نیە كە پێویستە تێیدا هەبێت ، هەروەها نابێت هیچ عابایەكی تر لەبەر بكرێت كە ئەو مەرجە پێویستانەی تێدا نەبێت ، وە ناشبێت وەكو شتومەكی بازرگانی بهێنرێت ، و دروست بكرێت ، و بفرۆشرێت ، و بایەخی پێ‌ بدرێت لە ناو موسڵماناندا ، چونكە ئەوە بەشداری كردنە لە سەر تاوان و ستەم كردن ، خوای پەروەردگاریش فەرموویەتی : [ وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] [ الـمائدة : 2 ] . وە لیژنەش كە ئەوە ڕوون دەكاتەوە ، ئامۆژگاری ئافرەتانی بڕوادار دەكات بەوەی لە خوا بترسن و پابەندی تەواوی خۆداپۆشین بن بۆ جەستەیان ، ئەوەش بە عابا و سەرپۆش دان لە پیاوانی نامەحرەم ، ئەوەش گوێڕایەڵی بێت بۆ خوای پەروەردگار ، و پێغەمبەرەكەی ( صلى الله عليه و سلم ) ، وە بۆ دووركەوتنەوە لە هۆكارەكانی فیتنە و تووشی فیتنە كردن . سەركەوتنیش تەنها لە لای خوای پەروەردگارە .


وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم


(اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : 21352 )
لة ريكاى ئيسلام وةركيراوة.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2

وه‌ڵام: عابایە یان ئامرازی ڕازاندنەوە ، وە بەدوایدا مەرجەكانی عابای ئافرەتان ؟

دةستةكانت خؤش بيت   بابةتيكى  زؤر جوان بوو ........ ماندوونةبى

ﻟﻪ ﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﻣﻨﺪﺍڵیدا ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ
ﺑڵێت ﺧﯚﺷﻢ ﺩﻩﻭێیت ﺑﺮﺍﻭﻩﯾﻪ.....به‌ڵام
ﻟﻪﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﮔﻪﻭﺭﻩﻛﺎﻧﺪﺍ ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ ﺑڵێت
ﺧﯚﺷﻤﺪﻩﻭێﯿﺖ ﺩﯙڕﺍﻭه