1 (دەستکاری کراوە: SanyNaseh 2013-01-26 04:49:28)

بابه‌ت: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق .

شیكردنه‌وه‌: سـانی نـاصیح :

له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی یـانه‌ی زاخۆ روبه‌ری یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ ده‌بێته‌وه‌ ، یانه‌ی سلێمـانی ش ده‌بێته‌ میوانی مینـا ، یانه‌ی دهۆكی پیشه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی كـاره‌بـا ده‌بێته‌وه‌ ، هـه‌ولێر و كـه‌ركـوكیش له‌یـاریگـایی فه‌ره‌نسۆ هـه‌ریری روبه‌ری یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ .

بـریـاره‌ سـبـه‌ی یه‌ك شـه‌ممه‌ 27 _ 1 _ 2013 جـه‌وله‌یه‌كی دیكه‌ له‌جه‌وله‌ی 11 له‌ركـابه‌ریه‌كـانی خـولی بژارده‌یی یـانه‌كـانی عێراق به‌رێوه‌ بچێت ، ھه‌ریه‌ك له‌یـانه‌كـانی زاخـۆ و سلێمـانی و دهۆك و كه‌ركوك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆیـان یـاری ده‌كـه‌ن به‌رامبه‌ر یـانه‌كـانی ته‌ڵه‌به‌ و مینـاو كـاره‌بـا و هـه‌ولێر ، سـه‌رجـه‌وم یـارییه‌كـانیش كـاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت .

له‌یـاری یه‌كـه‌م دا یـانه‌ی زاخـۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ ده‌بێته‌وه‌ ، له‌یـاری رابردوو دا یـانه‌ی زاخۆ نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك له‌نێو یاریگـایی خۆی به‌ئه‌نجـامی ( 0 – 0 ) له‌گه‌ڵ یـانه‌ی زه‌ورا به‌رامبه‌ر بوو ن ، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش له‌ده‌ره‌ی یاریگـایی خۆی به‌ئه‌نجـامی ( 3 – 1 ) شكستی هێنـا به‌رامبه‌ر یـانه‌ی نه‌جـه‌ف ، بۆ یه‌ هـه‌ردوو یـانه‌ هـه‌وڵی سـه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن ، یـانه‌ی زاخۆ به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 9 خـاڵ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌په‌له‌ی 12 ده‌بین درێت ، یـانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش له‌دواین رێزبه‌ند له‌پله‌ی 18 به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 7 خـاڵ ده‌بین درێت .

له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی سلێمـانی ده‌بێته‌ میوانی یـانه‌ی مینـا ، له‌یـاری رابردوو دا یـانه‌ی سلێمـانی له‌نێو یـاریگـایی خۆی نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 0 – 0 ) به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ یـانه‌ی صنـاعـه‌ ، یـانه‌ی مینـا ش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی توشی شكستێكی گه‌وره‌ هـات كـاتێك یـانه‌ی شورته‌ به‌ئه‌نجـامی ( 4 – 1 ) لێی برده‌وه‌ ، بۆ یه‌ هـه‌ردوو یـانه‌ی هـه‌ولی سێ خـاڵی یارییه‌كـه‌ده‌ده‌ن ، یـانه‌ی سلێمـانی به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 9 خــاڵ له‌پله‌ی 14 مین دایه‌ به‌جیـاوازی گۆڵ ، یـانه‌ی مینـا ش به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 13 خــاڵ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ له‌پله‌ی 9 یه‌م دایه‌ .

هـه‌ر له‌یـارییه‌كـانی سبه‌ی یـانه‌ی دهۆكی پێشه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی كـاره‌بـا ده‌بێته‌وه‌ ، له‌یـاری رابردوو یـانه‌ی دهۆك تـوانی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێت له‌نێو یاریگـایی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مصافی ناوه‌راست به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 1 ) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ ، یانه‌ی كاره‌باش له‌یاری رابردوو نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) له‌گه‌ڵ كه‌ركوك به‌رامبه‌ر بوو ، یـانه‌ی دهۆك ده‌یوێت درێژه‌ به‌سـه‌ركه‌وتنه‌كـانی بدات و له‌پیشه‌نگ بمێنێته‌وه‌ كه‌ئێستـا به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 21 خــاڵ پێشه‌نگی گـرتووه‌ و یـانه‌ی كـاره‌بـاش له‌پله‌ی 11 دایه‌ به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 11 خــاڵ .

رۆژی دووشـه‌ممه‌ش له‌یــاریگـایی نێو ده‌وڵه‌تی شـه‌هید فه‌ره‌نسۆهه‌ریری هـه‌ردوو یـانه‌ی هـه‌ولێر و یـانه‌ی كه‌ركوك روبه‌ری یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ ، له‌یـاری رابردوو هیچ كـام یـانه‌ نه‌ی توانی سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، یـانه‌ی هـه‌ولێر به‌ئه‌نجـامی 1 – 1 له‌گه‌ڵ كه‌ربه‌لا یه‌كسـان بوو ، یـانه‌ی كه‌ركوكیش به‌ئه‌نجـامی 1- 1 له‌گه‌ڵ كـاره‌بـأ به‌رامبه‌ر بوو ، بۆ یه‌ هـه‌ردوو یـانه‌ هـه‌ولی سێ خـاڵی یارییه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌تـایبه‌تی یانه‌ی هـه‌ولێر كه‌له‌نێو یاریگـایی خۆی یاری ده‌كـات ، یـانه‌ی هه‌ولێر به‌ئه‌نجـام دانی 5 یـاری له‌كۆی 10 یـاری له‌پله‌ی 16 ده‌بین درێت به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 7 خــاڵ ، یـانه‌ی كه‌ركوكیش له‌پله‌ی 15 ده‌بین درێت به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 9 خــاڵ .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/00e5568c76.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی برام به‌رده‌وام به‌ به‌راستی ڕوو ناكت كرده‌وه‌[/size]

3

وه‌ڵام: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی برام به‌رده‌وام به‌ به‌راستی ڕوو ناكت كرده‌وه‌[/size]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

سوپاس بۆ ئێوه‌ .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

5

وه‌ڵام: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

ده‌ستت خۆش بێت، ئه‌مه‌ بۆ (وای ئێس ئێم ٢١) گرنگه‌ كه‌ ڕووماڵی یارییه‌كان ده‌كه‌ی.

6

وه‌ڵام: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

زۆر به‌خێربێته‌وه‌ كاك سانی

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

7

وه‌ڵام: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌واڵی وه‌رزشیه‌ كه‌ ده‌یخوێنمه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی یارییه‌كانی خولی عێراق ئه‌مساڵ
ان شاءالله له‌مه‌ودوا بێ به‌ش نابین له‌م هه‌واڵانه‌ .

8

9

وه‌ڵام: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

سوپاس بۆ ئێوه‌

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

10

وه‌ڵام: شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی جـه‌وله‌ی 11ی خـولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق

دەستت خۆش بیت کاکە سانی ، هەرچەندە درانگە بەڵام من ئێستا خوێندمەوە، هیوامان بەردەوامیتە.

لە بەشی وێنە بوو گواستمەوە ئێرە. smile

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !