1

بابه‌ت: پاداشتى بەخێو كردنی كچ .

پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((من عال جاريتين حتى تبلغا جاء يوم القيامة أنا وهو -وضم أصابعه-)). رواه مسلم
واتە: هەر كەسێك دو كچ بەخێو بكات، تا دەگەنە حەددی بلوغ، واتە: تەمەنی (15) ساڵی، ئەوا ئەو كەسە لە رۆژی قیامەت دێت، من و ئەو ئاوەها پێكەوەین -پێغەمبەر پەنجەكانی دەستی پێكەوە نوساند-.(*)
هەروەها دەفەرموێ: ((من عال جاريتين دخلت أنا وهو في الجنة كهاتين -وأشار بأصبعيه السبابة والتي تليها-)). رواه أبن حبان والترمذي (حديث صحيح)
واتە: هەركەسێك دو كچ بە خێو بكات، ئەوا من و ئەو لە بەهەشت وەك ئەو دو پەنجە واین -پێغەمبەر ئاماژەی بۆ پەنجەی شایەتمان و ئەوی تەنیشتی كرد-.
هەروا دەفەرموێ: ((من عال ابنتين أو ثلاثة أو أختين أو ثلاثة حتى يسن أو يموت عنهن، كنت أنا وهو في الجنة كهاتين -وأشار بأصبعين السبابة والتي تليها-)).
واتە: هەر كەسێك دو یان سێ كچ، یان دو یان سێ خوشك بەخێو بكات، تا تەمەنیان گەورە دەبێ، یان لە لایان دەمرێ، ئەوا من و ئەو لە بەهەشت دا، وەك ئەو دو پەنجە واین-ئاماژەی بۆ پەنجەی شایەتمان و تەنیشتی كرد.
==========================
(*) ئەم مژدەیە گەورەیە تایبەتە بە كچ نەك كوڕ، كەواتە با دایك و باوكان بەبونى كچ دڵخۆش بن، نەك بە پێچەوانەوە دڵتەنگ بن. خوایە بەهۆى دینەكەتەوە شارەزامان بكە.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg